بۆچی لە فەیسبووك بلۆك ئەبیت؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-24-21:13:00 - کۆدی بابەت: 13310
بۆچی لە فەیسبووك بلۆك ئەبیت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زۆرجار بەبێ ئەوەی ئاگاداربیت ئەکاونتی فەیسبووکت بلۆک دەبێت، هەندێ کات ئەم بلۆککردنە بەهۆی شتێکەوەیە کە پیچەوانەی یاساکانی فەیسبووکە و تۆ نەتزانییە. لە فەیسبووك و ئینستاگرام و تۆڕەکانی تر ئەگەر بلۆك بیت بلۆک بەهۆی کۆمێنت و نامە و پۆست، تەنها شتێك دەتوانیت بیکەیت چاوەڕێی کۆتایی هاتنی ماوەی سزاکەیە.

هۆکارەکانی بلۆک بوونی فەیسبووک

هۆکارەکانی سزاکە لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ پۆستکردنی شتێك کاتێک پێچەوانەی یاساکانی فەیسبووك بێت، وەکو بڵاوکردنەوەی لینکی ئەو سایتانەی فەیسبووك بە زیانی دەزانێت یان کۆمێنتێك بە قسەی ناشرین یان ناردنی وێنەیەك پێچەوانەی یاسابێت. لەوانەیە تۆ مەبەستێکت نەبووبێت، بەڵام دەبێتە هۆی ئەوەی بە تەواوی لە هەموو شتێك بلۆك ببیت.

بۆ نموونە تۆ وێنەی منداڵێکی خۆت ئەنێریت بۆ کەسێکی نزیکی خۆت کە وێنەی منداڵەکە جل و بەرگی لەبەردا نییە، ئەوان بە سەرپێچی دەزانن بەهۆی مافی منداڵان، بەدڵنیاییەوە نازانن وێنەی منداڵەکەتە و مەبەستت لەوە هیچ نەبووە. یان کۆمێنتێک بۆ هاوڕێی خۆت ئەکەیت وشەیەکی تیایە فەیسبووك نازانێت هاوڕێی تۆیە و بێ مەبەست وشەکەت نووسییە ڕاستەوخۆ سزات دەدات. هەندێک جار فەیسبووك بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەستنیشانی دەکات و سزات ئەدات یان ئەگەر کەسێك ڕیپۆرتی بکات بەهەمان شێوە سزات بۆ دێتەوە.

ماوەی سزاکە چەنێکە و چۆن دابەش ئەبن؟

ماوەی سزاکە بەزۆری ٢٤ کاتژمێرە بۆ سەرپێچی یەکەم، بەڵام ٤٨ بۆ ٧٢ کاتژمێرە بۆ سەرپێچی دووەم، هەفتەیەكە بۆ سەرپێچی سێیەم، ماوەی مانگێکە بۆ سەرپێچی چوارەم، بۆ سەرپێچی پێنجەم و کۆتا جار ئەکاونتت دادەخرێت. پۆك و داواکردنی کۆمێنت پەیوەندی بە کردنەوەی بلۆکەوە نییە هیچ شتێك نییە بتوانیت بیکەیت بۆ کۆتاییهێنان بەو ماوەیە تەنها چاوەڕوانی نەبێت.


سەرچاوەکان



44 بینین