کەمی ماددەی ئاسن

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-14-12:07:00 - کۆدی بابەت: 14050
کەمی ماددەی ئاسن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کەمی ماددەی ئاسن (بە عەرەبی: نقص الحديد، بە ئینگلیزی: iron deficiency) واتا جەستە بڕی پێوستی  لە ماددەی ئاسنی نییە. ماددەی ئاسن یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی هیمۆگڵۆبینی ناو خڕۆکە سوورەکان، لە کاتی لەدەستدان و کەمبوونەوەی ماددەی ئاسن ناتوانرێت هیمۆگڵۆبین دروست بکرێت ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکان و کەمخوێنی، کەمخوێنی ئاسنیش کە باوەترین جۆری کەمخوێنییە بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنەوە دروست دەبێت کە وادەکات بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان کەم ببێتەوە.

هۆکاری کەمی ماددەی ئاسن

  • ئافرەتان زیاتر ماددەی ئاسنیان کەمترە لەچاو پیاو بە هۆکاری سووڕی مانگانە.
  • نەخواردنی ئەو خۆراکانەی بڕی پێوست ماددەی ئاسنی تێدایە.
  • دووگیانی لە ژنان.
  • تەمەن.
  • لەش توانای هەڵمژینی ماددەی ئاسنی نەبێت بەهۆی نەخۆشییەکی هەرسەوە.
  • کێشەکانی هەرس یان نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس.
  • تووشبوون بە خوێنبەربوون.

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن

  • هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی و کەمبنوونەی چڕی قژ.
  • چرچ بوونی پێست.
  • بێتاقەتی و بێ هێزی و سەرەگێژکە و ماندوویی.
  • شکانی نینۆک یان زەردبوون و کاڵبوونەوەی ڕەنگی نینۆک. 
  • هەناسەبڕکێ و هەست بەخێرایی لێدانی دڵ.
  • سەرئێشە.
  • ڕەنگ زەردی و کاڵبوونەوەی ڕەنگی پێست.
  • ساردبوونی جەستە بە تایبەت دەست و پێیەکان.
  • کەمی گەشە لە منداڵان و هەرزەکاران.
  • گرژبوونی ماسولکە و لاوازی ئێسک.

چارەسەری 

بە ڕێگای خواردن

  • خواردنی گۆشتی سوور،  بیبەری شیرین، چەوەندەر، نیسک، پاقلەمەنیەکان، کەلەرم، سپێناخ، ماسی، میوەی وشککراوە، چەرەزات و گەنمەشامی.
  • خۆ بەدوور گرتن لە چا و قاوە و نیسکافە و خواردنەوە گازییەکان.

بە ڕێگای دەرمانەکانی Iron supplements وەکو: 

  • soft iron cupsul
  • iron plus cupsul
  • Adva Fer max cupsul
  • venofer amp
  • کۆمەڵێک ناوی تر و براندی تر.

دەستیشانکردن

بە دوو پشکنین ڕێژەی کەمی مادەی ئاسن  لە جەستە دیاری ئەکرێ ئەوانیش

iron test

ڕێژەی ئاسایی بەگوێرەی تەمەن و جۆری ئامێر ئەگۆرێت 
70ــ180 mcg/dL 

ferritin test

ڕێژەی ئاسایی بەگوێرەی جۆری ئامێر و تەمەن ئەگۆرێت
24ـــ 336 ng/mL 
جیاوازی لەنێوانیاندا هەیە  زیاتر  ferritin test بەکارئەهێنرێت چونکە ئاسنی خەزن کراوە.


سەرچاوەکان



613 بینین