پەرەسەندنی ئۆتۆمبێل

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-09-10-23:15:00 - کۆدی بابەت: 14585
پەرەسەندنی ئۆتۆمبێل

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پەرەسەندنی ئۆتۆمبێل (بە عەرەبی: تطور السيارة، بە ئینگلیزی: Car evolutionداهێنانی ئۆتۆمبێل تەنها بەکارهێنانی بیرۆکەیەکی دیاریکراو نەبووە لەلایەن یەک کەسەوە، بەڵکو پەرەپێدان و بەکارهێنانی بیرۆکە و وێنە کۆنەکان بووە کە ڕەنگە مێژووەکەی بۆ سەدەی پانزەهەم یان پێشتر بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو بەکارهێنانە لە ساڵی ١٧٦٩ بوو بە کرداری، لەگەڵ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی هەڵم، کە سەرەتای سەردەمی ئۆتۆمبێلی سێ تایە بوو کە بە هەڵم کاری دەکرد و توانای ڕۆیشتنی سەربەخۆی هەبوو، دوای ئەوە سەردەمی سەرەتای ئۆتۆمبێلی کارەبایی، کە کارایی خۆیان سەلماند بەهۆی داهێنانی پاتری، کە ئاسانکاری بۆ پرۆسەی سەرکەوتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کرد، تا زاناکان توانیان بزوێنەرێکی کارامەی بەنزین دروست بکەن، کە پێشوازییەکی زۆری لێکراوە لەو کاتەوە، بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل سەرکەوتوو بوون بە دروستکردنی سیستەمێک کە کارایی ئۆتۆمبێلەکان زیاد دەکات، ئەم سیستەمە پەرەی سەند تا گەیشتە ئەو شێوازە پێشکەوتووەی ئێستا هەیە.

داهێنەری یەکەم ئۆتۆمبێل کێیە؟

زۆر چیرۆک و وتەی دژ بەیەک هەیە کاتێک باس لەوە دەکرێت کە کێ یەکەم کەس بووە ئۆتۆمبێلی داهێناوە، داهێنانی ئۆتۆمبێل پشتی بە بیرۆکە و دیزاینە یەک لە دوای یەکەکان بەستووە کە بووە هۆی سەرهەڵدانی یەکەم ئۆتۆمبێلی بە هەڵم لەلایەن داهێنەر نیکۆلاس جۆزێف کوگنۆتەوە لە ساڵی ١٧٦٩، بەڵام لە ساڵی ١٨٨٦ یەکەم ئۆتۆمبێلی ڕاستەقینە کە بە سووتەمەنی بەنزین کاردەکات داهێنرا، دواتر بە شێوازێکی زۆر باش لەلایەن کارل بێنزەوە پەرەی پێدرا، کە چەندین پاتێنتی بۆ سیستەمی پەیوەندیدار وەرگرت.

بنەمای کارکردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل

زۆربەی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لەسەر بنەمای سووتانی ناوەوە کاردەکەن، کە پشت بە چوار لێدانی بەرامبەر دەبەستێت کە بە جوڵەی پستۆن لە نێوان سەرەوە و خوارەوەی سلندەرەکەدا نیشان دەدرێت، کە بەم شێوەیەن: 
١-جەڵتەی وەرگرتن: بریتییە لە چوونە ژوورەوەی تێکەڵەیەک لە سووتەمەنی و هەوا بۆ ژووری سووتاندن.
٢-جەڵتەی پاڵەپەستۆ: تێکەڵەی سووتەمەنی و هەوا پاڵەپەستۆ دەکرێت بۆ ئامادەکاری بۆ ئاگرکەوتنەوە.
٣-پاوەر ستڕۆک: بریتیە لەو زەربەیە کە هێز لە بزوێنەردا دروست دەکات، بەو پێیەی تێکەڵەکە دەگیرسێت، ئەمەش هێزێکی پەستان دروست دەکات کە دەگۆڕێت بۆ هێزی میکانیکی و دەگوازرێتەوە بۆ تایەکان.
٤-ئیگزۆز سترۆک: گاز و بەرهەمەکانی سووتانی لە بزوێنەر دەردەکاتە دەرەوە.


سەرچاوەکان



23 بینین