ناوهڕۆك
ناساندن
کارڵ ریتر (بە عەرەبی: كارل ريتر، بە ئینگلیزی: Karl Ritter) جوگرافیا ناسێکی ئەڵمانییە و لە ساڵی (١٧٧٩) لە دایکبووە، لە ساڵی (١٨٥٩) کۆچی دوایکردووە و بە دامەزرێنەری زانستی (جوگرافیای نوێ) دادەنرێت و دامەزرێنەری کۆمەڵەی جوگرافیای ئەڵمانییە لە ساڵی (١٨٢٨) و دامەزرێنەری بنەماکانی جوگرافیای پڕاکتیکییە، باوەڕی زۆری بە لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان ھەبووە لە بواری زانستی جوگرافیا و لە زانکۆی فرانکفۆڕت مامۆستا بووە. کارڵ ریتر ھەمیشە جەختی لەوە کردۆتەوە کە جوگرافیا تەنھا بریتی نییە لە ناوی شوێنەکان، بەڵکوو لە پەیوەندی نێوان (مرۆڤ و ژینگە) ش دەکۆڵیتەوە، گەیشتووە بەو ڕاستییەی کە ھەر ناوچەیەک تایبەتمەندی خۆی ھەیە ھەر لەم بیرۆکەیەوە ھەرێمایەتی لە بواری زانستی جوگرافیایدا سەریھەڵداوە.
بۆچوونه‌کانى
بیروبۆچوونه‌کانى له ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى ڕابردوو ڕۆڵى گه‌ورى هه‌بوو له‌سه‌ر جه‌نگه جیهانییه‌کان، که بووه هۆى له‌ناوچوونى زیاتر له شه‌ست ملیۆن که‌س له‌دانیشتوانى ئه‌ورووپا و جیهان. کارڵ ریته‌ر جگه له‌هه‌ندێك له جوگرافیزانان به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌بوارى بیری جوگرافى و مێژووى گه‌شه‌ى جوگرافیا له‌جیهان و سه‌رهه‌ڵدانى بیری جوگرافیاى نوێ ،ئه‌م بیرمه‌نده که‌سێکی ناسراوى نیوه‌ى یه‌که‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه، به حکوومی لێکۆڵینه‌وه‌کانى له‌بوارى جوگرافیا و مێژوو و هه‌روه‌ها گرنگیدان بە فه‌لسه‌فییه‌که‌ى ڕێگاى بیر و ئه‌ندێشه‌ى کرایه‌وه به‌ڕووى زانیارى له‌سه‌ر ده‌رامه‌تى سروشتى له‌جیهان و رێگاکانى به‌گه‌ڕخستنیان و چۆنییه‌تى کۆنتڕۆڵکردنى ڕووى زه‌وى و داگیرکاری که بیرى جیۆپۆله‌تیکى ڕۆڵیبینی له ئاڕاسته‌کردنى داگیرکاری پیاوانى سیاسى که زۆرێک لهسیاسییهکانى جیهان سوودیان له بۆ چوونه‌کانى وه‌رگرتووه.
به‌رنامه‌ى ریتر شۆرشێک بوو له(ڕێبازی جوگرافیاى پوخت ـ په‌تى) چه‌ندین کتێبى له‌بوارى جوگرافیادا نوسیووه که گرنگترینیان (جوگرافیای Erdkunde وه ناونیشانێکى لاوه‌کییە به ناوى (جوگرافیاى به‌راوردکارى گشتى). به‌شى یه‌که‌م له‌و کتێبه له‌ساڵى (١٨٢٢)دا چاپ‌کرا. له‌کاتێکدا به‌شى ئه‌و کتێبه له‌ساڵى (١٨٥٩)دا بڵاوبووه ووە ئه‌و ساڵه‌ى تێیدا کۆچى دواییکرد. هه‌روه‌ها له‌ساڵانى پێشوتردا بە تایبەتی له ساڵى (١٨٠٤)دا کتێبێکى به‌ناوى (ئه‌وڕووپا ــ وێنه‌ى جوگرافیا و مێژوو و ئامار) نوسى و کتێبێکی تری به‌ناونیشانى (نه‌خشه‌ى خودا بۆ مرۆڤایه‌تى) نووسى، نه‌خشه‌یه‌کى داڕشتووه و ڕایگه‌یاندووه که ڕه‌گه‌زى ئارى ده‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌ورووپادا بگرێت و دواتر هه‌موو جیهان بخاته‌ژێر ڕکێفى خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش وایکرد چه‌ندین ڕابه‌رى سیاسى ئارى بیرى نازى داڕێژن بۆ داگیرکردنى هه‌موو جیهان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێکى (ملحیدى دیکتاتۆرى)، به‌ڵام په‌یوه‌ندى نێوان کارڵ ریته‌ر و ڕابه‌ره نازییه‌کان به‌نهێنى و شاراوه‌یی مایه‌وه جگه‌له ژماره‌یه‌کى که‌م نه‌بێت، که‌س نهیاندهناسى بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجى ڕابه‌ره نازییه‌کان به‌نهێنى ته‌واو بمێنێته‌وه و که‌س مافى ئه‌وه‌ى نه‌بوو بیناسێت یان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت و پێیبگات.
ولیام گاى کار، له کتێب (به‌رده گه‌لێکى سه‌ر ته‌خته‌ى شه‌تره‌نج) سه‌باره‌ت به کارڵ ریته‌ر ده‌ڵێت ئه‌و تیۆرێکى پێچه‌وانه‌ى مانیفێستى کۆمۆنیستى هه‌بووه و نه‌خشه‌یه‌کى داناوه که له‌ڕێگایه‌وه ڕه‌گه‌زى ئارى ئه‌توانێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ئه‌ورووپا و دواتر ته‌واوى جیهاندا، مانیفێستى کۆمۆنیستى مارکسى ڕه‌تکردۆته‌وه و به‌مه‌ترسى بۆ سه‌ر جیهان سه‌یریکردووه، کارڵ ریته‌ر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردووه ژماره‌یه‌ک خاوه‌ن دارایی جیهانى که هیچ وابهستهیهکیان به وڵاتانه‌وه نییه له‌ساڵى (١٧٧٣) ماسۆنییهتیان دروست کردووه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت زۆربه‌ى ئه‌و خاوه‌ن داراییه جیهانییانه جوله‌که‌ن یان په‌یڕه‌وى له ڕێوڕه‌سمى ئه‌وان ده‌که‌ن، بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا چه‌ند پرنسیپێک (مبدا) ده‌خاته‌ڕوو:
١- ملکه‌چ پێکردنى ته‌واوى گه‌لانى ئه‌ورووپا بۆ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا و کۆنترۆڵکردنى هه‌موو وڵاتانى ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه و ده‌ستپێکردنى جه‌نگى ئابوورى به مه‌به‌ستى لاوازکردنى توانا مرۆیی و ئاب‌و،رى به‌ته‌واوه‌تى، مه‌رج نییه سه‌رکه‌وتنى ته‌واو به‌ده‌ستبێنێت به‌ڵام ده‌بێت له‌ئامانجى لاوازکردنى وڵاتاندا سه‌رکه‌وتوو بێت تاوکوو کاتێکى زۆرى بوێت ئه‌و وڵاته بکه‌وێته‌وه سه‌رپێی خۆى و هه‌ستێته‌وه له‌و کاره‌ساته ئابورییه، دواتر چه‌ند ململانێیه‌کى سه‌ربازى به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت تاوکوو باڵاده‌ستى سه‌ربازى ئه‌ڵمانى پیشانبدات و له‌و ڕێگایه‌وه ئه‌ڵمانییه‌کان باوه‌ڕ به‌وه بێنن که گه‌لى ئه‌ڵمانیا له ڕووى بیر و جه‌سته‌وه له‌ته‌واوى گه‌لان سه‌رتر و باڵاترن و ڕاگه‌یاندنى تیۆره به‌ناوبانگه‌که‌ى به‌ناونیشانى (نه‌ژادى ئه‌ڵمانى باڵا)، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ دروستبوونى تیۆرى سه‌روه‌رى ڕه‌گه‌زى ئه‌ڵمانى.
٢- کارڵ ریتر بنه‌ماى سیاسه‌تێکى دارایی دامه‌زراند و داوای‌کرد له‌په‌یڕه‌و لێکهرانى ڕێگرى بکه‌ن له‌خاوه‌ن بانکه جیهانییه‌کان که زۆربه‌یان پیاوانى جوله‌که بوون ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئابوورى ئه‌ڵمانیا و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى سه‌ربه ئەوان.
٣- ریتر پێشنیارى دروستکردنى ئابوورى پێنجه‌مى نازى له‌ناو وڵاته ئاری نه‌ژاده‌کان کرد بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى فکرى کۆمۆنیزم و رێکخراوه نهێنیه‌کانى، چونکه پێیوابوو کۆمۆنیزم شتێک نییه جگه له دارده‌ستێک به‌ده‌ست خاوه‌ن بانکه جیهانییه‌کان و جوله‌که‌کانه‌وه، کارى سه‌ره‌کى ئه‌م تابووره دروستکردنى ڕاى گشتییه له‌ناو وڵاته ئه‌ورووپییه‌کانی تردا بۆ پێشوازى لهسوپاى ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستى داگیرکردنى وڵاته‌که‌یان و لکاندنیان به وڵاته گه‌وره ئارى نهژادهکهوه، که ئه‌و سوپاییه نێردراوى خوایه بۆ ڕزگاربوون له‌کارى خراپ و بدکارى کۆمۆنیستى و جوله‌که‌کان له‌وڵاته‌کانیاندا. باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌م حاڵه‌ته جێبه‌جێکردنى پلانه‌که‌ى کارڵ ریترە دواى سه‌د ساڵ له‌کاتى داگیرکردنى وڵاتانى ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن هیتله‌ره‌وه.
٤- وێرانکردن و له‌ناوبردنى فکرى کۆمۆنستییه به‌ته‌واوه‌تى، ریتر پێیوایه مه‌ترسى فکرى کۆمۆنیستى له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دێت و ئه‌گه‌ر ڕێگری لێ نەکرێن له‌سه‌ره‌تا و قۆناغى یه‌که‌میدا ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر جیهاندا به فکره‌یه‌کى پێچاوپێچ، له‌لایه‌کی تره‌وه ریشه‌کێشکردنى ڕه‌گه‌زى جوله‌که له‌ناو باوه‌شى باوکیاندا. هه‌روه‌ها بیرۆکه فراوانخوازییه‌کانى کارڵ ریتر بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر جیهاندا له‌لایه‌ن بیرمه‌ندانى تری جوگرافی وه‌کوو (ماکنده‌ر و ماهان و سپایکمن و ڕاتزل و هاوسهوفر) چه‌ندان جوگرافیزانی تره‌وه پیاده‌کرا و تائێستاش له‌زۆربه‌ى به‌شه‌کانى جوگرافیا و کۆلێژی زانسته‌سیاسییه‌کان و کۆلێژە سه‌ربازییه‌کان ده‌خوێندرێت.