ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-29-13:56:00 - کۆدی بابەت: 14771
ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مرۆڤ تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و تا نابێت مەگەر بەهۆی نەخۆشییەکەوە نەبێت، توێژینەوەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر هەر کەسێک هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبێ و پلەی گەرمی جەستەی بەرز ببێتەوە، ئەو تایەی تووشی هاتووە هیچ مەترسییەکی بۆ سەر نابێت و پێویست ناکات نیگەرانی بن.

ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ؟

  • هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە: ئەگەرئازاری سک بەشی لای ڕاست و بەرزبوونەوەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن (WBCs) لەگەڵ بوو.
  • هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان: ئەگەر کۆکە و سەختی هەناسەدانی لەگەڵدا بێت.
  • نەخۆشی سەرمابوون: ئەگەر کۆکە و وشکبوونەوەی دەم و پژمینی لەگەڵیدا بێت.
  • هەوکردنی گورچیلە: ئەگەر لە کاتی میزکردندا ئازار و سووتانی لەگەڵدا بێت.
  • دەرچوونی ددانەکان: ئەگەر نەخۆشەکە منداڵێک بێت کە تەمەنی لە دوو ساڵ کەمتر بێت ئەوە کاتی دەرهاتنی ددانەکانێتی.


سەرچاوەکان



61 بینین