ناساندن
زیپکە هەوکردنی پێستە کە دەبێتە هۆی تێکچوونی پێست لە هەموو تەمەنێک دروست دەبێت، بەڵام زیاتر لە تەمەنی هەرزەکاری بەربڵاوترە، دەکرێت حاڵەتێکی کاتی یاخود درێژخایەن بێ. زیاتر دەردەکەوێ لە ڕووخسار و قۆڵەکان و پشت و سینگ و سەر.
هۆکارەکانی دروست بوونی زیپکە
- ئەو خۆراکانەی لە گەنم دروست دەبن بۆ نمووونە نان
- چەوری و شیرینی
- خواردنەوەی کحولیێەکان و غازییەکان و سۆدە
- تێکچوونی هۆرمۆنەکان
- پێستی چەور
- بەکارهێنانی دەرمان
- ئارەقکردنەوەی زۆر
- قەلەقی و ڕاڕایی و فشاری دەروونی
- بۆماوەیی
- تەمەنی هەرزەکاری
- موو
- زۆر بەکارهێنان و پیسی کەرەرەستەی جوانکاری ڕووخسار
نیشانەکانی
ئەناسرێتەوە لە کاتی بینین یاخود دەست لێدان.
چارەسەر
زۆر دەرمان هەن کە بەکاردێن بەڵام باشترە لەژێر ڕێنمایی دکتۆری پێست بەکاربێت، وەک
- Clindamycin lotion or gell
- Benzoyl peroxide gell
- salicylic acid lotion or cream
- adapalene gel
- isotretinion tab or soft gel
- زۆردەرمانی تری کۆسمەتیکی کە بەشێوازی سابوون و کرێم و غسول و هیتر کە بەکاردێن.
- ئەنجامدانی دێرماپێن یان پلازمە
تێبینی
- نابێت دەستکاری زیپکە بکرێت و بتەقێندرێت.
- بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بەشێوازی دروستی خۆی ئەبێت بەکاربێت نەک هەڕەمەکی.
سەرچاوەکان
911 بینین