ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێداڕژانی خواردەمەنی و شلەمەنی

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-24-14:10:00 - کۆدی بابەت: 412
ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێداڕژانی خواردەمەنی و شلەمەنی

ناوه‌ڕۆك

ئەتەكێتی مامەڵەكردن لەگەڵ پێداڕژانی خواردەمەنی

پێداڕژانی خواردەمەنی لینج یان وشك وەك جەلی، سەوزە، برنج یان ماكەرۆنی و...خواردەمەنی جیاووازی تر، دەتوانیت لایەكی چەقۆ یان كەوچكەكە بەكاربهێنیت بۆ خاوێنكردنەوەی ئەو بەشەی پۆشاكەكەت، كە خواردنەوەی پێدا ڕژاوە یان كەوتووەتە سەر، بە مەرجێك كە ئامێرە بەكارهێنراوەكە خاوێن بێت، خۆ ئەگەر شوێنەواری لەسەر پۆشاكەكەت بەجێهێشت (پەڵە) ئەوا لایەكی بەركۆشە تایبەتەكەی خۆت بەكەمێك لەو ئاوە تەڕ بكە كە لە كوپەكەی بەردەمتدا دانراوە، هەوڵ بدە وەك چارەسەرێكی كاتیی پێی خاوێن بكەیتەوە تا دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵەوەو بە باشی خاوێنی دەكەیتەوە، لەگەڵ هێنانەوەی پۆزش بۆ میواندارەكەت (پیاو بێت یان ئافرەت) لێرەشدا ڕۆڵی میواندار (پیاو بێت یان ئافرەت) دێتە پێشەوە كە شتێك نەكات سەرنجی دانیشتووان ڕابكێشێت و ببێتە هۆی شەرمەندە بوونی زیاتری میوانەكە.

ئەتەكێتی مامەڵەكردن لەگەڵ پێداڕژانی شلەمەنی و ئاو

ئەگەر ئاو یان هەر جۆرێك لە جۆرەكانی شلەمەنیت پێدا ڕژا، وەك شۆربا، شەربەت، چا یان قاوە، دەبێت بە هێمنی گگارسۆنەكە ئاگادار بكەیت بەبێ ئەوەی سەرنجی ئەوانی دی بۆ خۆت ڕابكێشیت، تا خاولییەكت بۆ بهێنێت و شوێنی پێداڕژانی شلەمەنییەكەی پێ دابپۆشیت، تا لە هەمان كاتدا شلەمەنییەكەش هەڵبمژێت، ئەمە بەنیسبەت ئێوارە خوان یان نان خواردنێكی فەرمییەوە، بەڵام لە خوانی نافەرمیدا كە خزمەتكار نییە تا یارمەتیت بدات، دەبێت داوای پارچەیەك قوماش یان ئیسفەنج لە خاوەن خوانەكە بكەیت بۆ سڕینی شلەمەنییەكە، هەروەها پێویستە خۆیشت هاوكاری خاوەن ماڵەكە بكەیت لە پاك كردنەوەی پۆشاكەكەتدا تا دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵەوە.


سەرچاوەکان



1430 بینین