مۆبایلی Oppo Reno11 F

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-29-18:52:00 - کۆدی بابەت: 13379
مۆبایلی Oppo Reno11 F

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشەکەی

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 6.7 ئینج و ڕوونی +FHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز. شاشەکەی پشتگیری 1B ڕەنگ و +HDR10 دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 1100nit، شاشەکەی ڕووپۆشکراوە بە Panda Glass بۆ بەرگری لە شکان. ئەم شاشەیە گونجاوە بۆ ئەم مۆبایلە و بۆ ئەم نرخە کە شاشەیەکی زۆر جوان و ئاست بەرز و ڕوونە و شایەنی کڕینە بۆ شاشە.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە 

چیپی ئەم مۆبایلە لە جۆری Dimensity 7050ـیە کە لەسەر 6nm بناغەکراوە. ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنی نوێترین ڤرێژنی  Android 14ـی لەسەر جێگیر کراوە، لەسەر ڕووکارەکەی ColorOS 14. چونکە مۆبایلەکە سۆفتوێرێکی نایابی لەسەرە تۆ لەگەڵ ئەم مۆبایلە بەدوور دەبیت لە شەکل و گڵیچ و بەگ و کێشە و ئەو شتانە، واتە تۆ گەر ئەتەوێ مۆبایلێک بکڕیت بێکێشە بێت و توشی شەکل و کێشەت نەکات و سۆفتوێری زۆر خێرا و خۆشبێت ئەم مۆبایلە گونجاوە نوێترین ڤێرژنیشی لەسەرە کە ئەمەش زۆر نایابە.

چیپی مۆبایلەکەش بۆ ئەم نرخە گونجاوە بەتایبەت لەبەر سۆفتوێرەکەی، چونکە سۆفتوێرەکەی زۆر یارمەتی دەدات و ئەمەش وادەکات چیپەکەی گونجاوبێت بۆ کاری ڕۆژانە و سۆشیال میدیاکان و یارییە ئاساییەکان، بۆ یارییە قورسەکانی وەک پۆبجیش دەبێت و 60fpsـت پێدەدات.

کامێرا 

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی
• کامێرای سەرەکی 64MPـە.
• کامێرای گۆشەفراوان 8MPـە.
• کامێرای ماکڕۆ 2MPـە.
• ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە کامێرای پشتەوە بە 4K 30fps تۆماردەکات.
• کامێرای سێڵفی 32MPـە.
• ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات.

لەڕووی کامێراوە مۆبایلێکی گونجاوە بۆ نرخەکەی خۆی و ئاستێکی باشت پێدەدات، بەڵام چەند خاڵێکی لاواز و بەهێز هەیە لە کامێراکەی. خاڵە لاوازەکەی ئەوەیە OISـی نییە OIS بۆ کەم کردنەوەی لەرزینی دەستەکانت بەکاردێت بۆ کاتی وێنە و ڤیدیۆ EISـی هەیە بۆ ڤیدیۆ بەڵام وەک OIS سوودی نییە. خاڵێکی بەهێزی کامێراکەشی ئەوەیە دەتوانێت بە کامێرای سێڵفی بە 4K 30fps ڤیدیۆ تۆماربکات.

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 5000mAhـە و بەخێرایی 67W بارگاوی دەبێتەوە کە بەماوەی 48 خولەک لە %0 دەگاتە %100، خاوەنی پاتری و بارگاویکەرەوەیەکی زۆر گونجاوە.

تایبەتمەندی گشتی

کێشی مۆبایلەکە تەنیا 177 گرامە واتە کێشی زۆر کەمە و ئەمەش زۆر ئاسوودەبەخشە بۆ بەکارهێنان. مۆبایلەکە خاوەنی ip 6ـە واتە بۆ ڕژانی ئاو بەسەری و لە ژێر باران و تەپ و تۆز هیچ کێشەی نییە، ئەمەش خاڵێکی زۆر نایابە لەم نرخە بۆ ئەم مۆبایلە.

مۆبایلەکە دەنگی ستێریۆ نییە واتە دەنگ تەنیا لە سەماعەی خوارەوە دێت و ئەمەش خاڵێکی لاوازە بۆ ئەم نرخە و شوێنی هێتفۆنی نەماوە. پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە ژێر شاشەیە و زۆر باشە.

نرخ

نرخی لە 2024 بۆ ڕام 8 و بیرگەی 256 بە 259 دۆلارە.

خاڵە بەهێزەکان

• سۆفتوێرێکی زۆر نایابی هەیە.
• چیپێکی گونجاوی هەیە.
• شاشەیەکی زۆر باشی هەیە.
• کامێرای سێڵفی ئەتوانێت بە 4K 30fps ڤیدیۆ تۆمار بکات.
• پاتری و بارگاویکەرەوەی گونجاوە.
• کێشێکی کەم و ئاسوودەبەخشی هەیە بۆ بەکارهێنان.
• بوونی ip 65 
• پەنجەمۆری ژێر ڕوونما.

خاڵە لاوازەکان 

• نەبوونی OIS لە کامێرادا.
• مۆبایلەکە ستێریۆ نییە.


سەرچاوەکان



20 بینین