هەوکردنی ماسولکەکان

له‌لایه‌ن: - دالیا حەسەن دالیا حەسەن - به‌روار: 2025-08-14-23:44:00 - کۆدی بابەت: 15087
هەوکردنی ماسولکەکان
ئێسک و جومگە

ناوه‌ڕۆك

هەوکردنی ماسولکەکان کۆمەڵێک حاڵەتی دەگمەنە کە دەبنە هۆی لاوازبوونی ماسولکەکان و ماندووبوون و ئازار. هەوکردنی ماسولکەکان دەتوانێت تووشی کەسانی هەموو تەمەنێک بێت، بە منداڵانیشەوە زۆرترین جار لەنێو کەسانی پێگەیشتوودا دەبینرێت و زیاتر لە پیاوان دەردەکەوێت ئەگەر ماسولکەکان توشی هەوکردن بوون لەوانەیە ببنە هۆی ئاوسان.


ئەو ماسولکە سەرەکیانەی کە کاریگەرییان لەسەر دەبێت لە دەوروبەری شان و ڕانەکانن.
هەروەها هەبوونی هەوکردنی ماسولکەکان دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەوکردنی بەشەکانی تری لەش وەک پێست، سییەکان یان دڵ. هەندێک جار هەوکردنی ماسولکەکان دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەو ماسولکانە هەبێت کە ئەرکەکانی وەک هەناسەدان و قووتدان ئەنجام دەدەن. هەوکردنی فرە ماسولکەکان، هەوکردنی ماسولکەکانی پێست، هەروەها جۆرەکانی تری هەوکردنی ماسولکەکان، حاڵەتەکانی بەرگری خۆکارن.

سیستەمی بەرگری لەش سیستەمی بەرگری خۆی سروشتی جەستەیە. کاتێک تەندروست بووین لە هەوکردن و برینداربوون و نەخۆشی دەمانپارێزێت.
بەڵام لەو کەسانەی کە حاڵەتی بەرگری خۆکاریان هەیە، سیستەمی بەرگری سەرلێشێواو دەبێت و بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر شانە تەندروستەکانی جەستە خۆی. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سیستەمی بەرگری تەندروست هەوکردنە. بۆ نموونە کاتێک بڕینێکمان هەیە لەش شلە دەنێرێت بۆ شوێنی تووشبوو بۆ ئەوەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن بتوانن بەرەنگاری هەر هەوکردنێک ببنەوە.

ئەگەر کەسێک حاڵەتێکی بەرگری خۆکارانەی هەبێت جەستە دەتوانێت هەوکردن دروست بکات کاتێک هیچ هەوکردنێک نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی. پاشان ئەو هەوکردنە ناپێویستە دەتوانێت کێشە دروست بکات.


نیشانەکان


هەوکردنی ماسولکەکان دەبێتە هۆی لاوازی و ئازار لە ماسولکەکان و ئەو ماسولکانە دەگرێتەوە کە نزیکترینن لە چەقی لەشەوە، وەک ئەوانەی لە شان و ڕان و بەشی سەرەوەی قۆڵ و ملدان.
نیشانەکانی هەوکردنی ماسولکەکان لە کەسێک بۆ کەسێک  جیاوازن. دەتوانن بریتی بن لە:
  • ماسولکەی لاواز و ماندوو  کە دەتوانێت ئەرکەکانی ڕۆژانەی وەک سەرکەوتن بە پلیکانەکان و شانەکردنی  قژ و چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە ئۆتۆمبێل قورس بکات
  • ئازار لە ماسولکەکاندا
  • ماسولکەکان هەست بە ناسکی دەکەن بۆ دەست لێدان
  • ماسولکەکان هەندێک جار ئاوسێن 
  • هەستکردن بە ئازار 
  • دابەزاندنی کێش
  • ئارەقەی شەوانە.
  • باوترین ماسولکەکان کە تووشی دەبن لە دەوروبەری شان و ڕان.
  • لاوازبوون و ماندووبوونی ماسولکەکان دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسانەی تووشی هەوکردنی ماسولکەکان بوون زیاتر بکەونە خوارەوە.
لەگەڵ هەوکردنی ماسولکەکانی پێست دەتوانیت ئەم نیشانانەی سەرەوەت هەبێت هەروەها:
  • پەڵەیەکی سوور یان پەمەیی لەسەر پێڵوی سەرەوەی چاو و دەم و مل و پشتی دەست و پەنجەکان
  • ئاوسانی پێستی تووشبوو
  • ئاوسانی چاو و ڕەنگکردنی دەوری چاوەکان.
هەندێک حاڵەتی پزیشکی تر دەتوانن هاوشێوەی هەوکردنی ماسولکەکان دەرکەون. بەگشتی ئەم هۆکارەکانەی هەیە تا ئێستا هیچ هۆکارێکی وردی هەوکردنی ماسولکەکان نازانرێت، بەڵام نەخۆشییەکە چەندین تایبەتمەندی هاوبەشی لەگەڵ تێکچوونی بەرگری خۆکار هەیە، بەو پێیەی سیستەمی بەرگری لەش بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر شانەکانی جەستەی خۆی. 

  • کاریگەرییە لاوەکییەکانی هەندێک دەرمان – بۆ نموونە، ستیرۆید و دەرمانەکان بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵت، وەکو ستاتینەکان
  • کاریگەریەکانی زۆر خواردنەوەی کحول بۆ ماوەیەکی درێژ
  • حاڵەتە هۆرمۆنییەکان – بۆ نموونە، ڕژێنەکانی تایرۆیدی کەم یان زۆر چالاک
  • کەمی ئاستی ڤیتامین D
  • ئاستی نائاسایی کالیسیۆم یان مەگنیسیۆم
  • هەوکردنەکان
  • حاڵەتە دەگمەنەکانی تری ماسولکەیی – بۆ نموونە، کە ماسولکەکان بەفیڕۆ دەچن.

ئاڵۆزییەکان


قووتدانی قورس: ئەگەر ماسولکەکانی سورێنچک کاریگەرییان لەسەر بوو، نەخۆشەکە کێشەی قووتدانی دەبێت کە لە بەرامبەردا ڕەنگە ببێتە هۆی دابەزاندنی کێش و بەدخۆراکی. 
کێشەی هەناسەدان: ئەگەر ماسولکەکانی سنگت تووشی نەخۆشییەکە بوون، لەوانەیە تووشی کێشەی هەناسەدان بیت، وەک هەناسە تەنگی یان لە حاڵەتە توندەکاندا سستبوونی کۆئەندامی هەناسەدان. زۆرجار هەوکردنی ماسولکەکان وەک نیشانە وان بۆ چەند حالەتێکی دیکەی تەندروستی وەک حاڵەتەکانی( تێکچوونی خوێنبەرەکان، نەخۆشیەکانی شانە بەستەرەکان، نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشیەکانی سییەکان، شێرپەنجە) هەندێک جار، چارەسەرە دەرمانییەکان بە تەواوی کار ناکەن و ماسولکەکان دەتوانن بە لاوازی بمێننەوە.

ئەو منداڵانەی کە هەوکردنی ماسولکەکانی پێستیان هەیە لەوانەیە تووشی نیشتنی ئازاربەخشی کالیسیۆمی کانزایی لە ماسولکەکانی تێکچوودا ببن. ئەم نیشتووانە لەگەڵ لەدەستدانی جوڵەدا، ناوبەناو دەتوانن ببنە هۆی ڕەقبوونی جومگەکانی هەمیشەیی، کە پێیان دەوترێت گرژبوون.
هەوکردنی فرە ماسولکەکان ناوبەناو لەو نەخۆشانەدا ڕوودەدات کە حاڵەتەکانی تری بەرگری خۆکاریان هەیە وەک هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی، لوپوس یان ئیسکلەرۆدەرما.


چارەسەرەکان


هەرچەندە هیچ چارەسەرێک بۆ هەوکردنی ماسولکەکان نییە، بەڵام وەرگرتنی چارەسەر دەتوانێت هێز و کارکردنی ماسولکەکان باشتر بکات. تا زووتر چارەسەرکردن لە هەوکردنی ماسولکەکاندا دەست پێبکات، بەڵام وەک زۆرێک لە حاڵەتەکان پزیشک ستراتیژی چارەسەرکردن دادەڕێژێت لەسەر بنەمای ئەو نیشانانەی کە نەخۆشەکە تووشی دەبێت و ڕادەی وەڵامدانەوەیان بۆ چارەسەرکردن. 
  • چارەسەرکردن لە رێگەی بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە پزیشکەکە دوای بە دواداچوون بۆ حالەتەکە دەینووسێت. 
  • چارەسەری سرووشتی  (وەرزش کردن)وەک رێگایەکی دیکە دەتوانرێت لە لایەن پزیشکەوە بنووسرێت بۆ کاراکردنی ماسوولکەکانی جەستە و زوو چاکبوونەوەیان.
  • هەروەها دەرمانی NSAID (دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆید)، وەک ئەسپرین و ئیبوپڕۆفین، هەوکردن کەمدەکاتەوە. چارەسەری ناوچەیی. ئازارشکێنە ناوچەییەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەیی ناوچەیی. 


سەرچاوەکان



14 بینین