ژەهراویبوونی جگەر بەهۆی بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-29-13:21:00 - کۆدی بابەت: 14765
ژەهراویبوونی جگەر بەهۆی بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەکارهێنانی لەڕادەبەدەر پاراسیتامۆڵ دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی جگەر، ژەهراویبوونیشی بەم شێوەیەیە:

لە منداڵدا: ژەهراویبوونی جگەر ڕوودەدات ئەگەر منداڵەکە پاراسیتامۆڵ بە ژەمی زیاتر لە ٤٠٠٠ ملگم لە ڕۆژێکدا بخوات. لە

کەسانی پێگەیشتوودا: ژەهراویبوونی جگەر ڕوودەدات ئەگەر کەسێکی پێگەیشتوو پاراسیتامۆڵ بە ژەمی زیاتر لە ١٢ هەزار ملگم لە ڕۆژێکدا بخوات.

نیشانەکانی ژەهراویبوونی جگەر

  • سکچوون
  • ڕشانەوە
  • ئازاری سک
  • زەردوویی و تێکچوونی ڕەنگی پێست
  • زیادبوونی ترشی لاکتیک

کەی نیشانەکانی دەردەکەوێت؟

  • نیشانەکان لە لەش دەردەکەوێت (24 کاتژمێر) دوای وەرگرتنی بڕی پاڕاسیتاموڵەکە.
  • ئەنزیمەکانی جگەر (AST و ALT) بەرز دەبنەوە (٢٤ بۆ ٧٢ کاتژمێر) دوای وەرگرتنی ژەهراوییەکە.
  • ئەگەری ژەهراویبوونی جگەر بەهۆی پاراسیتامۆڵ لە گەورەکاندا زیاترە بە بەراورد بە منداڵان.


سەرچاوەکان



64 بینین