واتس ئەپ

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-03-24-21:09:00 - کۆدی بابەت: 12294
واتس ئەپ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

واتس ئاپ یان واتس ئەپ (بە ئینگلیزی: Whats upp، بە عەرەبی: واتس اب) یان واتسئاپ مێسنجەر خزمەتگوزارییەکی پەیامناردنی دەستبەجێی (IM) و Voice-Over-IP (VoIP) کە خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن کۆمپانیای تەکنەلۆجیای Meta. ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات نامە دەنگییەکان و پەیامی ڤیدیۆیی بنێرن و پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆ بکەن هەروەها وێنە و شوێنی بەکارهێنەر و ناوەڕۆکی تر هاوبەش بکەن.  بەرنامەی واتس ئەپ لەسەر ئامێرە مۆبایلەکان کار دەکات و دەتوانرێت لە کۆمپیوتەرەکانەوە کاربکات. بەرنامەکە پێویستی بە ژمارەی مۆبایل هەیە بۆ تۆمارکردن. لە کانوونی دووەمی ٢٠١ واتس ئەپێکی بازرگانی سەربەخۆی بڵاوکردەوە بە ناوی WhatsApp Business کە دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ کڕیاری ستانداردی واتس ئەپ بکات.  

زانیاری گشتی

دامەزرێنەرەکان
  • برایان ئاکتۆن 
  • جان کوم
گەشەپێدەرەکان
  • پلایفۆرمی مێتا
  • ویڵ کاتکارت
دامەزراندن شوباتی ٢٠٠٩
سیستەمی کارپێکردن Android، iOS، iPadOS، KaiOS، macOS، Windows، Windows Phone، Wear OS، Web، Meta Quest.
ماڵپەڕ Whatsupp.com

خزمەتگوزارییەکە لەلایەن کۆمپانیای WhatsApp Inc لە ماونتن ڤیو لە کالیفۆرنیا دروستکراوە، کە لە شوباتی ٢٠١٤ لەلایەن فەیسبووکەوە بە نزیکەی ١٩،٣ ملیار دۆلار کڕدرا. لە ساڵی ٢٠١٥ بوو بە بەناوبانگترین ئەپلیکەیشنی پەیام لە جیهاندا و تا شوباتی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٢ ملیار بەکارهێنەری هەبوو لە جیهاندا. لە ساڵی ٢٠١٦ بوو بە ئامرازێکی سەرەکی بۆ پەیوەندیکردنی ئینتەرنێت لە هەرێمەکانی وەک ئەمریکای لاتین و نیمچە کیشوەری هیندی و بەشێکی گەورەی ئەورووپا و ئەفریقا

مێژوو

واتس ئەپ لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن براین ئاکتۆن و جان کۆم دامەزراوە. کۆم کۆچبەرێکی ئۆکرانی بوو کە تازە دەستی کردبوو بە بەشداریکردن لە وانەکان لە زانکۆی دەوڵەتی سان جۆزێ، ئاکتۆن کە پرۆگرامەرێکی خوێندنی ستانفۆرد بوو، یەکتریان بینی کاتێک ئاکتۆن لە ساڵی ١٩٩٧ بۆ یاهو کاری دەکرد. کۆم بە زوویی کارێکی پێشکەش کرا لەگەڵ کۆمپانیای ماونتن ڤیوی کالیفۆرنیا، کە لەوێ دوو کەسەکە زیاتر نزیک بوونەوە. لە ساڵی ٢٠٠٧ یاهویان بەجێهێشت و لە ساڵی ٢٠٠٩، کۆم واتس ئەپی بۆ ئایفۆنی ئەپڵ دروستکرد بە هاندانی ئاکتۆن. لە کاتێکدا لە سەرەتادا مەبەستی ئەوە بوو کە شوێن دۆخی کارکردنی بەکارهێنەران بکەوێت، بە ئاگادارکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە بەردەستبوونیان، بەڵام بەخێرایی گۆڕا بۆ پلاتفۆرمێکی نامەگۆڕین.

تایبەتمەندییەکان

  • لە تشرینی دووەمی ٢٠١٠، ژمارەیەک چاکسازی بۆ وەشانی ئای ئۆ ئێسی واتس ئەپ بڵاوکرایەوە لەوانە توانای گەڕان بەدوای پەیامەکان لە مێژووی چاتەکەتدا، بڕینی ڤیدیۆی درێژ بە قەبارەیەکی گونجاو بۆ ناردن و پێش بینینی وێنەکان پێش ناردنیان.
  • لە ئازاری ٢٠١٢، واتس ئەپ کرداری هاوبەشکردنی شوێنی خۆی باشتر کرد، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات نەک تەنها شوێنی خۆیان هاوبەش بکەن، بەڵکو شوێنیش وەک چێشتخانە و ئوتێلەکانش هاوبەش بکەن.
  • لە ئابی ٢٠١٣، واتس ئەپ پەیامی دەنگی بۆ ئەپەکانیان زیاد کرد، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە ڕاستەوخۆ تۆماری دەنگی کورت بنێرن لە چاتەکانیاندا. 
  • پەیوەندی دەنگی لە نێوان دوو هەژمار زیادکرا بۆ ئەپەکە لە مانگی ئازار و نیسانی ٢٠١٥. لە حوزەیرانی ٢٠١٦ کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ڕۆژانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن پەیوەندی دەنگی لەسەر واتس ئەپ دەکرێت. 
  • لە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ واتس ئەپ وەشانێکی بێتای بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید ڕاگەیاند، کە ڕێگەیان پێدەدات ناونیشانی ئیمەیڵەکانیان بەکاربهێنن بۆ پاراستنی زیاتر.
  • لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ فەیسبووک کۆکردنەوەی داتای واتس ئەپی ڕاگرت بۆ ڕیکلامکردن لە ئەورووپا.
  • لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠١٧، واتس ئەپ لە ٨ـەمین ساڵیادی دروست بوونیدا تایبەتمەندییەکی نوێی بڵاوکردەوە هاوشێوەی ستۆرییەکانی سناپ چات و فەیسبووک. 
  • دواتر لە ئەیلوولی ٢٠١٨، واتسئاپ تایبەتمەندییەکانی پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی گرووپی پێشکەش کرد.  لە تشرینی یەکەم بژاردەی Swipe to Reply بۆ وەشانی بێتای ئەندرۆید زیادکرا. دوای چەند مانگێکیش بۆ ئای ئۆ ئێس زیادکرا.
  • لە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، واتس ئاپ پشتیوانی خۆی بۆ ستیکەر ڕاگەیاند. 
  • لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠، واتس ئەپ دۆخی تاریکی خۆی بۆ ئامێرەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید ڕاگەیاند، کە دیزاینێکی نوێیە.
  • لە ئایاری ٢٠٢٢، سنووری ناردن و بڵاوکردنەوەی فایل لە ١٠٠ مێگابایتەوە بەرزکرایەوە بۆ ٢ گێگابایت و بەرزترین قەبارەی گروپ بۆ ٥١٢  ئەندام زیادکرا کە پێشتر قەبارەکەی ٣٢ ئەندام بوو.
  • لە نیسانی ٢٠٢٣، ئەپەکە تایبەتمەندییەکی بڵاوکردەوە کە ڕێگە بە چوونەژوورەوەی هەژمارەی کەسی دەدات لە چەندین مۆبایلدا، واتس ئەپ بە فەرمی مۆدی Companionـی بەکارهێنەرانی ئەندرۆیدی بڵاوکردەوە، کە ڕێگەت پێدەدات تا پێنج مۆبایلی ئەندرۆید ببەستی  بە یەک هەژمارەوە.


سەرچاوەکان



93 بینین