بۆچی پێی دەوترێت دەریای ڕەش؟

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-07-03-18:13:00 - کۆدی بابەت: 13436
بۆچی پێی دەوترێت دەریای ڕەش؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بۆچی پێی دەوترێت دەریای ڕەش؟ (بە ئینگلیزی: Why is it called the Black Sea، بە عەرەبی: لماذا سمي بالبحر الأسود؟)، لە کۆندا یۆنانییەکان ناوی دەریای ڕەش یان دەریای دڕندەیان لێ ناوە، لەبەر سەختی جوڵەکردن تیایدا، هەروەها بوونی هۆزەکانی دوژمنایەتی یۆنان لە کەناراوەکاندا دوای ماوەیەک کە یۆنان سەرکەوتوو بوو لە کۆنترۆڵکردنی کەنارەکانی دەریای ڕەش ناویان لێنا دەریای میواندار. سەبارەت بە ناوی ئێستای دەریای ڕەش، ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو ئەگەر یەکەمییان ئەوەیە کە دەریاوانەکان ئاوەکەی  وەک تاریک دەبینن ڕەنگەکەی زۆر نزیکە لە ڕەش، ئەمەش بەهۆی زریانی توندەوەیە لە وەرزی زستاندا.  ئەگەری دووەم ئەوەیە کە  ئاوی دەریای ڕەش پڕە لە هایدرۆجین سەلفاید، لە چینە قووڵەکاندا بە شلەی ڕەش داپۆشراون بەهۆی زۆری چڕیی هایدرۆجین کە دەریاکە ڕەش دەکات. جگە لە بەکتریای گۆگرد هیچ زیندەوەرێکی زیندووی تێدا نییە بۆیە ئەگەر کەشتی تێک بشکێت و ئاژەڵ بمرێت تێدا تا قووڵایی  ١٥٠ مەتر نوقم دەبن و بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە.

دەرياي رەش

دەریای ڕەش قەبارەکەی ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ میل چوارگۆشەیە، ئەمەش یەکسانە بە ٤٣٦ هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە و قووڵیەکەی دەگاتە ٧٢١٨ پێ. واتە هاوتای ٢٢٠٠ مەترە، زۆر ڕووبار دەڕژێنە ناو دەریای ڕەشەوە کە گرنگترینیان ڕووبارەکانی دانوب و دنیپرۆیە، بۆماوەیەکی زۆر ئەم دەریایە لە ڕووی بازرگانی ناوچەییەوە زۆر گرنگ بووە هەروەها دەریای ڕەش بە ڕێگایەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ گواستنەوەی وزە لە ڕووسیا و ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ ئەوروپا بە یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێڕەوی ئاوی جیهان دادەنرێت، لە ساڵی ٢٠٠٥ زیاتر لە ٥٥ هەزار کەشتی بەو شوێنەدا تێپەڕین.

شوێنی دەریای ڕەش

دەریای ڕەش دەکەوێتە دووری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە باکوورەوە لەگەڵ ئۆکرانیا، لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ڕووسیا، لە باشوورەوە لەگەڵ تورکیا، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ جۆرجیا و لە ڕۆژئاوا لەگەڵ بولگاریا و ڕۆمانیا بە گەرووی بۆسفۆرەوە بە زەریای ئەتڵەسیەوە بەستراوەتەوە و ژمارەیەکی کەم لە دوورگەی بچووک لە دەریای ڕەشدا هەن.


سەرچاوەکان



60 بینین