پێنج لە باشترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی ئاو لە ڕۆژدا

له‌لایه‌ن: - چیا طیب چیا طیب - به‌روار: 2024-09-17-14:11:00 - کۆدی بابەت: 14665
پێنج لە باشترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی ئاو لە ڕۆژدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پێنج لە باشترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی ئاو لە ڕۆژدا (بە عەرەبی: أفضل خمس أوقات لشرب الماء في اليوم، بە ئینگلیزی: Top five Best Times to Drink Water in a Dayزۆربەمان دەزانین کە خواردنەوەی ئاو ڕۆژانە بۆ پاراستن و باشتربوونی لایەنی تەندروستی مرۆڤ زۆر گرنگە. دەتوانرێت ئاو بە ساردی واتا بە سەهۆڵاوی، بە گەرمی، تێکەڵکردنی لەگەڵ میوەدا یاخود بە چەندین ڕێگای دیکە بخورێت بۆ نەهێشتن و شکاندنی تینوێتی. بەڵام ئایا دەزانیت کاتەکانی ئاو خواردنەوە کاریگەری لەسەر جەستە هەیە؟ کەواتە لەگەڵمان بمێنەوە بۆ ئاشنابوون بە پێنج باشترین کاتی ئاو خواردنەوە لە ڕۆژدا، کە یارمەتیت دەدات بۆ گەیشتن بە بڕە ئاوی پێویست.

باشترین کات بۆ خواردنەوەی ئاو و مانەوە لەش بە شێداری بەدرێژایی ڕۆژ

١. ڕاستەوخۆ دوای لەخەو هەستان
دەستپێکی ڕۆژەکەت بە خواردنەوەی پەرداخێکی گەورەی ئاو دەستپێبکە. بەو پێیەی لەکاتی خەوتندا ناتوانیت ئاو بخۆیتەوە، هەر بۆیە بە جەستەیەکی وشکەوە لەخەو هەڵدەستیت. خواردنەوەی ئاو هەموو بەیانییەک نەک تەنها تینوویەتی دەشکێنێت بەڵکو یارمەتی پاراستنی جەستەت دەدات لە خواردنەوەی بەردەوامی ئاو و مانەوەی لەش بە شێداری بۆ ماوەیەکی درێژ. هەروەها دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی لایەنی دەروونی، کارکردنی مێشک و ئاستی وزە.

٢. پێش ژەمەکان و کاتی ژەمەکان
خواردنەوەی پەرداخێک ئاو پێش ژەمەکان یارمەتیدەر دەبێت لە دابەزاندنی کێش، چونکە وادەکات هەست بە تێری بکەیت و ڕێگر دەبێت لە زۆر خواردن. لە لایەکی دیکەوە، خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمەکاندا یارمەتی هەرسکردن دەدات، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو خۆراکانەی کە ڕیشاڵی زۆریان تێدایە.

٣. لە نیوەی دوانیوەڕۆیاندا بۆ دوورکەوتنەوە لە سستی و خاوبوونەوەی جەستە
ئایا لە دەوروبەری کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆیاندا هەست بە کەمی وزە دەکەیت؟ لەبری ئەوەی دەست بۆ کوپێکی دیکەی قاوە ببەیت و بیخۆیتەوە، پەرداخێک ئاو هەڵبژێرە. خواردنی کافایین شەش کاتژمێر پێش خەوتن دەبێتە هۆی تێکدان و نارێکی خەو، کە کاریگەری لەسەر باری دەروونی و مەزاجی ڕۆژی دواترت دەبێت. لەوانەیە وشکبوونەوەی جەستە هۆکاری سەرەکی کەمی وزەی دوانیوەڕۆیان بێت، هەربۆیە خواردنەوەی ئاو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە نەهێشتنی ماندوێتی و نیشانە نەخوازراوەکانی دیکە.

٤. پێش وەرزشکردن و لە کاتی وەرزشکردن و دوای وەرزشکردن
گریمان تۆ ئامادەکاری بۆ ڕاهێنانێکی سەخت یاخود چالاکییەک دەکەیت. لەم حاڵەتەدا، بۆ ڕێگریکردن لە ئاوسانی سک، گرنگە لە ڕۆژانی پێش چالاکییەکەدا بە بەردەوامی ئاو بخۆیتەوە نەک ڕاستەوخۆ پێش دەستپێکردنی بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە. هەروەها بۆ وەرزشی مامناوەند، هەوڵبدە ٣٠ خولەک پێش دەستپێکردنی، کوپێک ئاو بخۆیتەوە. لەبەر ئەوەی بەهۆی ئارەقەوە ئاو و ئەلیکترۆلیت لەدەست دەدەیت، پێویستە لە کاتی ڕاهێنان و پاش ڕاهێنان ئاو بخۆیتەوە بۆ ئەوەی لەشت شێدار بێت و شلە لەدەست چووەکان پڕ بکەیتەوە.

٥. لەکاتی سەرئێشە یاخود شەقیقەدا
سەرئێشە و شەقیقە دەکرێت تەواو ناخۆش بێت، بەتایبەتی ئەگەر ڕۆژانە ڕوو بدات. سەرئێشە دەشێت نیشانەیەکی باوی وشکبوونەوەی جەستە بێت، بۆیە خواردنەوەی ئاوی زیاتر دەتوانێ ڕێگایەک بێت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە. بەو پێیەی وشکبوونەوەی جەستە دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی شەقیقەش، کەواتە خواردنەوەی ئاوی زیاتر لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی توندی و سەختی شەقیقە و ماوەکەی.


بە جێبەجێکردن و  لەبەرچاوگرتنی ئەم ڕێنماییانەی ئاو خواردنەوە، دەتوانیت ڕۆتینی ڕۆژانەت باشتر بکەیت و بە تێپەڕبوونی کات سوودی بەرچاو ببینیت. گۆڕانکاری بچووکی وەک ئەمانە دەتوانن لە داهاتوودا جیاوازییەکی گەورە لە جیهاندا دروست بکەن.


سەرچاوەکان



38 بینین