حوسنی خان

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-09-15-10:33:00 - کۆدی بابەت: 469
حوسنی خان

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

دوو هێلكه

كه‌وچكێ شه‌كر

كه‌وچكێك ڤانێلا

نیو په‌رداخ شیری شل 

دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ نیشاسته‌ 

پروشێ خوێ 

نیو په‌رداخ ئارد 

كه‌وچكێك زه‌ڵاته‌ پیكیمپاوده‌ر 

پێویستییه‌كانی شیله‌كه‌

ئاوی لیمۆ 

پێنج په‌رداخ شه‌كر 

سێ په‌رداخ ئاو 

شێوازی ئاماده‌كردن

1- كه‌ره‌سته‌كان بگره‌وه‌و هه‌ویرێكی شل ده‌رچێت 

2- قاڵبی حوسنی خانت ده‌بێت هه‌بێ 

3- ڕۆن گه‌رم بكه‌و قاڵبه‌كه‌ی تێبكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رم بێت پاشان هه‌ڵیكێشه‌ له‌ هه‌ویره‌كه‌و بیكه‌رۆ ناو ڕۆنه‌ گه‌رمه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوربێته‌وه‌ 

تێبینی 

شیله‌كه‌ت ده‌بێت سارد بوو بێته‌وه‌ پاشان حوسنی خانه‌كانی لێهه‌ڵكێشی 


سەرچاوەکان



1809 بینین