سیفەتەکانی کەسایەتی ئارام

له‌لایه‌ن: - ڕاژان ڕاژان - به‌روار: 2024-08-05-19:03:00 - کۆدی بابەت: 13907
سیفەتەکانی کەسایەتی ئارام

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سیفەتەکانی کەسایەتی ئارام (بەئینگلیزی: Calm personality traits، بە عەرەبی: صفات الشخصية الهادئة)

چەندین تایبەتمەندی هەیە کە کەسایەتییەکی ئارام جیا دەکاتەوە

لەوانەش ئەمانەی خوارەوە:

لێهاتوویی گوێگرتن: مرۆڤی ئارام و بێدەنگ بەباشی گوێ لەو کەسانە دەگرێت کە قسەی لەگەڵ دەکەن، ڕەنگە هەندێک وا خۆیان نیشان بدەن کە گوێ لە گفتوگۆکە دەگرن،  بەڵام مرۆڤی کەسایەتی ئارام بەڕاستی گوێ دەگرن و ئیهمال نین، وەک چۆن زۆر کەسایەتی هەیە گوێ بۆ بەرامبەرەکەی ناگرێت ، ئەمەش وا دەکات مرۆڤ حەز بکات تەنها لەگەڵ کەسی ئارام و بێدەنگ قسە بکات.

هێزی چاودێری: مرۆڤی ئارام چاودێری شتەکانی دەوروبەری دەکات، کاتەکانی بە قسە و باس بەسەر نابات، ئەمەش وزەی بۆ زیاد دەکات کە وای لێدەکات بە وردی چاودێری ئەو شتانە بکات کە لە دەوروبەری ڕوودەدەن، بۆ ئەوەی ڕوانگەیەکی هەمەلایەنەی هەبێت بۆ دۆخەکە ئەم جۆرە کەسایەتیە کەم قسە دەکات، بەڵام بیرۆکە و تێبینی زۆر گرنگی هەیە.

بیرکردنەوە پێش قسەکردن: مرۆڤی ئارام پێش ئەوەی قسە بکات بیر لەوە دەکاتەوە کە دەیڵێت، زۆرکات هەمووان بێدەنگ دەبن کاتێک ئەم کەسە قسە دەکات، وەک چۆن هەموو کەسێک دەزانێت کە شتێکی گرنگ هەیە بیڵێت، چونکە قسەکانی بە وردی هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی ئازاری کەس نەدات. نابێتە هۆی سووکایەتیکردن بە کەس و بە کورتی قسە دەکات، دەگاتە دڵی بابەتەکە و ئەوەی دەیڵێت وەک مرواری زێڕ دەریدەبڕێت.

مامەڵەکردن لەگەڵ سۆز: کەسایەتی کەسێکی ئارام بە زۆر دۆستانە دادەنرێت، ئەمەش وادەکات کەسانی تر هەست بە ئاسوودەیی بکەن لەگەڵیدا، بەو پێیەی کەسایەتییەکی جوانی هەیە کە وادەکات خەڵک ئارەزووی دۆستایەتی لەگەڵدا بکەن و ڕاوێژی پێبکەن سەبارەت بە بابەتە تایبەتەکانیان، وەک توانای گوێگرتنی بۆ بەرامبەرەکەی، مەزاجێکی ئارام و بە وردی وشەی هەڵبژێردراو بەکاردێنێت، وە ئەم شێوازی مامەڵەکردنە نابێتە هۆی هەستکردن بە سەرسامی و ترس بۆ دەوروبەری، وەک چۆن لە کارەکانیدا بێباک نیە. 

توانای بۆ دەستکەوتی تاکەکەسی: مرۆڤی ئارام پێویستی بە بەسەربردنی کات بە تەنیا هەیە، ئەمجارەیان ئەم کاتە وزەی پێدەبەخشێت و سەرنجی لەسەر بەرهەمهێنان دەبێت، بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر بەدەستبهێنێت کاتێک بە تەنیایە.

توانای هێورکردنەوەی دەوروبەرەکەی: مرۆڤی ئارام توانای هێورکردنەوەی کەسانی دیکەی دەوروبەری هەیە، وە ڕزگاریان بکات لە فشاری دەرونی، بەو پێیەی سروشتی خۆی کاریگەری لەسەریان دەبێت، لەگەڵ ئەو ئیسراحەت و ئارامییەی کە نیشانیان دەدات.

خۆشەویستی بۆ گۆشەگیری: مرۆڤی ئارام لە گۆشەگیریدا ئەو ئیلهامبەخشە دەدۆزێتەوە کە پێویستی پێیەتی بۆ هاندانی داهێنان لەو بوارانەی کە تێیدا سەرکەوتووە، بەزۆری داهێنەرترین کەسەکان بە کەسایەتییەکی ئارام دەناسرێنەوە، وەک: مۆسیقاژەنەکان.

توانای ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکان: مرۆڤی ئارام کاتێک توشی کێشەیەک دەبێت مامەڵە لەگەڵ کێشەکەدا دەکات، بەجۆرێک چارەسەرکردنی کێشەکان دواناخات، هەروەها هەست بە نیگەرانی ناکات لە ڕودانی کێشەکان.

میهرەبان بوون لەگەڵ خودی خۆی: مرۆڤی ئارام خۆی بێتاقەت ناکات لەسەر ئەو هەڵانەی کردوویەتی، هەروەها خۆی سەرزەنشت ناکات کاتێ هەست بە لاوازی دەکات، وەک چۆن بە میهرەبانی و بەزەیی مامەڵە لەگەڵ خۆی دەکات و دەزانێت کە شتی باش و خراپ لە ژیاندا هەیە. هەروەها متمانەی بە توانای خۆی هەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بەختی خراپ، و باوەڕی بە توانای خۆی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکاندا جگە لەوەش،ئەم کەسایەتیە تایبەتمەندە بە توانای ژیانی لە ساتەوەختەکاندا و ئاهەنگگێڕان بۆ سەرکەوتن و هەستکردن بە شتە باشەکانی ژیان.

بەئاگابوون لە کردەوەکانی دەوروبەری: کەسی ئارام زۆر بیر لە کردەوەکانی دەوروبەری ناکاتەوە، وەک چۆن درک بە ئەگەری هەڵسوکەوتی سەیر و سەمەرە دەکات لە کاتی خۆیدا، بۆیە خۆی تاوانبار ناکات لەبەرامبەر هەڵسوکەوتەکانیان بەرامبەری، لەم کاتەدا بیانوو بۆ ئەو کەسانە دەهێنێتەوەو ستانداردی بەرزیان بۆ دانانێت، چونکە ئەو دەزانێت کە هەڵە هەمیشە ئەگەری ڕودانی هەیە، گرنگ نییە کە مرۆڤەکە چەنێک بە سەختی هەڵە دەکات.

دۆزینەوەی چارەسەری سازش (گونجاو): مرۆڤی ئارام هەمیشە بەدوای چارەسەری سازشدا دەگەڕێت شتەکان بۆی ڕەش یان سپی نین بۆ نموونە، لەوانەیە ڕووبەڕووی کێشەیەک بێتەوە وەکو نەبوونی کاتی پێویست بۆ تەواوکردنی ئەرکێک، ئەمەش وای لێدەکات دەستبەجێ دەست بە کارکردن بکات، نەوەک وازهێنانی لێی بە تەواوی .

چالاکبوونی بەردەوام: مرۆڤی ئارام چالاکی خۆی دەپارێزێت تەنانەت لەو ڕۆژانەی هەست بە دڵتەنگی دەکات، بەجۆرێک پشت بە تەمبەڵی نەبەستێت، یان لە خەڵک دوور بکەوێتەوە، بەڵکو بە چالاکی دەمێنێتەوە و ناهێڵێت هیچ یەکێک لە ئەرکەکانی لەسەری کەڵەکە ببن.

کاردانەوەی گونجاو: مرۆڤی ئارام زیادەڕۆیی ناکات لە کاردانەوەکانی دەربارەی ڕووداوەکان، بەو پێیەی هەڵەی بچووک ناکاتە بەدبەختی گەورە.

توانای ئارامبوون: مرۆڤی هێمن توانای ئارامبونەوەی هەیە، واتە دەتوانێت واز لە بیرکردنەوە دەربارەی کار بهێنێت، وە بیر لە هەڵەکان نەکاتەوە، بەو پێیەی توانای ئەوەی هەیە بیر لە کار نەکاتەوە لە کاتی پشوودان، هەروەها دەتوانێت کاتە بەتاڵەکانی بە ئارامییەوە بەسەر ببات. 

خووەکانی کەسایەتی ئارام

چەندین خوو هەیە کە خەڵکی کەسایەتی ئارام ئەنجامی دەدەن کە جیایان دەکاتەوە لە کەسانی تر، لەوانە ئەمانەی خوارەوە: 

  • ڕۆژانە مەشقی ڕۆیشتن بکە، بۆ بەدەستهێنانی ڕوونی و ئاسوودەیی دەروون.
  • پەلە نەکردن، وە پێشبینی کاتێکی زۆر بۆ گەیشتن بە شوێنی دڵخواز ئەگەر حاڵەتێکی لەناکاو ڕوویدا، دەتوانرێت بە دواخستنی یەکێک لە چاوپێکەوتنەکان لە خشتەی ڕۆژانەدا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، چونکە پەلەکردن هەستی ئارامی و ناخی مرۆڤ تێکدەدات.
  • ئەولەویەت گرنگیدان بە خۆتە، هیچ شتێک ڕێگری لە خەوتنی پێویست، یان خواردنی خۆراکی تەندروست ناکات.
  • پشت بەستن بە ڕۆتینی ڕۆژانە، کە دڵنیای دەدات لەوەی زۆرێک لە ئەرکەکان بە هەمان شێوە و لە هەمان کاتدا ئەنجام دەدرێن، ئەمەش فشارەکانی ڕۆژانە کەمدەکاتەوە.
  • دوور بکەوەرەوە لە فشار و گرژی و ململانێکان لە کاتی خۆیدا، بە چوونە دەرەوە بۆ شوێنێکی تر، یان گۆڕینی ژوورەکە، بۆ ئەوەی بە هێمنی بیربکەیتەوە و بگەیتە دیدێکی باش.
  • لێهاتوویی ڕەتکردنەوەی هەندێک لەو کارانەی کە خەڵک داوای دەکەن، کە دەبنە هۆی ماندوێتی و گرژی، وە وتنی وشەی نەخێر پێیان، بەبێ ئەوەی سوکایەتی بە یەکێکیان بکەیت، یان ناچار بیت دۆخەکەیان بەڕەوا بۆ ببینیت، بۆ ئەوەی ڕۆح زیادەڕەوی نەکات بە دانانی سنوورێکی ڕوون بۆ دەوروبەر کە ڕێزگرتنی یەکتر لە نێوانیاندا مسۆگەر دەکات.


سەرچاوەکان



108 بینین