مۆبایلی Poco x6 pro

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-30-20:30:00 - کۆدی بابەت: 13398
مۆبایلی Poco x6 pro

ناوه‌ڕۆك

نرخەکە

ئەم مۆبایلە تەنیا بە ڕامی 12 و بیرگەی 512 لە بازاڕەکانی کوردستان و فرۆشگاکان بەردەستە بە نرخی 485 هەزار و بە بیرگەی 256 بەردەست نییە تاکو هەرزانتر بیکڕین. زۆربەشمان پێویستیمان بە بیرگەی 512 نییە و 256 بەسە، ئەو نرخەش 485 هەزار بۆ بیرگەی 512 زۆرە و بیرگەی 256 بەردەست نییە لە بازاڕەکان.

ئەتوانیت لە کۆمپانیای BCI کە بریکاری پۆکۆیە لە کوردستان دەتوانی داوای Poco x6 pro بکەیت بە ڕام 8 و بیرگەی 256 بە نرخی 418 هەزار، واتە 67 هەزار هەرزانتر و بە نرخێکی زۆر گونجاوتر دەتوانی بیکڕیت بەم شێوازە کە بە ئۆنلاین بۆت جیگیر دەکەن و بۆت ئەنێرن.

تایبەتمەندی شاشە 

شاشەکەی لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 6.67 ئینج و ڕوونی 2712×1220 پێکسڵ و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 120 هێرتز وە شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 1800 نیتسە. هەروەها پشتگیری 68B ڕەنگ و +HDR10 و دۆڵبی ڤیژن دەکات، شاشەکەی ڕوپۆش کراوە بە Gorilla Glass 5 بۆ بەرگری لە شکان.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە 

چیپەکەی لە جۆری Dimensity 8300 Ultraیە کە لەسەر 4nm بناغەکراوە. ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنی Android 14ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری HyperOS. بۆ یاری کردن و کاری قورس و مۆنتاژ و ئەو بابەتانەی مۆبایلەک ماندودەکات زۆر نایاب و بەهێزە و تەواو گونجاوە بۆ یاری قورس و کاری قورس و مۆنتاژ و ئەو بابەتانە.

ڕاستەوخۆش نوێترین ئەپدەیت و سیستمی لەسەرە، سێ ئەپدەیتی ئەندرۆید و چوار ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت واتە ئەم مۆبایلە تەمەنێکی درێژی هەیە و زۆر درەنگ خاودەبێتەوە لەبەر ئەوەی چیپێکی بەهێزی لەسەرە و بۆ ماوەیەکی زۆریش ئەپدەیتی بۆ دێت.

کامێرا 

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرای سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 64MP کە پشتگیری OIS دەکات بۆ کەم کردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لە کاتی وێنە و ڤیدیۆ.
  • کامێرای گۆشەفراوان 8MPـە.
  • کامێرای ماکڕۆ بۆ شتی نزیک 2MP ـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە کامێرای پشتەوە بە 4K 30fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 16MPـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080 تۆماردەکات.

ئەم مۆبایلە تەنیا لە ڕووی کامێراوە لە ئاست بەشەکانی تری نییە، واتە بەگشتی مۆبایلێکی زۆر باش و بەهێزە بەڵام بۆ کامێرا زۆر بەهێز نییە بەڵکو شتێکی  ئاسایی و مامناوەندت پێدەدات لە ئاست نرخەکەی خۆی.

پاتری

خاوەنی پاترییەکی 5000mAh کە بەخێرایی 67W بارگاوی دەبێتەوە کە بەماوەی 45 خولەک لە %0 دەگاتە %100، لەرووی پاتری و بارگاویکەرەوە زۆر نایابە و تەواو شایەنی کڕینە.

زانیاری گشتی

  • کێشی مۆبایلەکە ١٨٦ بۆ ١٩٠ گرامە.
  • پشتی مۆبایلەکە بە دوو جۆر بەردەستە جۆرێکیان پلاسیتکە جۆرێکیان سلیکۆن پۆلیمەرە و ڕوپۆش کراوە بە Gorilla Glass 5 بۆ بەرگری لە شکان،
  • کە کڕیتان جۆری سلیکۆن پۆلیمەر بکڕن و جوانتر و ئاست بەرزترە.
  • خاوەن بڕوانامەی ip54 بۆ بەرگری لە پڕوشکە ئاو و تەپ و تۆز.
  • دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لەسەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە کە دەنگێکی زۆر باشی هەیە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لەژێر شاشەشە لە جۆری ئۆپتیکاڵە و زۆر نایابە.

خاڵە بەهێزەکان 

  • شاشەیەکی زۆر جوان و ئاست بەرزی هەیە.
  • چیپێکی زۆر بەهێز و نایاب بۆ یاری و کاری قورس هەیە.
  • تەمەنی درێژە.
  • پاتری و بارگاویکەرەوەییەکی زۆر باشن.
  • بونی بەرگری iP 54.
  • دەنگێکی زۆر باش و پەنجەمۆری ژێر ڕوونما.

خاڵە لاوازەکان

  • تەنیا ئەگەر زۆر گرنگی بە کامێرا دەدەیت، مەیکڕە چونکە ئاستێکی زۆر بەرزت پێنادات بۆ کامێرا بەڵکو ئاستێکی مامناوەندت پێدەدات.


سەرچاوەکان



34 بینین