ناوهڕۆك
ناساندن
دوومەڵی ددان (بە عەرەبی: خُراج الأسنان، بە ئینگلیزی: Tooth abscess) توورەگەیەکە لە پیسی کە بەهۆی هەوکردن بە بەکتریاوە لە ددانی مرۆڤ دروست دەبێت.
جۆرەکانی
Periapical: لە نزیک نووکی (سەری) ڕەگی ددانەکە دروست دەبێت.
Peridontal root: لە ناچەی پووکی تەنیشت ڕەگی ددانەکە ڕوودەدات ودروست دەبێت.
هۆکارەکان
ئەم دوومەڵانە درووست دەبن بەهۆی چارەسەر نەکردنی کلۆری ددانەوە کە ئەم هەوکردنە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی پیسی، گرنگترین هۆکارەکان بریتین لە:
- پاک نەکردنەوەی ددان بە باشی.
- زۆر خواردنی چەوری و شیرینی و خواردنی ناتەندروست.
- وشکی دەم و ددان و کێشە لە لیک.
- زۆر خواردنەوەی چاو و قاوە و کافایین.
- زۆر خواردنەوەی ماددەی کحولییەکان.
نـیشانەکان
- ئازارێکی بەهێزی ددان کە بگوازرێتەوە بۆ گوێ.
- ئازار لەکاتی خواردنی گەرم و سارد.
- ئازار و ناڕەحەتی لەکاتی جووینی خواردن.
- تــا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
- ئـاوسانی دەموچاو.
- ئاوسانی لیمفە گرێییەکانی ژێر چەناگە یان مل.
لێکەوتەکان
پێویستە دکتۆری ددان نەخۆشەکە ببینی، کاتێک یەکێک لە نیشانەکانی دوومەڵی ددانت هەبوو،
ئەگەر د.ومەڵی ددان چارەسەر نەکرێن:
- ئەگەری هەیە بتەقێت و لەوانەیە ئازارەکە زۆر کەم بکات هێشتا پێویستی بە چارەسەرە.
- ئەگەر دوومەڵەکە نەکرێتەوە (drain)، لەوانەیە هەوکردنەکە بگوازرێتەوە بۆ چەناگە یان جیوبەکانی لووت، لەوانەشە ببێتە هۆی هەوکردنی خوێن.
چـارەسەر
سەردانی دکتۆری ددان بکات و بەم شێوازە چارەسەر وەرئەگرێ:
- کردنەوەی دوومەڵەکە.
- ئەنجامدانی دەماربڕین.
- هەندێ حاڵەت پێویستە ددانەکە دەربهێنرێت.
سەرچاوەکان
267 بینین