چۆن ببینە کەسێکی ئارامگر؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-04-22-15:25:00 - کۆدی بابەت: 12631
چۆن ببینە کەسێکی ئارامگر؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن ئارام بگرین؟ (بە ئینگلیزی: How to be patient، بە عەرەبی: كيف تكون صبوراً) هەموومان بەهۆی بارودۆخەکانی ژیانەوە و ئەو ڕووداوانەی ڕۆژانە ڕوودەدەن دەکرێت بۆ ماوەیەک ئارامگریمان لەدەست بدەین. ئەمە لە کە سێکەوە بو کەسێکی تر جیاوازە، جۆرە کەسانێ هەیە ئارامگرییەکەی بەڕاددەیەکە درەنگ لەدەستی ئەدات. لەگەڵیدا کەسانێکی تریش هەن کە زوو ئارامگرییان لەدەست دەدەن. بێگومان ئارامگری وەک هەر سیفەتێکی تری مرۆڤ دەکرێت پەرەی پێبدرێت، بۆ ئەمەش کۆمەڵێک ڕێگا و هەنگاوی هەیە کە بە گرتنەبەریان دەتونین باشتر ئارامبگرین و ئارامگریمان زیاد بکەین.

ڕێگاکان بۆ زیادکردنی ئارامگری

باوەڕبوون بەوەی کە ئارام گرتن کارامەیییەکی بەدەست هێنراوە و سیفەتێکی بۆماوەیی نییە

ئارامگرتن کارامەیییەکە کە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت و دەتوانرێت ڕاهێنانی بکرێت و پەرەی پێبدرێت، ئەمە بەو مانایە دێت کە هەموو کەسێک دەبێت بەرپرسیار بێت لە خۆی بۆ ئەوەی ئارامگرتنی لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەبێت، ئەوە ئاسان بێت یان قورس بێت بۆی. بۆ بەدەستهێنانی ئارامگری دەتوانێت کۆمەڵێک کارامەیی فێربێت وەک خۆخستنە دۆخێکی هاوشێوە بۆ ئەو دۆخەی کە ئەوانی تر بەرکەوتەی دەبن، و مەشقکردن بە لێخۆشبوون لە کەسانی تر.

ئەو هۆکارانە دیاری بکە کە ڕێگری لە ئارام گرتن دەکەن

کۆمەڵێک هۆکار دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئارامگری، لەوانە: چاوەڕوانییەکان کە لەگەڵ واقیعدا ناگونجێن وەکو کەوتنە ناو قەرەباڵغییەکی چاوەڕواننەکراوی هاتوچۆ، یان چوون بۆ چێشتخانەیەک کە قەرەباڵغی زیاترە لەوەی چاوەڕوان دەکرا، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە بێزاری و نائاسوودەیی، یان کاتێک ڕەفتاری کەسانی دیکە لەگەڵ ئەوەی کە لێیان داوا دەکرێت بەلای تۆوە ناگونجێت، وەک داخستنی ڕێڕەوی مارکێتێک لەلایەن کەسێکەوە لە کاتی کڕینی پێویستییەکانی خواردن بۆ ماڵەوە، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی ئارامنەگرتن، کە بەهۆی نەتوانینێکەوە بۆ فێربوونی کارامەییەکی نوێ بە خێرایی پێویست، یان کاتێک بیرکردنەوە کۆنترۆڵ ناکرێت دروست دەبێت.

کۆنتڕۆڵی هەستەکان بکە

دەکرێت فێری کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکان بین بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە مرۆڤ بژاردەیەکی هەیە لە چۆنیەتی کاردانەوە بەرامبەر بە هەموو بارودۆخێک کە ئەزموونی دەکات و دەتوانێت ئارام بگرێت، یان نا، یان خۆی ناچار بکات ئارام بێتەوە، بە ڕاهێنانی بۆ قسەکردن و ڕۆیشتن بە خێراییەکی خاوتر، ئەمەش بۆ کەسانی دەوروبەری دەریدەخات کە کەسەکە خەسڵەتی ئارامگری هەیە و بە مەشقکردنی ڕێگاکانی ئارامگرتن، دەتوانێت لە کۆتاییدا ئارام بگرێت و ببێتە کەسێکی ئارامگر.

حەسانەوە و دوورکەوتنەوە لە فشار

دەکرێت فشاری دەروونی ببێتە هۆی توندبوونەوە و گرژبوونی ماسولکەکانی لەش، بۆیە دەبێت سەرنجت لەسەر هێورکردنەوەی لەش بێت، بە هەناسەیەکی قووڵ و خاو و هێورکردنەوەی ماسولکەکانی هەموو لەش، هەروەها ژماردن تا دە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ خاوکردنەوەی لێدانی دڵ، هێورکردنەوەی جەستە، و هەستەکان لە دۆخەکە لاببە، هەروەها لەکاتی هەستکردن بە ناڕەحەتی دەتوانرێت ماوەی هەناسە هەڵمژینەکە درێژبکرێتەوە، یان کردارەکە دووبارە بکرێتەوە.


سەرچاوەکان



72 بینین