چۆن منداڵ فێری بیرکردنەوە بکەین؟

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-03-27-22:44:00 - کۆدی بابەت: 12346
چۆن منداڵ فێری بیرکردنەوە بکەین؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن منداڵ فێری بیرکردنەوە بکەین (بە عەرەبی: كيف نعلم الٲطفال التفكیر، بە ئینگلیزی: How learn children to thinking)، ڕاهێنانکردن منداڵ فێری کارامەیی و بیرکردنەوەی نوێ دەکات، چەندین ڕێگا هەن کە منداڵ فێری توانای بیرکردنەوە دەکەن.

فێری منداڵان بکە چۆن بیر لە خۆیان بکەنەوە

زۆرجار دایکان و باوکان دەیانەوێت خۆیان کێشەی منداڵەکانیان چارەسەر بکەن، کە ئەمە ڕێگایەکی دروست نییە، چونکە منداڵەکان دەتوانن پشت بە خۆیان ببەستن و لە داهاتوودا کەسایەتییەکی پتەویان لێدەربچێت، کاتێک منداڵان گەشە دەکەن، پێویستە هانیان بدەین بۆ پەرەپێدانی کارامەییەکانی بیرکردنەوە کە پێویستیان پێیەتی لە بوارەکانی ژیاندا.

گەشەکردنی بیرکردنەوە لە سەرەتای منداڵییدا

منداڵان بە تێپەڕبوونی کات توانای بیرکردنەوەیان گەشە دەکات، چەند ڕێگایەک هەیە کە دەتوانیت یارمەتی منداڵەکەت بدەیت بۆ باشترکردنی شێوازی بیرکردنەوەیان و ئەنجامەکان دەتوانرێت ببینرێن لە توانای بیرکردنەوەیان بە ڕێگای جیاواز، هەروەها بتوانن باشتر کێشەکانیان چارەسەر بکەن، دەتوانیت بیرکردنەوەی منداڵەکەت باشتر بکەیت.

چۆن خوێندنەوە یارمەتی باشترکردنی توانای بیرکردنەوەی منداڵ دەدات؟

خوێندنەوە و خوێندنەوەی چیرۆکەکان زۆر گرنگن، چیرۆکی سەرنجڕاکێش یارمەتی منداڵان دەدات شتەکان لە ڕوانگەی جیاوازەوە ببینن و لە هەموو لایەکەوە لە شتەکان تێبگەن، ئەمەش وایان لێدەکات کە بە شێوەیەکی فراوانتر بیر بکەنەوە و پرسیاری زیاتر بکەن، خوێندنەوەی کتێب و گۆڤارەکان یارمەتی منداڵان دەدات شتەکان لە ڕوانگەی جیاوازەوە ببینن و بڕیار بدەن لەسەر بنەمای بەها و باوەڕی خۆیان، خوێندنەوە و گوێگرتن لە چیرۆکەکان یارمەتی منداڵان دەدات زیاتر هاوسۆز بن و تێبگەن کە ئەوانی تر چۆن هەست دەکەن، بینینی شتەکان لە ڕوانگەی جیاوازەوە یارمەتی منداڵان دەدات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی داهێنەرانە بیر بیر بکەنەوە، بە واتایەکی دیکە، ئەوان دەتوانن چارەسەری باشتر بۆ کێشەکانیان بدۆزنەوە،  ئەوان دەتوانن قووڵتر بیر بکەنەوە و شتەکان لە زیاتر لە یەک گۆشەوە ببینن.

نموونەی توانای بیرکردنەوە بۆ منداڵان

  • ڕێکخستن و ئەولەویەت
  • سەرنجدان
  • چارەسەرکردنی کێشە
  • گەڕان بەدوای بیرکردنەوەکان
  • پوختە و هەڵسەنگاندن
  • لێکدانەوە و هەڵسەنگاندن
  • جێبەجێکردنی ئەوەی کە فێری بوون
  • خۆگونجاندن
  • مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە جیاوازەکاندا
  • فێربوون بۆ خۆ بەدوورگرتن لە هەڵەی بیرکردنەوە
  • بیرکردنەوە لە ئەگەرەکان
  • چۆن بیر لە ڕابردوو بکەینەوە
  • بیرکردنەوەی داهێنەرانە

بۆ باشترکردنی بیرکردنەوە گرنگە منداڵان لە مۆبایل و ئینتەرنێت دوور بکەونەوە

گرنگە بزانیت کە منداڵەکانت کاتێک ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت خەریکی چین و سەیری چی دەکەن، لە سەردەمێکدا دەژین کە تاوانی ئینتەرنێت زۆر باوە، لەو حاڵەتەدا، ئەوان نابێت ژمارەی تەلەفۆنەکانیان بدەن بەو کەسانەی کە بە هەڕەمەکی لە ئینتەرنێت دەیانناسن، ئەو بابەتانەی کە لە سۆشیال میدیاکان و سایتەکان بڵاودەکرێنەوە هەموو ئەمانە کاریگەرییان لەسەر بیرکردنەوەیان هەیە، لە کۆتاییدا، بۆ باشترکردنی توانای بیرکردنەوەی منداڵەکەت، پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە منداڵەکەت بازنەیەکی هاوڕێی باشیان هەیە کە زۆر کاریگەرییان هەیە دەربارەی بیرکردنەوەکانیان و کەسایەتیان، هەروەها دەتوانیت پێشنیاری هەندێک کتێب، پۆدکاست، کۆرس، ڤیدیۆکانی یوتیوب، زۆر شتی تر بکەیت کە دەتوانیت توانای بیرکردنەوەیان باشتر بکەیت.


سەرچاوەکان



80 بینین