بەپێی تەمەنەکەت بزانە ڕۆژانە دەبێت چەنێك میوە بخۆیت

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-06-10-01:10:00 - کۆدی بابەت: 13135
بەپێی تەمەنەکەت بزانە ڕۆژانە دەبێت چەنێك میوە بخۆیت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەپێی تەمەنەکەت بزانە ڕۆژانە دەبێت چەنێك میوە بخۆیت (بە عەرەبی: اعتمادا على عمرك، كمية الفاكهة التي يجب عليك تناولها يوميا، بە ئینگلیزی: Depending on your age, how much fruit you should eat daily)،  ڕۆژانە پێویستە کۆمەڵێک میوە بخۆین بە پێی تەمەنمان، هەروەها پێویستە گروپێکی میوەهاتەکان دروست بکەین کە چی سوودی هەبوو ئەوانە بخۆین، هەروەها هەوڵبدە گروپی میوەکەت هەموو میوە و شەربەتێکی میوە لەخۆبگرێت، هەروەها میوەکان دەتوانن تازە بن، بەستوو بن، لە قوتوودا بن یان وشککراوە بن. میوەکان دەتوانرێت بە تەواوی بخورێت، پارچە بکرێت، پاک بکرێتەوە یان بکوڵێنرێت. 

پێویستە ڕۆژانە چەند میوە بخۆم؟

پێویستی میوەکانت بەندە بە تەمەن و ڕەگەز و باڵا و کێش و چالاکیی جەستەییتەوە، هەروەها ئەم بڕی میوە بەندە بەوەوە کە دووگیانیت یان شیر دەدەیت یاخود نا، بڕی گونجاو بۆ خۆت بدۆزەرەوە بە وەرگرتنی پلانێکی گونجاو، ڕیژەی میوەکان بە تازەیی و بە بەستوویی و بە شەربەتی دەگۆڕێت بۆ نموونە:

  • یەک کوپ میوە
  • نیو کوپ میوەی وشککراوە
  • یەک کوپ شەربەتی میوە

هەروەها ئەم ڕێژانە یەکسانن بە یەکتری.

بۆچی خواردنی میوە گرنگە؟

خواردنی میوە چەندین سوودی تەندروستی هەیە، ئەو کەسانەی سەوزە و میوە وەک بەشێک لە خۆراکی گشتی دەخۆن لەوانەیە مەترسی تووشبوونیان بە هەندێک نەخۆشی کەم ببێتەوە، میوەکان ماددە خۆراکیەکان دابین دەکەن کە پێویستن بۆ پاراستنی تەندروستی و جەستە.

سوودە تەندروستییەکانی میوە

هەموو هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوەکان گرنگن، خواردنی سەوزە و میوەی پاک و گونجاو بە جەستەت گرنگە، هەروەها دەبێت گرنگی بە جۆراوجۆری میوە و خۆراک و بڕی میوە و هەموو خۆراکەکان بدەیت، خواردنی میوە کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە بۆ مرۆڤ کە ئەوانیش بریتین لە:

  • خواردنی ئەو خۆراکانەی وەک میوەکان کە کالۆرییان کەمترە بۆ هەر کوپێک، لەبری ئەو خۆراکانەی تر کە کالۆرییان زۆرە، ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی گشتیی کالۆری.
  • خواردنی ڕێجیمێکی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوە وەک بەشێک لە ڕێجیمێکی تەندروست بە گشتی ڕەنگە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکاتەوە، لەوانە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک.
  • خواردنی ڕێجیمێکی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوە وەک بەشێک لە ڕێجیمێکی تەندروست بە گشتی ڕەنگە لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بپارێزێت.
  • زیادکردنی میوە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی ڕێژەی ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم کە دەیخۆین، کە ئەمانە ماددە خۆراکییە گرنگەکانن کە زۆر کەس بەشی پێویستیان لێ وەرناگرن.

چەند میوە باشە کە بخورێت؟

هەرچەندە دەتوانرێت خواردنی تەندروست بخۆیت لەکاتێکدا میوەیەکی زۆر کەم یان زۆر بخۆیت، بەڵام باشترین بڕ بڕێکی مامناوەندایە، پێشنیاری گشتی بۆ خواردنی سەوزە و میوە بەلایەنی کەمەوە ٤٠٠ گرامە لە ڕۆژێکدا، یان پێنج ژەم ٨٠ گرامە، هەروەها یەک ژەم ٨٠ گرامی یەکسانە بە پارچەیەکی بچووک کە قەبارەکەی نزیکەی تۆپێکی تێنس بێت. بۆ ئەو سەوزە و میوانەی کە دەتوانرێت بە کوپ بپێورێت، یەک ژەم بە نزیکەیی یەک کوپ دەبێت، ئەم ڕاسپاردەیە لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت کە ڕۆژانە خواردنی پێنج ژەم سەوزە و میوە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی مردن هەیە بەهۆی نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و شێرپەنجە. ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USDA) پێشنیاری ئەوە دەکەن کە تێکڕای گەورەساڵان ڕۆژانە دوو ژەم میوە بخۆن، لەکاتێکدا کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی (AHA) پێشنیاری ئەوە دەکات کە گەورەکان ڕۆژانە چوار بۆ پێنج ژەم میوە بخۆن.


سەرچاوەکان



375 بینین