شارەزایی لە کاردا

له‌لایه‌ن: - سارا طیب سارا طیب - به‌روار: 2024-09-17-13:58:00 - کۆدی بابەت: 14661
شارەزایی لە کاردا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شارەزایی لە کاردا (بە عەرەبی: الإتقان في العمل، بە ئینگلیزی: Proficiency in work) چەندە شێوازی کار گرنگە ئەوەندە شارەزایی کار گرنگە.

سنوورەکان دابنێ

ڤالۆری بێرتۆن، ڕاهێنەری لەسەرخۆی و خۆشگوزەرانی و بەرهەمهێنان، ئامۆژگاری ئەوە دەکات کە کارمەندان سنوورێکی ڕوون لەگەڵ هاوکارەکانیان و بەڕێوەبەرەکەیان دابنێن بۆ ئەوەی لە شوێنی کارەکانیان بە بەرهەمداری و دڵخۆشی بمێننەوە.

چاودێری کەسانی سەرکەوتوو بکە

مرۆڤ پێویستە بە وردی چاودێری کەسانی سەرکەوتوو بکات لە شوێنی کارەکەیدا کەسایەتی خۆی لەگەڵ کەسایەتی ئەوان بەراورد بکە. ئەم کەسە سەرکەوتووانە ڕەنگە زیاتر خۆیان بە شێوەیەکی پیشەیی پیشان بدەن یان خاوەنی کۆمەڵێک کارامەیی جیاواز بن. بەو پێیەی بەڕێوەبەران ڕوخساری پیشەیی بەرز دەنرخێنن، جل و بەرگی ڕێک و پێک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پێشکەوتنی پیشەدا.

کۆبوونەوەکان بەرهەمدار بکەن

کۆبوونەوەکان بەرهەمدار بکەن و کاتی فەرمانبەران بەفیڕۆ نەدەن بەبێ ئامانجێکی ڕوون. بۆ دڵنیابوون لەمە، پێویستە مرۆڤ پێش وەختە کارنامەیەک ئامادە بکات و هەموو ئەو پرسیارانە بخاتە لیستی ئەو پرسیارانەی کە پێویستیان بە وەڵامدانەوە هەیە و دڵنیابێت لەوەی کە کۆبوونەوەکە بە تێگەیشتنێکی ورد لە وەڵامەکان و ئەو ئەرکە سەرەکیانەی کە پێیان سپێردراوە کۆتایی دێت.

قۆزتنەوی کات

کارمەندێک کە دەیەوێت لە کارەکانیدا سەرکەوتوو بێت، پێویستە کاتەکانی بە ژیرانە و کارا بەکاربهێنێت. ئەمەش دەتوانرێت بە جێبەجێکردنی ئەم ئامۆژگاریانە بەدەست بهێنرێت:

  • دوور بکەوەرەوە لە دواخستنی ئەرکەکانی ئەمڕۆ بۆ سبەی: دواکەوتنی کار و کەڵەکەکردنی ئەرکەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی هەڵە کاتێک لە ماوەیەکی کەمدا تەواو دەبێت و هەروەها دەبێتە هۆی ماندوێتی کارمەند.
  • پشوودان لە کار: باشتر وایە ناوبەناو پشوو بدەیت بۆ بەردەوامبوونی بەرهەمهێنان و پاڵپشتی کردنی تەندروستی دەروونیت.
  • زوو گەیشتن بە شوێنی کار: باشترە کارمەندان زوو بگەن ئەگەر بیانەوێت ,دەستشۆر بەکاربهێنن یان قاوە بخۆنەوە پێش دەستپێکردنی کارەکانیان.
  • دوورکەوتنەوە لە سەرقاڵکردن: مرۆڤ پێویستە هەوڵبدات خۆی لە سەرقاڵکردنەکان بەدوور بگرێت، وەک سۆشیال میدیا و یارییە کۆمپیوتەرییەکان و سەرچاوە هاوشێوەکان.

لەکاتی کارکردندا پشوویەک وەربگرە

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرهەمهێنان باشتر دەبێت کاتێک کارمەندان بۆ هەر ٥٢ خولەکێک لە کارکردندا ١٧ خولەک پشوو بدەن. ئەگەر کێشەت لەگەڵ سەرنجدان یان تەواوکردنی ئەرکەکاندا هەبێت، پشوودان دەتوانێت سوودی هەبێت، تەنها ئەوەت لەبیربێت کە ڕەنگە خاوەنکارەکان یاسای توندیان هەبێت سەبارەت بە پشوو و کاتە بەتاڵەکان.


سەرچاوەکان



18 بینین