کولتووری کارکردن

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-08-03-13:31:00 - کۆدی بابەت: 13890
کولتووری کارکردن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کولتووری کارکردن (بە عەرەبی: ثقافة العمل، بە ئینگلیزی: work culture) بریتییە لە کۆمەڵێک هەڵوێست و بیروباوەڕ و ڕەفتار کە کەشوهەوای ئاسایی لە ژینگەی کارکردندا پێکدەهێنن، کولتووری کارکردنی ئەرێنی کاردەکات بۆ هاوتەریبکردنی ڕەفتاری کارمەندان و سیاسەتەکانی کۆمپانیا لەگەڵ ئامانجە گشتییەکانی کۆمپانیاکە، بە لەبەرچاوگرتنی خۆشگوزەرانی تاکەکان، هەروەها کولتووری کارکردن گونجاوی مرۆڤ لەگەڵ ژینگەکەی لە کارێکی نوێدا دیاری دەکات و توانای دروستکردنی پەیوەندی پیشەیی لەگەڵ هاوکارەکانیدا، هاوسەنگیی کارمەندەکە، هاوسەنگی ژیانی کار، هەلی گەشەکردن،  ڕەزامەندی لە کارەکەیدا بەندە بە کولتووری شوێنی کارەکەی، کاتێک کولتووری کارکردن ئەرێنییە، کارمەندان بەرهەمدارتر و دڵسۆزتر دەبن.

بۆ نموونە لە ئەمازۆن، کولتووری کارکردن پاڵ بە کارمەندانەوە دەنێت بۆ ئەوەی بەردەوام باشترینیان پێشکەش بکەن، ئەمازۆن کارمەندان دابەش دەکات بەسەر تیمە بچووکەکاندا، هەروەها هانی بڕیاردانی هاوبەش دەدەن لەگەڵ گرنگیدانیان بە داهێنان، هەروەها ئەمازۆن گرنگی بە کارکردن لە هەر بەشێک و بەرهەمێک دەدات، بە جیا هەوڵدەدات هانی کارمەندان بدات لەسەر باشی، ئەمەش بووە هۆی سەرکەوتنی وەک کۆمپانیایەکی بەناوبانگ.

لە لایەکی دیکەوە ژینگەی کارکردن لە ئەمازۆن زۆر سترێساوییە، چونکە هەندێک لە کارمەندانی ئەمازۆن ڕایانگەیاندووە کە بەدەست کولتووری کارکردنەوە دەناڵێنن کە کاتژمێری درێژ و مووچەی کەم و ستانداردی کارکردنی ناعەقڵانی دەسەپێنێت و ئەمەش بووەتە هۆی نەبوونی ژیانی کارکردنی هاوسەنگ کە بووەتە هۆی ڕۆشتنیان.

گرنگی کولتووری کارکردنی ئەرێنی

١-زیادکردنی ڕێژەی مانەوەی کارمەند، ئەمەش بەو مانایەیە کە کولتووری کارکردنی ئەرێنی وا دەکات کارمەندان دڵسۆزتر بن بۆ کۆمپانیاکە، وایان لێدەکات کە بەدەوری کۆمپانیاکەدا بچەسپێن، هەربۆیە وازهێنانی کارمەندان ئەگەر ڕێژەی گۆڕانکاری زۆر بێت، پێدەچێت کۆمپانیاکە ساڵانە هەزاران دۆلاری زیادە خەرج بکات تەنها بۆ ئەوەی کارەکان پڕبکرێنەوە.

٢-هاندانی گەشەکردن لەسەر ئاستی کەسی و ڕێکخراوەیی، کولتووری کارکردنی ئەرێنی هاندەری گەشەکردنە لەسەر هەردوو ئاستی کەسی و ڕێکخراوەیی، بەو پێیەی ئەو کارمەندانەی کە بیرکردنەوەی گەشەکردنیان هەیە هەست بە توانای باشترکردن دەکەن لە کارەکانیاندا و بەدوای دەرفەتەکاندا بگەڕێن کۆمپانیاکان دەتوانن سوودمەند بن لە ئەزموونی کرێکارە کۆنەکان کە لەگەڵ کۆمپانیاکەدا ماونەتەوە، جگە لە ڕاکێشانی بەهرەمەندە نوێیەکان.

٣-زیادکردنی بەرهەمهێنان، کولتووری کۆمپانیایەکی ئەرێنی کارمەندان دڵخۆشتر دەکات و هەست بە بەها و پشتگیری دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنان، بەپێی زانکۆی ئۆکسفۆرد دەوترێت کارمەندانی دڵخۆش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرهەمدارترن لە هاوتاکانیان.

٤-سەرکەوتنی دارایی، ئەو کۆمپانیایانە کە کولتووری کارکردنی ئەرێنیان هەیە لە ماوەی ۱۱ ساڵدا گەشەی داهاتیان بە ڕێژەی٦٨٢٪ بەخۆیەوە بینیوە، ئەو کۆمپانیایانە کە کولتووری کارکردنی دروستیان نییە تەنها ١٦٦٪ گەشەیان کردووە، بەپێی هەندێک لێکۆڵینەوە ئەمەش دەریدەخات کە ئەو کۆمپانیایانە کە کولتووری کارکردنی ئەرێنی دروست دەکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت.

کولتوری کارکردن بەپێی وڵات دەگۆڕێت

کولتوری کارکردن بەپێی وڵات جیاوازە، هەروەک چۆن کولتووری کۆمەڵایەتی لە هەر وڵاتێکدا جیاوازە، کولتووری کارکردن بەپێی وڵاتەکە لایەنی جیاوازی دەبێت، هەروەها کولتووری هەر ڕێکخراوێک تایبەتە، دەکرێت کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بدۆزرێتەوە کە کولتوورێکی کاری هەبێت کە زۆر لە ئەمریکا دەچێت، یان کۆمپانیایەکی فەرەنسی کولتوورێکی  ئەڵمانی هەبێت، هەرچەندە ڕەنگە جیاوازی زۆر لە نێوانیاندا هەبێت.


سەرچاوەکان



75 بینین