جۆرەکانی کانۆلا

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-17-13:43:00 - کۆدی بابەت: 14657
جۆرەکانی کانۆلا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کانۆلا یان کانوولە (بە ئینگلیزی: Cannula، بە عەرەبی: القنیة او الکانیولا) بریتییە لە بۆرییەکی تەنک کە پزیشکەکان دەیخەنە ناو بۆشایی جەستەی کەسێکەوە، وەک لووتیان، یان لە خوێنهێنەردا. پزیشکەکان بەکاریان دەهێنن بۆ پاککردنەوەی شلە، بەڕێوەبردنی دەرمان، یان دابینکردنی ئۆکسجین.

جۆرەکانی کانۆلا بەپێی ڕەنگەکەی

بەکارهێنانی پراکتیکی پەیوەستە بە خوێنهێنەری نەخۆشەکەوە، هەندێک جار دەمارەکانی دیارە یان قووڵە، لاوازە یان بچووک بەپێی تەمەن دیاری ناکرێت.

ڕەنگی زەرد، قەبارەی 24. بۆ منداڵ و تازەلەدایکبوو بەکاردێت، واتە بۆ خوێنبەرە بچووکەکان بەکاردێت.

ڕەنگی شین، قەبارەی 22. بۆ کەسانی بەساڵاچوو و ئەو کەسانە بەکاردێت کە خوێنبەرەکانیان لاوازە و بۆ گواستنەوەی گیراوە بە هێواشی.

ڕەنگی پەمەیی، قەبارەی 20. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەکاردێت و باوترینە لە بەکارهێناندا و لە حاڵەتەکانی گواستنەوەی خوێنی نافریاگوزاریدا باشترە.

ڕەنگی سەوز، قەبارەی 18. لە کاتی نەشتەرگەریدا بەکاردێت بۆ بەکارهێنانی ئاسانی دەرمانی بێهۆشکەر و گواستنەوەی خوێنی خێرا لە کاتی نەشتەرگەریدا.

ڕەنگی ڕەساسی، قەبارەی 16. بەکاردێت بۆ برینداران کە پێویستیان بە گواستنەوەی خوێنی خێرا هەیە.

ڕەنگی پرتەقاڵی، قەبارە 14. بۆ کاتی قەسطەڕەی خوێنهێنەری ناوەندی (CVS) بەکاردێت و پێویستی بە خوێنهێنەری قەبارە گەورە هەیە.


سەرچاوەکان



31 بینین