خێراترین کامێرا لە جیهاندا

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-22-14:51:00 - کۆدی بابەت: 13246
خێراترین کامێرا لە جیهاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆمپانیای INRS خێراترین کامێرای لە جیهاندا پەرەپێداوە کە ١٥٦٫٣ تریلیۆن فرەیم لە چرکەیەکدا ئەگرێت کە یەکسانە بە پارچەکردنی چوار ملیار لە چرکەیەك.

ئەم خێراییە سەرسوڕهێنەرە وا ئەکات بتوانرێت چاودێری ئەو ڕووداوانە بکرێت لە مەودای فێمتۆ چرکەدا ڕووئەدەن، هاوکات فێمتۆش بەشێکە لە چرکە و کورتترە لە چرکە تا ئەو ڕادەیەی یەك چرکە یەکسانە بە ٣١.٧ ملیۆن ساڵ (فێمتۆ چرکە).

چەند زانیارییەک لەسەر کامێراکه

کامێراکە بە تەکنەلۆژیای "فۆتۆگرافی پاڵەپەستۆکراوی خێرا" کارئەکات کە پەلسی کورتی تیشکی لەیزەرە کاتێك وێنەکە ئەگرێت دواتر ڕووناکییەکە کۆد ئەکرێت و ئەگۆڕدرێت بۆ داتا و دەتوانرێت لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە بگۆڕدرێت بۆ وێنەیەکی کۆتایی. ئەم کامێرایە ئاسۆی نوێ ئەکاتەوە لە بواری فیزیا بۆ لێکۆڵینەوە لە دیاردە سروشتییەکان کە بە خێراییەکی زۆر ڕوودەدەن وەک شەپۆلەکان کە بەناو ماددە یان خانەکاندا دەجووڵێن، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لە گەردوون و دەوروبەرمان.


سەرچاوەکان



104 بینین