شەقیقە چییە؟

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-21-14:14:00 - کۆدی بابەت: 14228
شەقیقە چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لاسەرئێشە یان شەقیقە (بە ئینگلیزی: Migraine، بە عەرەبی: صداع النصفي) زۆرجار مرۆڤ تووشی ئازارێک دەبێت لە سەری کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە لە یەکێک لەو جۆرانە پێدەوترێت شەقیقە و زۆربەی کات لایەکی سەر دەگرێتەوە. شەقیقە بریتییە لە سەر ئیشەیەکی زۆر توند ئەم ئازارە بۆ ماوەی (٥-٧٢) کاتژمێر دەمێنێتەوەو زۆربەی جار یەک لای سەرە، بەڵام ئەکرێت کەسەکە هەردوولای سەری ئێشی هەبێت بەس بە زۆری ئازارەکە لەلایەکی سەری بێت.

نیشانەکانی 

  • ڕشانەوە  و دڵ تێکچوون.
  • هەستیاری بە دەنگە دەنگ و ڕووناکی و بۆن.
  • دروستبوونی ئازار لەلایەکی سەردا، لای ڕاست یان لای چەپ، بەشی پێشەوە یان دواوەی سەر.
  • ئازاری سەر بەشێوەی لێدان pulsing.
  • قورسبوونی قسەکردن.
  • هەستکردن بەوەی وەک دەرزی بچێ بە پێتدا لە سەر ڕوو و دەست و قاچەکان.
  • لەبەرچاودا وەک ڕووناکی و پەڵەی ڕۆشن دەردەکەوێت
  • لەوانەیە بەشێوەیەکی کاتی بینین لەدەستبدەیت.

هۆکار

هەندێک هۆکار هەیە دەبێتە هۆی دروستبونی شەقیقە  لەوانە:

  • گۆڕانی کەشوهەوا و وەرزەکان
  • گۆڕانی هۆڕمۆنەکان
  • ڕاڕایی و سترێس و کەمخەوی 
  • ڕووناکی و بۆنی زۆر بەهێز 

چارەسەر

زۆربەی جار بە دوورکەوتنەوە لە هۆکاری دروستبوونی شەقیقە ئازارەکەی نامێنێت یان ئازارەکەی کەم دەبێتەوە، دەکرێت ئازارشکێنەکان بۆ هەندێک حاڵەت بەکاربهێندرێت، بەڵام پێویستە سەرەتا سەردانی دکتۆر بکەیت بۆ ئەوەی بە پێی جۆری سەرئێشەکەت دەرمانت بۆ  بنوسێ. زۆربەی ئەو دەرمانانەی بۆ ئەم مەبەستە دەنوسرێت، بریتیە لە:

  • eletriptan 
  • Sumatriptan 
  • Zolmitriptan 
  • Almotriptan 
  • Frovatriptan 
  • Rizatriptan 
  • Ergotaminetartarate

تێبینی گرنگ

باشترین چارەسەری توندی شەقیقە لە کاتی دووگیانیدا بریتیە لە paracetamol (acetaminophen) هەرچەندە ئەسیتامینۆفین لەگەڵ کۆدیینیش ئەگەرێکە بۆ هەندێک کەس، sumatriptan لە کاتی دووگیانیدا ڕەنگە هەڵبژاردەیەک بێت، هەروەها سەلامەتە بۆ خواردنی لەکاتی شیرپێدان، بەلام باشترە بەبێ پرسی دکتۆری تایبەت بەکار نەیەت.

Depakote and sodium valproate دوو دەرمانی دژە تەشەنوجن کە بۆ خۆپاراستن لە شەقیقە بەکاردەهێندرێن بەتایبەت بۆ شەقیقەی درێژ خایەن و نائاسایی بەسوودن و گاریگەری لاوەکی ئەم دوو دەرمانە بریتییە لە سکچوون، هەڵوەرینی قژ، لەرزینی دەست، خەواڵویی پێویستە دکتۆری تایبەت بینوسێ


سەرچاوەکان



90 بینین