چی لەبارەی ڤایرۆسی جگەر دەزانیت؟

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-07-18-22:10:00 - کۆدی بابەت: 13573
چی لەبارەی ڤایرۆسی جگەر دەزانیت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی (بە ئینگلیزی: Hepatitis) بەهۆی چەند جۆرە  ڤایرۆسێكەوە دەبێت كە زۆربەیان بە پیتە ئینگلیزیەكان ناونراون وەك هەوكردنی ڤایرۆسی  (A ،B، C، D، E)، هەندێكیان دەبێتە هۆی هەوكردنی ڤایرۆسی درێژخایەن وەك جۆری B و C و D، هەندێكی تریان بەكتوپڕی دێت و دەڕوا  چاك دەبێتەوە وەك جۆری A و E، جۆری B و C و D  هەوكردنی درێژخایەن دروست دەكات، مەبەست لەوە نییه كەهەركەسێك تووشی ئەوە بێت دەبێتە هۆی هەوكردنی درێژخایەن، ئەگەر كەسێك لەتەمەنی گەورەییدا تووشی ڤایرۆسی جگەری جۆری B  بێت  لە 95% نەخۆش ئەگەری ئەوەی هەیە چاك بێتەوە لە 5%ـی تووشی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی  درێژخایەن بێت، هەمان ڤایرۆسی جۆری B ئەگەر منداڵێك لەسكی دایكیدا  لەدایكیەوە وەریبگرێت ئەوە ئەگەری  80% زیاتری هەیە ئەمە ببێتە نەخۆشییەكی درێژخایەن، جۆری C  ئەگەر كەسێك تووشی بوو  مەرج نییە ببێتە درێژخایەن، ئەمەش 50-60% ببێتە درێژخایەن كۆمەڵێكی تریان هەیە چاك دەبنەوە.

هۆکارەکانی ووشبوون

هۆكارەكانی تووشبوون بەم نەخۆشییە بەپێی جۆری ڤایرۆسەكە دەگۆڕێت:

  • جۆری A و E  لەڕێگەی خواردنی  پیس بوو  بەو ڤایرۆسەوە  تووش دەبێت،  وەكو ئاو سەوزە و میوە و هەر خواردنێكی تر بێت بەو ڤایرۆسە پیس بووبێت.
  • جۆری A بەزۆری منداڵ تووشی دەبێت.
  • جۆری E بەزۆری لەژنی دووگیاندا دەبێت جۆری B و C و D  لەرێگەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە، بەوپێیەی كە جۆری B و C و D لەڕێگەی خوێنەوە دەگواێزرێتەوە لەكاتی بەكارهێنانی دەرزی بۆ كەسێكی تووشبوو بە ڤایرۆسەكە پاشان بەكارهێناوەی بۆ كەسێكی تر كە نەخۆش نەبێت ئەگەری هەیە تووشی ئەم ڤایرۆسەی بكات، یاخود ئەو كەسانەی هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن ئەگەر خوێن ببەخشن بە كەسێكی تر ئەوا كەسەكەی خوێنەكە وەردەگرێت تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبێت.

نیشانەکان 

لە حاڵەتی درێژخایەندا  زۆربەی زۆری نەخۆشەكان بێ نیشانەن كەسێكی ئاسایین هەست بە نیشانەی ناكەن، تائەوكاتەی ماكەكانی سستبونی جگەر دەردەكەوێت وەك زەردودیی و ئاوسانی سك بەهۆی كۆبونەوەی ئاوەوو و ڕشانەوەی خوێناوەی بەهۆی دەوالی سروێنچكەوە یەكێكە لەماكەكانی بەمەمبونی جگەر، لەبەرئەمەشە كەپێش پرۆسەی هاوسەرگیری و نەشتەرگەری و  پشکنین و ئیشی ددان پێویستە ئەم شیكاری خوێنەی بۆ کەسەکان بكرێت.

هۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە چییە؟

بەكارهێنانی گوێزان و تاتۆ پێداویستیەكانی ددان وكە پزیشك بەكاری دەهێنێت خوێنی تێوەدەچێت، ئەمانە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە، هەروەها لەڕێگەی سێكسەوە ئەگەر ژنێك هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت پیاوەكە ئەگەری تووشبوونی بە ڤایرۆسەكە هەیە B و C و D و بەپێچەوانەوە.

چارەسەر

هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لەڕێگەی بەكارهێنانی دەرمانەوە چارەسەر دەكرێت، ئەم نەخۆشییەش پێیدەوترێت نەخۆشییە گوازراوەكان كە مشەخۆرێكە میكرۆبێكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگوێزرێتەوە، ئەگەر ئەم نەخۆشییە كتوپڕ ببێتە هۆی سستبوونی جگەر ئەوكات نەخۆشەكە دەبێت لە نەخۆشخانە بێت، ئهگەر ئەمە ڕوونەدات ئاسایی لە ماڵەوە دەرمانەكانی بەكاردەهێنێت.


سەرچاوەکان



208 بینین