ناوهڕۆك
ناساندن
وزەی ناوەکی یان وزەی ئەتۆم (بە عەرەبی: الطاقة النوویة، بە ئینگلیزی: Nuclear Energy) یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکانی وزە کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو پەرەی پێدراوە و لە چەندین بوار بەکاردەھێنرێت لە ئێستادا. وزەی ناوەکی یان وزەی ئەتۆم بە شێوەیەکی گشتی لە توخمی یۆڕانیۆم سەرچاوەی گرتووە کە لە چەند تایبەتمەندییەکی گرنگ پێکدێت. یۆڕانیۆم توخمێکی کیمییایە بە پیتی (U) ھێما دەکرێت و ژمارە ٩٢ لە خشتەی خولی وەرگرتووە، جۆرێکە لە جۆرەکانی کانزا قوڕسەکان و چڕییەکی زۆری هەیە و پلەی کوڵانی بەرزە کە دەگاتە (٣٨١٨)° پلەی سیلیزی، توخمی یۆرانیۆم له ساڵی ١٧٨٩ لهلایهن كیمیازانی ئهڵمانی (مارتن كلاپۆرث) دۆزرایهوه، كه ئۆكیسدی یۆرانیۆمی جیاكردهوه لهو كاتهی نموونهكانی پيچبلێندى شیدەکردەوە. یۆڕانیۆم (كانزایهكی ڕهنگ ڕهشه) له كانهكانی مس له شانشینی پێشووی ناوچهی بۆهیمیا كه ئێستا دهكهوێته كۆماری چیك.
بە درێژایی ساڵانی هەشتەکان گرنگی بەکارهێنانی توخمی یۆڕانیۆم بۆ ڕەنگردنی شوشە و ماددەی سیڕامیک بەکار دەھێنرا، تاکوو ساڵی ١٩٨٦ تێبینی تایبەتمەندی تیشکدەری ڕووناکی یان تیشکدەری ناوەکی یۆڕانیۆم نەکرا بوو، لە دوایدا یەکەم ئیشکردنی زانا کیوریس لەگەڵ تیشکدەری ماددەکان، زۆربەی زاناکان لە جیهاندا دەستیان کرد بە خوێندن لەسەر توخمی یۆڕانیۆم، هەوڵیان بۆ دۆزینەوەی نهێنییەکانی ئەو توخمە، لە ساڵی ١٩٣٩ یەکەم پیتاندنی یۆڕانیۆم ئەنجامدرا لە لایەن ئۆتۆ هان لە ئەڵمانیا. دەتوانرێت یۆڕانیۆم بەکاربێت بۆ بەرهەم هێنانی وزەی کارەبا کە یەک کیلۆگرام لە یۆڕانیۆم ئەتوانێ هێندەی ١٥٠٠ تەن خەڵووز وزە بەرهەم بهێنێت، جگە لە بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا لە بواری دروستکردنی چەکی ئەتۆمیش بەکاردەھێنرێت.
مێژووی سەرھەڵدان و گەشەسەندنی وزەی ناوەکی
لە سەرتای سەدەی بیستەم (أنریکۆ فیرمی) کارتێکەری وزەی ناوەکی داھێنا لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٤٢ کە ئەوکات لە بواری جەنگیدا بەکاردەھێنرا، بەڵام دواتر لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو لە بواری پیشەسازی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا سوودی لێبینراوە.
- لە ماوەی نێوان ساڵانی (١٩٥١ بۆ ١٩٥٤) لە ھەرێمی (ئەوبنسک) لە وڵاتی ڕووسیا دەستکرا بە بەرھەمێنانی وزەی کارەبا لە وزەی ئەتۆم، ھەربۆیە وڵاتی ڕووسیا بەیەکەمین وڵات دادەنرێت کە توانی لە وزەی ناوەکی وزەی کارەبا بەرھەمبھێنێت.
- لە ساڵی ١٩٥٤ دەستکرا بە دروستکردنی یەکەمین کەشتی جەنگی کە بە وزەی ئەتۆم کاری دەکرد.
- لە ساڵی ١٩٦٥ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا دەستیکرد بە بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا لەھەمان سەرچاوە.
تایبەتمەندییەکانی وزەی ئەتۆم
١- بڕی سووتەمەنی لە وزەی ئەتۆم بۆ بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا زۆر زیاترە بە بەراورد بە سەرچاوەکانی تری وزە بۆ نموونە، یەک تەن یۆڕانیۆم بۆ بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا وزە و گەرمییەکەی زیاترە لا ھەزار بەرمیل نەوت و گازی سروشتی و ھەزار تەن خەڵووز بۆ ھەمان مەبەست).
٢- ئەم سەرچاوەیە ڕووبەرێکی کەمی زەوی داگیر دەکات بۆ بەرھەمھێنانی ووزەی کارەبا کە پێویستی بە (٥٠٠ فدان = ٤٢٠٠ مەتر) زەوی ھەیە، بە بەراورد بە سەرچاوەکانی تر، کەچی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا لە خۆر ڕووبەرێکی زۆر زیاتری پێویستە کە (٣٥) ھەزار فدانە.
٣- وێستگەی وزەی ناوەکی بۆ بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا پێویستی بە زانستی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و سەردەمیانە ھەیە بۆ ئەوەی گازە مەترسی دارەکان بە ھەوادا بڵاونەبنەوە و نەبنە ھۆکارێک بۆ پیسبوونی ژینگە، چونکە لە کاتی خستکردنی یۆڕانیۆم گازی مەترسیدار فڕێدەداتە دەرەوە کە دەبێتە ھۆی زیادبوونی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و (پەنگ خواردنەوەی گەرمی) و دروستبوونی ترشەباران.
گرنگترین ئەو بوارانەی کە پشت بە وزەی ناوەکی دەبەستن
١- ئەنجامدانی توێژینەوە زانستییەکان
٢- بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا
٣- دروستکردنی کڵاوەی ئەتۆم یاخود چەکی ئەتۆم لەلایەن وڵاتانی پێشکەوتوو، وەکوو (ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ڕووسیا، چین، ژاپۆن، ھیندستان، ئیسپانیا، فەڕەنسا).
گرنگترین گرفتەکانی دامەزراندنی وێستگەی وزەی ناوەکی لە جیھاندا
١- بەرزی تێچووی سەرمایە
٢- بوونی دەستی کاری شارەزا و کارامە بەتایبەتی پسپۆڕانی بواری (کیمیایی و فیزیایی).
٣- مەترسی پیسبوونی ژینگە لە ئێستا و داھاتوو
٤- ئاستەنگی لە دابینکردنی کەرەستەی خاوی یۆڕانیۆم
گرنگترین وڵاتانی بەرھەمھێنی یۆڕانیۆم
گرنگترین وڵاتانی بەکاربەری یۆڕانیۆم
گرنگترین ئەو وڵاتانەی وزەی کارەبا لە وزەی ناوەکی بەرھەمدێنن
- فەڕەنسا بە ڕێژەی ٧٠.٦٪
- سلۆڤاکیا بە ڕێژەی ٥٣.١٪
- ئۆکڕانیا بە ڕێژەی ٥١.٢٪
- مەجەر بە ڕێژەی ٤٨٪
- بلغاریا بە ڕێژەی ٤٠.٨٪
- بەلجیکا بە ڕێژەی ٣٩.١٪
- سلۆڤینیا بە ڕێژەی ٣٧.٨٪
- ئەرمینیا بە ڕێژەی ٣٤.٥٪
- فنلندا بە ڕێژەی ٣٣.٩٪
گرنگترین ئەو وڵاتانەی وێستگەی بەرھەمھێنانی وزەی ناوەکیان ھەیە لە جیھاندا
- ئەمریکا ٩٦ وێستگە بە ڕێژەی ٣٠.٩٪
- فەڕەنسا ٥٨ وێستگە بە ڕێژەی ١٣.٣٪
- چین ٥٠ وێستگە بە ڕێژەی ١٣.٥٪
- ڕووسیا ٣٩ وێستگە بە ڕێژەی ٧.٩٪
- کۆریای باشوور ٢٤ وێستگە بە ڕێژەی ٦٪
- کەنەدا ١٩ وێستگە بە ڕێژەی ٣.٦٪
- ئۆکڕانیا ١٥ وێستگە بە ڕێژەی ٢.٨٪
- ئەڵمانیا ٦ وێستگە بە ڕێژەی ٢.٤٪
- ئیسپانیا ٧ وێستگە بە ڕێژەی ٢.٤٪
- سوید ٧ وێستگە بە ڕێژەی ١.٩٪