پشکنینی تۆواوی پیاو

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-19-17:25:00 - کۆدی بابەت: 13582
پشکنینی تۆواوی پیاو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی سپێرم یان پشکنینی تۆوی پیاو (بە عەرەبی: تحليل حيوانات المنوية، بە ئینگلیزی: Analysis Fluid Seminal).

ئەم پشکنینە چۆن دەکرێت؟

یەکەم: مایکڕۆسکۆپی Macroscopy

  • پشکنینی قەبارە و لینجی: liquefaction and Volium 

سەرەتا سپێرم لە پیاوەکە وەرئەگیرێت، بەشێوەیەک ئەگەر لە ماڵ بیهینیت ئەوە نابێت لە سی خولەک زیاتری پێ بچێت، ئەگەر لە  تاقیگە وەریگرت ئەوا سی خولەک چاوەڕێ ئەکەین لە ناو ئینکیوبەیتەر یان ڕووم تێمپریچەر هەتا ڕوو ئەدات، پاشان یەکەم شت پشکنینی قەبارەکەی ئەکەین،

قەبارەی ئاسایی دوو بۆ شەش ملیمە. زۆری قەبارەکەی ئەبێتە هۆی ناتەواوی پشکنینەکە چونکە وائەکات سپێرمی زیاتر دەر بکەوێت، یاخود ڕێژەی سپێرمە ناتەواوەکان بەهۆی زۆری ژمارە و کەمی جێگا توشی تێکشکان و ناتەواوی ئەبن.

ئەگەر بێت و دوای سی خولەک لیکویفیکەیشن و لینج بوونەوە ڕوونەدات ئەوا واتای وایە کێشەکە لە شلەی تۆواوەکەیە، ئەم پیاوە توانای وەچە خستنەوەی نییە چونکە دوای سی خولەک و لینج بوونەوەی تۆواو و سپیرم توانای جووڵەی هەیە بەشێوەیەکی ئاسایی بەرەو هێلکەدان جووڵە ئەکات، کە ئەم ناوەندە لینج نەبێتەوە ئەوا توانای جووڵەی نامێنێت و هەر لە ناو زێی ئافرەت ئەمرن، بەمەش توانای وەچە خستنەوەی نابێت.

  • پشکنینی ئاستی PH

بەشێوەیەکی گشتی تۆواو ناوەندێکی تفتە ٦.٢ بۆ ٨ بۆ پاراستنی لە ترشی ناو ڕێڕەوی هێلکەدان، بۆیە ئەگەر ترش بوو ئەوا کێشەیەک لە دەردرواوەکانی پڕۆستات و گوون هەیە یان لەکاتی دەرچوون تووشی بەرکەوتن بوون.

  • پشکنینی شەکری فرەکتۆز: Fractoz

لەکاتی دەرچوونی تۆو لە گوونەکان هەر لەوێش شەکری  فرەکتۆزیشی لەگەڵە بۆ ئەوەی وزەی پێویست بدات بە سپێرم بۆ جووڵە، نەبوونی شەکری فرەکتۆز بە واتای نەتوانینی جووڵە لە سپێرمەوەوە، چونکە وزەی پێویستی نابێت بۆ جووڵە.

  • پشکنینی بۆن Odor

بەشێوەیەکی ئاسایی بۆنی سپێرم و تۆاو بۆنێکی ساردی هەیە و زیاتر لە بۆنی فاس ئەچێت، ئەگەر بۆنێکی تیژ یان بۆنێکی شێوە بۆگەنی هەبوو ئەوا بەواتای بوونی هەوکردن یان کێشەیەکی تر دێت.

  • پشکنینی ڕەنگ Color

بەشێوەیکی گشتی تۆواو و سپێرم ڕەنگێکی سپی یا شێوە ئاوی هەیە و بوونی ڕەنگی شێوە زەرد یان قاوەیی یان ڕەنگی مەیلەو سەوز بەواتای بوونی هەوکردنە، بوونی ڕەنگی سوور یان پەمەیی بە واتای بوونی خوێنە لە سپێرم و تۆاوادا.

دووەم: شێوەی پشکنین

پشکنین بۆ ئەم سێ شتە ئە ئەکەین لە ژێر مایکڕۆسکۆپ:

  • ژمارەی سپێرم
  • توانای جووڵە
  • شێوەی سپێرم

ژماردنی سپێرم count Sperm

دوای لیکویفیکەشن و لینج بوون بە تەواوی ٥۰ مایکڕۆ لە سپێرم وەرئەگرین و لەگەڵ ٩٥۰ مایکڕۆ لە شلەی ژماردن کە پێکهاتووە لە  (١ مل لە فۆڕمالین /٥ گڕام بیکاربۆنات سۆدیۆم /١٠٠) ملی لتر ئاو w.d دواتر قەترەیەک لە تێکەڵەکە ئەکەینە سەر سالیدی ژماردن نیوباڕ یاخود چامبەر، ئەوەی کە بۆ c.b.w بەکاردێت و بە کەڤەرێک دایئەپۆشین و ٢.٥ بۆ ٥ خولەک لێی ئەگەڕێین، پاشان دەست ئەکەین بە ژماردنی بە شێوەیە کە لە هەر لایەک چوارگۆشەیەک ئەخوێنینەوە، واتا چوار لایە لە هەر لایەک چوار گۆشەیەک، چامبەرەکە چوارلای هەیە هەر لایەک ١٦ خانەیە، لە هەر لایەک کە شانزەخانەیە تەنها یەک خانە ئەخوێنینەوە، واتا لە کۆی ٦٤ خانە تەنها چوار خانە ئەخوێنیتەوە،

پاشان دوای خوێندنەوەیان هەرچواری کۆئەکەینەوە و لێکدانی ٥۰ پاشان لێکدانی ١٠٠٠ واتا کۆی چوارخانەکە×(١٠٠٠×٥٠). لە کاتی ژماردن هەموو سپێرمەکان ئەخوێنیتەوە بجووڵێت یان نەجووڵێت، شێوەی تەواو بێت یان ناتەواو. ڕێژەی ئاسایی لە نێوان ٤۰ بۆ ١٢٠ ملیۆنە، کەمتر لە ٢٠ و کەمتر لە ١٠ ملیۆن زۆر بە زەحمەت توانای وەچە خستنەوەیان هەیە.

توانای جووڵە: Motility

دوای پشکنینی ژماردن دەست ئەکەین بە جیا کردنەوەی ئەو سپێرمانەی توانای جووڵەیان هەیە یاخود بە ناڕێکی ئەجوووڵین یاخود هەر ناجاووڵین، قەترەیەک لە سپێرمە لینج بووەکە واتا ئەوەنا کە مەحلولمان تێکەڵ کرد بەڵکو ئەوەی ک نیو کاتژمێر وازمان لێهێنا و لینج بوویەوە وەریئەگرین و ئەیخەینەسەر سلایدێک و بە کەڤەرێک دای ئەپۆشین و لەسەر لێنزی ٤ ×سەیری ئەکەین و سێ فیلد وەک نموونە وەرئەگرین لە سێ شوێنی جیای سلایدەکە. بۆ نموونە لە فیلدی یەکەم سەیر ئەکەین حەوت سپێرم ئەجووڵێن و دوو ناجووڵێن. وازلەم فیلدە ئەهێنین و سلایدەکە ئەجووڵێنین بۆ لایەکی تری و فیلدێکی تری وەرئەگرین، بۆ نموونە ئەمەشیان چوار جوولە ویەک بێ جووڵە بوو پاشان وازلەویش ئەهێنین و ئەچین بۆلایەکی تری سلایدەکە و ئەویش ئەژمێرین، بۆ نموونە ئەویش حەوت جووڵا و سێ نەجووڵاو بوون بەم شێوەیە بە ڕێژەی سەدی ئەی نوویسین:

7+4+7=18: جووڵاو
18/3=6
2+1+3=6: نەجووڵاو
6/3=2
ئێستا جوڵاو شەش نەجووڵاو دوو
2/6=0.33
0.33×100=%33
واتا جووڵاو=67%
نەجووڵاو=33%

پاشان بۆ زیاتر وردەکاری پێویستە شێوە جووڵاوەکانی جیابکەیتەوە بەشێوەیەک کە جووڵاوەکانیش سێ جۆرن، ئەبێت ئەم سێ جۆرەش بەهەمان شێوەی پێشوو بژمێریت و بیانکەیت بە ڕێژەی سەدی، جۆرەکانیش ئەمانەن:

خێرا بۆ پێشەوە: ئەمانە بەشێوەی هێڵێکی ڕاست بۆ پێشەوە ئەجووڵێن بە خێرایی.

هێواش بۆ پێشەوە: ئەمانەش بەشێوەیەکی هێواش بەڵام بە هێڵێکی ڕاست بۆ پێشەوە ئەجوڵێن.

جووڵەی ناتەواو: ئەمانەن کە بەشێوەی بازنەیی بە دەوری خۆیان ئەسووڕێنەوە یاخود هەر ناڕۆن لەشوێنی خۆیان، بەڵام جووڵەیان هەیە. بە شێوەیک کە بۆ نموونە دوای ژماردنی جووڵە و بێ جووڵە ڕێژەی جووڵاوەکان 80 %بوو و ژمارەیان هەشت دانە بوو. بۆ نمونە جووڵەی تەوا چوار بوو. هێواش سێ دانەبوو. ناتەواو یەک دانەبوو. ئەوا:

3/8=0.375
بوون هێواش 0.375×100=%37.5
1/8=0.125
ناتەواو 0.125×100=%12.5
4/8=0.5
جووڵاو 0.5×100=%50

ڕێژی ئاسایی

جووڵە%40
ڕێژەی جۆری جووڵەکان جووڵەی خێرا و یەک هیڵ%32

شێوەی سپێرم: Morphology 

دوای ژماردن و جووڵە ئەم جارەیان تێبینی و پشکنینی شێوەی سپێرمەکان ئەکەین، وەک ئەزانین سپێرم پێکهاتووە لە سەر و مل و کلک، قەترەیەک لە سپێرمە لینج بووەکە وەرئەگرین و ئەیخەینە سەر سلایدێک و بە کەڤەر دایئەپۆشین، بەهەمان شێوەی جووڵەی سێ فیلد لە سێ شوێنی جیای سلایدەکە ئەخوێنینەوە بە شێویەک کە سپێرمێک بێ سەر بوو، بێ کلک بوو، بێ مل بوو، دوو سەر بوو یان دوو کلک بوو یان هەر شێوەیەکی هەبوو تۆمار دەکرێت.


سەرچاوەکان



274 بینین