ئایا چۆن ستۆرەیجی ئیمێڵ بەتاڵ بکەمەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-30-20:43:00 - کۆدی بابەت: 13400
ئایا چۆن ستۆرەیجی ئیمێڵ بەتاڵ بکەمەوە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەگشتی ئەم کێشەیە و نەمانی ستۆرەیجی ئیمێڵ بەهۆی باک ئەپ کردنی وێنە و ڤیدیۆکانە لە سێرڤەرەکانی گوگڵەوە دروست دەبێت، واتا وێنە و ڤیدیۆکانت خستۆتەسەر ئیمێڵ لەڕێی بەرنامەی گوگڵ فۆتۆس، ئەویش زاکیرەیەکی و شوێنێکی زۆر داگیرئەکەن. 

چۆن وابکەم وێنە و ڤیدیۆکان لە سێرڤەرەکانی گوگڵ واتا (لەسەر ئیمێڵەکە) لابەرم و لەهەمان کات لە گەلەری مۆبایلەکەم نەسڕێنەوە؟

  • زۆر بەکورتی و ئاسانی لە گۆگڵ بنووسە Google Photos sign in
  • بچۆ سایتی گۆگڵ فۆتۆس ببە و ئەو ئیمێڵە دابنێ کە وێنە و ڤیدیۆکانی لەسەرە.
  • دواتر وێنە و ڤیدیۆکان دیاری بکە و دواتر دیلیت.
  • ئەگەر بەم شێوەیە بیسڕیتەوە، واتا لە سایتەکەوە بیسڕیتەوە ئەوکات تەنها لە سێرڤەرەکانی گوگڵ وێنە و ڤیدیۆکانت ئەسڕێتەوە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گەلەری نابێت، لەهەمان کات زاکیرەی ئیمێڵەکەت سفر ئەبێتەوە.


سەرچاوەکان



37 بینین