چیرۆکی جەژنی هاڵۆوین چییە؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-07-22-14:04:00 - کۆدی بابەت: 13617
چیرۆکی جەژنی هاڵۆوین چییە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چیرۆکی جەژنی هالۆوین چییە؟ (بە عەرەبی: ما هي قصة الهالوين، بە ئینگلیزی: What is the story of Halloween) جەژنی هالۆوین کە کورتکراوەی شەوی پیرۆزییەکانە و هەموو ساڵێک لە ٣١ی مانگی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت. کە شەوی پێش هالۆوین ئاهەنگەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و جەژنەکە بە ڕۆژی ڕۆح کۆتایی دێت کە ئاهەنگی هالۆوین هیچ پەیوەندییەکی بە هالۆوینەوە نییە بەپێی ئایین لە زۆربەی ناوچەکانی ئەورووپا و باکووری ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

مێژووی هالۆوین

بۆچوونێک هەیە کە وشەی هالۆوین لە فێستیڤاڵێکەوە وەرگیراوە کە بە سەمهاین ناسرابوو، بە (سەح-وۆن) دەخوێندرێتەوە، فێستیڤاڵێکە کە گەلانی سەڵتیک ئاهەنگیان تێدا دەگێڕا، پێش سەرهەڵدانی ئایینی مەسیحی، کە ئەمەش ئەو نەتەوانەن،  لەم سەردەەمەدا بە سێلت ناودەبرێن، و ئەم گەلانە لە هەموو جیهاندا ژیاون، بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا و بە تێپەڕبوونی کات لە ناوچە ناسراوەکاندا دەژین، وەک: ئێرلەندا، سکۆتلەندا، کۆرنواڵ، وێڵز و بەریتانیا، و سەرچاوەی هالۆوین دەگەڕێتەوە بۆ فێستیڤاڵی سەمهاین لە نێوان گەلانی سێلتیک لە بەریتانیا و ئێرلەندای کۆن، کە لە یەکەم ڕۆژی مانگی تشرینی دووەم، کە پێیان وابوو ئەم ڕۆژە سەرەتای ساڵی نوێیە، و ئەو بەروارە بە سەرەتای زستان دادەنرا.

جێگای سەرنجە کەسانێک هەن پێیان وایە ڕۆحی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە دەگەڕێنەوە بۆ سەردانی ماڵەکانیان لەم جەژنەدا، بۆیە ئاگر لە لوتکەی گردەکان بەردەدەن. بۆ داگیرساندنی سۆپا بۆ زستان، و ترساندنی ڕۆحە خراپەکان، جگە لەوەی هەندێکجار دەمامک و جۆرەکانی تری پۆشینی جل و بەرگ بۆ ئەوەی ئەو جنۆکانەی کە پێیان وایە بوونیان هەیە نەیانناسنەوە، بەم جۆرە جادووگەر و جنۆکە و پەری و ڕۆحە شەرەنگێزەکان لەم شەوەدا بەپێی ئەم باوەڕە دەستیان بە دەرکەوتن کردووە، و دەرکەوتنیان پەیوەستە بەم ڕۆژەوە. هەروەها ئەم بابەتە بووەتە سەرچاوەیەکی ئیلهام بەخش لە بورەکانی ئەدەب و فەلسەفە و تەندروستی و خێزان و ئایین و دەیان بابەتی تر کە تیایدا بنووسرێت یان قسەی لەسەر بکرێت، جگە لەوە بۆ تەمەنە جیاوازەکان وەک شەوێکی کەیفخۆشی و کات بەسەربردن سەیردەکرێت بەتایبەتی بۆ منداڵان، کە لەم شەوەدا بە پۆشینی جل و بەرگی نامۆ و سەیر و سەمەرە ئاهەنگ دەگێڕن و سەردانی ماڵە دراوسێیەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی نوقڵ و شیرینی و لەگەڵ خێزانەکانیان کاتێکی خۆش بەسەردەبەن.

سیماکانی جەژنەکە

لەم شەوەدا کۆمەڵێک چالاکی جیاواز هەیە کە لەلایەن خەڵکییەوە جێبەجێ دەکرێن، سەرەتا شەقام و شوێنە گشتییەکان بە تابلۆ و وێنەی ترسێنەر دەڕازێنرێنەوە. ئەوەی زۆر دیارە لەم شەوەدا زۆر ناوبانگی هەیە هەڵکۆڵینی کولەکەیە و دروستکردنی ڕووخسارێکی ترسناکە تێیدا و دانانی فانۆسێکە کە وێنەیەکی ترسناک نیشان بدات، هەروەها لە بەردەرگای ماڵەکان دادەنرێت، خاڵێکی تر ئیش پێکردنی موزیکێکی ترسناکە کە بە موزیکی رۆحەکان و زیندووبوونەوەی ڕۆحەکان ناسراوە. کە ئەمەش لە کارتۆن و فیلمە سینەماییەکانی تایبەت بە هالۆوین بینراوە ئێستا بووە بە سیمایەکی دیاری شەوەکە و لە کاتی ئاهەنگەکەدا کار بەم موزیکە دەکرێت و ئامادەبووان دەست بە نواندن و یەکتر ترساندن دەکەن وەک هۆیەکی کەیفخۆشی.


سەرچاوەکان



131 بینین