سادیۆ مانێ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-04-02-19:16:00 - کۆدی بابەت: 12425
سادیۆ مانێ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سادیۆ مانێ (بە عەرەبی: سادیو ماني، بە ئینگلیزی: Sadio mane)، سادیۆ مانێ لەدایکبووی ١٠ی نیسانی ١٩٩٢،  یاریزانێکی پیشەگەری سەنیگالییە کە وەک یاریزانی پێشەوە یان باڵ یاری بۆ یانەی نەسڕی  سعوودیە و هەڵبژاردەی سەنیگال دەکات، مانێ بە خێراییەکەی ناسراوە، مانێ زۆرجار بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی کاتی خۆی دادەنرێت و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی کیشوەری ئەفریقا.

زانیاری گشتی

ناوی کورتکراوە مانێ
بەرواری لەدایکبوون ١٠ی نیسانی ١٩٩٢
شوێنی لەدایکبوون  بامبالی، سەنیگال
باڵا ١٧٤سم
شوێنی یاریکردن  هێڵی هێرشبردن

ژیانی سەرەتایی

کاتێک گەنج بووم باوکم هەمیشە دەیوت چەند شانازی بە منەوە دەکات، پیاوێک بوو دڵێکی گەورەی هەبوو، کاتێک ئەو مرد، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر من و خێزانەکەم هەبوو، بە خۆمم گوت: ئێستا دەبێت هەموو هەوڵێک بدەم بۆ ئەوەی یارمەتی دایکم بدەم، ئەوە شتێکی قورسە کە مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت کاتێک کە گەنجیت، مانێ لەبارەی کاریگەرییەکانی مردنی باوکی لەسەر ئەو. مانێ لە دایک و باوکێکی گینی لە دایک بووە، بەڵام کاتێک مانێ تەمەنی دەبێت بە ٧ ساڵ باوکی کۆچی دوای دەکات، لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، بە یارمەتی هاوڕێیەکی منداڵی بە ناوی لوک جیبون لە گوندەکەی خۆی هەڵهات و چوو بۆ داکار بۆ ئەوەی بەدوای خواستەکانییدا بگەڕێت بۆ بوون بە یاریزانی تۆپی پێ، لەو کاتەدا لە لایەن خێزانەکەیەوە پاڵپشتی دەکرا بۆ ئەوەی تواناکانی خۆی جێبەجێ بکات.

مێژووی یاریکردن لەگەڵ یانە لە ئێستادا

یاری بۆ هەریەک لە یانەکانی مێتز، ڕێد بۆڵ ساڵزبێرگ، ساوسهامپتۆن و لیڤەرپوڵ و بایرن میونخ کردووە، لە ئێستادا یاریزانی یانەی نەسڕی سعودییە. مانێ لە باڵی ڕاست یاری بۆ نەسڕدەکات، لە ١ی ئابی ٢٠٢٣، یانەی نەسڕی سعودی ئیمزاکردنی بۆندی لەگەڵ  مانێ ڕاگەیاند، مانێ دواتر ئاشکرای کرد کە هاوڕێکانی پێشووی لە یانەی  لیڤەرپوڵ فابینهۆ و ڕۆبێرتۆ فیرمینۆ پێشتر پەیوەندییان پێوە کردووە بۆ ئەوەی پێشنیاری بکەن کە لەوانەیە بچێتە پاڵ یانەکانی ئیتیحاد و ئەهلی، مانێ هەروەها ڕایگەیاند کە کاپتنی پێشووی یانەی لیڤەرپوڵ، جۆردان هێندرسن، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ناردووە دوای ڕۆیشتنی بۆ سعوودیە، دوو ڕۆژ دواتر، ئەو یەکەم یاری خۆی کرد بە جێگرەوەی عەبدولعەزیز عەلیوا، یەکەم گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد لە ١٤ی ئاب کە یارییەکە بە دۆڕاندنی نەسڕ کۆتایهات بە ئەنجامی ٢-١ لە دژی ئتیفاق.

لەگەڵ هەڵبژاردەی سەنیگال ٢٠٢١ - ئێستا

لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١، مانێ بۆ یەکەم جارلەگەڵ هەڵبژاردەی سەنیگال بردیەوە، لە یاری کۆتاییدا بەرانبەر میسر، توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنا، مانێ سێ گۆڵی تۆمارکرد و دوو یاریشی هەبوو پێش یاری کۆتایی، لە قۆناغی سێیەمی جامی جیھانیی ٢٠٢٢، هەروەها لێدانی بردنەوەی تۆمارکرد لە لێدانی سزا دژی هەڵبژاردەی میسر دوای بردنەوەی ١-١، بۆ ئەوەی وڵاتەکەی ببێتە پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢،  لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، مانێ هاتریکێکی تۆمارکرد لە بردنەوەیەی ٣-١ بەرامبەر بێنین لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقیای ٢٠٢٣، بۆ ئەوەی ببێتە باشترین گۆڵکاری سەنیگال بە ٣٢ گۆڵ کە هێنری کامارای تێپەڕاند، لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، مانێ یەکێک بوو لەو ٢٦ کەسەی کە ناوی لەلیستی کۆتای هەڵبژاردەی سەنیگال بوو بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ لە قەتەر.

دەستکەوتەکانی لەگەڵ ئەو یانانەی کە یاری بۆ کردوون

ڕێد بوڵ سالزبێرگ

  • بۆندسلیگای نەمسا: ٢٠١٣-١٤
  • جامی نەمسا: ٢٠١٣-١٤

لیڤەرپوڵ

  • خولی پریمەرلیگ: ٢٠١٩-٢٠
  • جامی FA: ٢٠٢٢-٢٠٢١
  • جامی FL:  ٢٠٢١-٢٢
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا: ٢٠١٨-١٩/ ٢٠١٧-١٨/ ٢٠٢١-٢٢
  • جامی سوپەری ئەورووپا: ٢٠١٩
  • جامی جیھانیی یانەکان: ٢٠١٩

بایرن میونخ

  • بۆندسلیگا: ٢٠٢٢-٢٣
  • جامی سوپەر ٢٠٢٢

نەسڕ

  • جامی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب: ٢٠٢٣

سەنیگال

  • جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا: ٢٠٢١، ٢٠١٩

ژیانی تایبەتی

سادیۆ مانێ یاریزانێکی موسوڵمانە، ئەو وەک یاریزانێکی گەورە خەڵاتی نەتەوەیی شێری لەلایەن سەرۆکی سێنیگال پێدرا دوای بردنەوەی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١، لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕێگای ڕێوڕەسمێکی ئیسلامییەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئایشا تامبا کرد، کە ١٣ ساڵ لە خۆی بچووکترە، لە کاتی هاوسەرگیرییەکەیاندا تەمەنی مانێ ٣١ ساڵ بووە و هاوسەرەکەشی  تەمەنی ١٨ ساڵ بووە.


سەرچاوەکان



58 بینین