پلاتفۆرمی مەعرەز

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین بهاءالدین ڕاوێژ نورالدین بهاءالدین - به‌روار: 2024-06-22-15:04:00 - کۆدی بابەت: 13249
پلاتفۆرمی مەعرەز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پلاتفۆرمی مەعرەز پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، کە لە وێبسایت و ئاپلیکەیشن وسۆشیال میدیای تایبەت بە خۆی پێکدێت، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن گرووپی کارسازەوە دروست کراوە. ماڵپەڕەکە خاوەنی هەزاران بابەتی نووسراوی جیاوازە بە زمانی کوردی.

ناوی تەواو پلاتفۆرمی مەعرەز
دامەزراندن   ٧/٣/٢٠٢٢
بنکە   پێگەی نێو تۆڕ
جۆر   تایبەت
باوان  کارساز گروپ

پلاتفۆرمی مەعرەز یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی کوردی دەربارەی جیهانی ئۆتۆمبێل هەر لە زانیاری قووڵەوە سەبارەت بە ئۆتۆمبێل تا دوایین هەواڵی پیشەسازی، و تەنانەت سەکۆیەک بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە پێشکەوتوترین شێواز.

پلاتفرۆمی مەعرەز ناوەندێکی یەک وێستگەیە بۆ هەموو شتێک کە پەیوەندی بە ئۆتۆمبێل و پیشەسازی ئۆتۆمبێلەوە هەیە ، لەگەڵ پلاتفرۆمری مەعرەز بە وردی بە جیهانی ئۆتۆمبێلەکاندا بگەڕێ. هەر لە تایبەتمەندییە گشتیەکانیانەوە تا تایبەتمەندییە پێشکەوتوو و جیاوازەکان، ناوەڕۆکەکەمان بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە تێگەیشتنێکی وردتان لە هەر ئۆتۆمبێلێک دابین بکات. جا تۆ ئارەزووی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، SUV، سیدان، یان ئۆتۆمبێلی وەرزشی دەکەیت، پلاتفۆرمی مەعرەز ئەو وردەکاریانەت بۆ بەردەست دەخات کە پێویستە بۆ بڕیاردانی هۆشیارانە دەرباری ئۆتۆمبێلەکان.

هەر لە مەعرەز تیمی پسپۆڕانی پلاتفۆرمی مەعرەز بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ وەڵامدانەوەی تەواوی پرسیارە جیاوازەکانتان بە شێوازێکی ورد و متمانەپێکراو دەربارەی جیهانی ئۆتۆمبێل. ئێمە لە پلاتفۆرمی مەعرەز ئامانجمان ئەوەیە کە سەرچاوەی سەرەکیت بین بۆ زانیاری ئۆتۆمبێل.

کڕین و فرۆشتنی بە شێوازێکی پێشکەوتوو

بەدوای کڕین یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا دەگەڕێیت؟ پلاتفۆرمی مەعرەز سەکۆیەکی پێشکەوتوو و کاریگەر بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دابین دەکات، ئەمەش پرۆسەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاسان و پارێزراو دەکات.

ئەپلیکەیشنی مەعرەز

ئێستا گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت بە ئۆتۆمبێل لە کوردستان و عێراق بێبەرامبەر دابەزێنە.

تایبەتمەندیەکانی ئاپی مەعرەز

  • ناساندن و تێستی ئۆتۆمبێلەکان
  • مەزادی مەعرەز بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
  • ڕێبەری مەعرەزەکانی کوردستان و عێڕاق
  • فێرکاری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل
  • هەزاران بابەتی دەربارەی ئۆتۆمبێل
  • پرسگەی مەعرەز بۆ پرسیار و وەڵام

لینکی داگرتنی ئاپی مەعرەز

ئێستا گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت بە ئۆتۆمبێل لە کوردستان و عێراق بێبەرامبەر دابەزێنە.

بۆ دابەزاندنی ئەپلیکەیشنی مەعرەز کلیک لێرە بکە

ستراتیجی کارکردن

پلاتفۆرمی مەعرەز ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ ڕووناکبیرییەی كه‌ له‌ بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری دەربارەی جیهانی ئۆتۆمبێل به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی مەعرەز ده‌یه‌وێت به‌رهه‌مه‌کانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین و گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت بە جیهانی ئۆتۆمبێل تۆڕی ڕووناکبیری كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی تۆڕی ڕۆشنبیری زانیاری زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.

بۆ تۆڕی میدیای زانیارییش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.

بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ ڕۆشنبیرییه‌ جیاوازه‌كان هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی تۆڕی میدیای زانیاری دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.


سەرچاوەکان



119 بینین