ڕووداوی ئەو دوو کەسەی لە بۆشایی ئاسمان لە ساڵی ٢٠٢٤ گیریانخوارد

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-08-13-14:16:00 - کۆدی بابەت: 14011
ڕووداوی ئەو دوو کەسەی لە بۆشایی ئاسمان لە ساڵی ٢٠٢٤ گیریانخوارد

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دوو کەشتیوانی ئەمریکی لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٢٤ ماونەوە و گیریانخواردووە و زانیارییەکان خرانەڕوو کە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ ناتوانن بگەڕێنەوە سەرزەوی.

ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریكی (ناسا) رایگەیاند، ”دوو کەشتیوانی ئەمریکی کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بۆ ئەرکێکی هەشت رۆژە بەرەو وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی گەشتیان کرد، گیریان خواردووە و ڕەنگە تاوەکو ساڵی داهاتوو نەتوانن بگەڕێنەوە سەر زەوی”.

بۆچی دوو کەشتیوانەکە ناتوانن بێنەوە؟

ناسا ئاماژەی بەوە کردووە ئەو دوو کەشتیوانە بە کەشتیی ئاسمانیی ستارلاینەری کۆمپانیای بۆینگ گەشتیان کردووە و ئێستا کێشەی تەکنیکی تێکەوتووە، بۆیە دەبێت چاوەڕێی کەشتیی ئاسمانیی کرێو دراگۆنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس بکەن کە بڕیارە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٥ گەشتەکەی بۆ ئەو وێستگەیە ئەنجام بدات. ناسا و سپەیس ئێکس تاوتوێی پلانەکانی زیادکردنی دوو کورسی زیادە بۆ کەشتیی کرێو دراگۆن دەکەن کە بڕیارە لە داهاتوودا گەشتەکەی ئەنجام بدات، هاوکات کۆمپانیای بۆینگ پێشتر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، ”متمانەمان زۆرە بە گەڕانەوەی کەشتیی ستارلاینەر و تیمەکەمان”.


سەرچاوەکان



100 بینین