ئەتەکێتی بەخشینی خەڵات و پۆشاک لە ئاهەنگی زەماوەنددا

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-17-02:10:00 - کۆدی بابەت: 476
ئەتەکێتی بەخشینی خەڵات و پۆشاک لە ئاهەنگی زەماوەنددا

ناوه‌ڕۆك

ئەتەكێتی بەخشینی خەڵات

بەڵێ هەمووان حەزدەكەین خەڵات وەربگرین، ئاهەنگەكەانی زەماوەندیش بە بۆنەیەكی گونجاو دادەنرێت بۆ خەڵات بەخشین، بە زۆری دۆستان و خۆشەویستان حەز دەكەن خەڵاتەكانیان بەسەر هاوسەرە نوێیەكاندا ببارێنن، لەبەر ئەوەی ئێوە دوو هاوسەری بەختەوەرن، بۆیە هەڵسوكەوتەكانی تایبەت بە خەڵاتی زەماوەندەوە ئەمانەن:

  • هەرگیز لیستی دیاریكردنی خەڵاتەكان لەسەر كارتی بانگهێشتەكە نەنووسیت!
  • لیستی خەڵاتە دڵخوازەكانت لەو پێگە ئەلیكترۆنییە تایبەتەی خۆت كە هاوڕێكانت دەیزانن بڵاوبكەوە یان پێیان بڵێ كە لیستێكت لە یەكێك لەو فرۆشگایانە داناوە كە كاڵاكانیان بە نرخێكی ماقووڵ دەفرۆشن.
  • هەرگیز باسی پێویستیت بە خەڵاتی دارایی مەكە تەنها لە حاڵەتێكدا نەبێـت، كە هەستت كرد هاوڕێكانت حەز دەكەن لە جیاتی خەڵات پارە پێشكەش بكەن.
  • دەتوانیت داوای بلیتی گەشتكردن بكەیت بۆ بەسەربردنی مانگی هەنگوینی.
  • پێش وادەی زەماوەندەكە هیچ خەڵاتێك بەكارمەهێنە.
  • خەڵاتەكانی مارەبڕین و نوێكردنەوەی پەیماننامە بە ئەرك دامەنێ، بەڵكو تەنها دەسپێشخەرییەكی جوانە.
  • هیچ ڕێگایەك نییە بۆ دیاریكردنی بەهای ئەو خەڵاتەی كە یەكێك لە میوانەكان بیهێنێت، چونكە هەر خەڵاتێك توانای دارایی كەسەكە دەردەخات.

 

ئەتەكێتی پۆشاكی میوانەكان

سەرەڕای ئەوەی بە تێپەڕینی ڕۆژگار گۆڕانكاری لە بنەماكانی پۆشاكی زەماوەنددا ڕوویانداوە، بەڵام چەند پێوەرێكی باو هەن بۆ قوماشەكان و درێژی شێوازەكان، ئەمانەش چەن ڕێنوماییەكن بۆ تۆ:

دەبێت پۆشاكی و خزمەتكارەكان و ئەو كەسانەی هاوەڵی بووك دەكەن بە شێوەیەكی ڕێك و پێك لەیەك بچێت، هەروەها دەبێت پۆشاكی بووكەكەش گونجاو بێت لەگەڵ پۆشاكی ئەواندا، هەرچەندە پۆشاكی باو هەن هەمان درێژی پۆشاكی زەماوەندیان هەیە.

بە نیسبەت ئاهەنگی زەماوەندی فەرمییەوە، پێویستە میوانە پیاوەكان قاتی فەرمی (یان بۆینباخی ڕەش) بپۆشن، ژنانیش عەزی یان پۆشاكی هاوڕەنگ و چنراو بپۆشن. پێویستە ژنان لە پۆشینی ڕەنگی ڕەش و سپی دووربكەونەوە.

ئەتەكێتی بەخشینی خەڵاتی دارایی(پارە)

یەكەم شت، نابێت بووك و زاوا لە جیاتی خەڵات داوای پارە لە هاوڕێكانیان بكەن، بەڵام دەكرێـت هاوڕێ و كەسە زۆر نزیكەكان كە لە بارودۆخی دارایی بووك و زاواكە دەزانن پلان دابنێن بۆ كۆكردنەوەی بڕێك پارە لە جیاتی كڕینی خەڵاتگەلی جۆراجۆر، بەم شێوەیە لە ڕۆژی زەماوەندەكەدا بڕە پارەكە پێشكەشی بووك و زاوا دەكرێت.

بڕەكە بەر لە دەستپێكی كردنەوەی (خوانە كراوەكە) پێشكەش دەكرێـت و دەخرێتە ناو پۆشەرێكی ناوازەوە، لەگەڵ چەند دەستەواژەیەكی پیرۆزبایی لەو كەسانەوە كە بەشداربوون لە كۆكردنەوەب بڕە پارەكەدا، پێشكەش بە بووك دەكرێـت ئەگەر كەسە نزیكەكانی ئەو كۆیان كردبێتەوە، پێشكەشی زاواش دەكرێت ئەگەر هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی ئەو كۆیان كردبێتەوە.

ئەتەكێتی بەجێهێشتنی ئاهەنگەكان

ئەگەر بانگهێشت كرا بوویت بۆ ئاهەنگێك، ئێوارە خوانێك یان هەر بۆنەیەكی تر، ئەتەكێت وایە كە ئامادەبیت، یان بە "داوای لێبوردن كردن" ڕەتی بكەیتەوە، لە حاڵەتی قبوڵ كرندا ئەو ماوەیە چەندە بۆ مانەوە، كە بنەماكانی ئەتەكێت بڕیاڕیان لەسەر داوە، هەروەها ماڵئاواییەكەش چۆن دەكرێـت؟

ئایا خۆت ئەوە دەكەیت یان چاوەڕێ دەكەیت كە خاوەنی ئاهەنگەكە خۆی داوای ئەوەت لێ بكات و تەنگەتاوببیت؟

وادەی جێھێشتن

هەوڵ بدە زۆر ڕوون و ئاشكرا بیت و هەست بە كەسانی دەوروبەرت بكەیت، میواندار (پیاو/ئافرەت) كاتێك هەست بە ماندوێتی دەكات هەوڵ دەدات كۆتایی بە میوانییەكە بهێنێت، پێویستە لەسەر تۆ هەر كە نیشانەی ماندوێتی لەسەر ڕوخساریان دەركەوت هەستی پێ بكەیت، چاوەڕێ نەكەیت تا خۆیان داوای ئەوەت لێ بكەن، بنەماش سەبارەت بەمانە لە ئاهەنگدا و دیاریركردنی واجەی جێ هێشتن لە دوای كاتژمێرێك لە خواردنی ئەو ژەمەوە دەست پێ دەكات كە بۆی بانگهێشت كرابوویت، بەهەمان شێوە ئەوەش جوان نییە كە هەر دوای خواردنی ژەمەكە ئاهەنگەكە جێ بهێڵیت، بەڵام لە ئاهەنگی بچووكدا كاتێك ئامادەبوونی ئەوانی ترت بۆ جێهێشتن هەست پێ كرد، ئەوە وادەی خۆیەتی چونكە ئەگەر ئارەزووی خۆت بۆ ماڵئاوایی بەدەرخست ئەوا ئاهەنگەكە زوو كۆتایی دێت، چونكە ژمارەی ئامادەبووان كەمە.

چۆنێتی مۆڵەت وەرگرتن

ئاهەنگە گەورەكان

مۆڵەت وەرگرتن لە میواندار (پیاو / ئافرەت) بەبێ درێژدادڕی لەگەڵ سوپاسكردنیان بۆ ئەو بانگهێشتە شكۆمەندانەیە، ماندوویان مەكە بەوەی تا لای دەرگا بێن بۆ ماڵئاواییت، خۆت بەتەنها بڕۆ.

ئاهەنگە بچووكەكان

دەبێـت ماڵئاوایی لە هەمووان بكەیت، نەك تەنها میواندارەكە، پاشان سوپاسیان بكە، لەم حاڵەتەدا میواندارەكان (پیاو / ئافرەت) دەتوانن تا بەردەرگای ماڵەكە هاوڕێیەتیت بكەن، بەڵام قسەكانت لەبەر دەم دەرگاكە درێژ مەكەرەوە لەگەڵیاندا.

بەڵام چی بكەین ئەگەر میواندار داوای لێكردین بمێنینەوە؟

لە حاڵەتی زۆر كردندا، ئەوە شتێكی زۆر ڕێزدارانەیە و چێژوەرگرتنی میواندارەكە بە هاوڕێیەتی و مانەوە لەگەڵت دەگەیەنێت، بۆیە مانەوە كێشە نییە، پێویستە میواندارەكە (پیاو / ئافرەت) زۆر نەكات لە میوانەكە ئەگەر كاتەكەی درەنگ بوو، یان منداڵەكانیان چاوەڕوانی گەڕانەوەی دایك و باوكیان بوون.

بەڵام لە حاڵەتی خۆگوفتاری (موجامەلە) لە داواكردنی مانەوە، لێرەدا لە ئاوازی دەنگی میواندارەكەوە تێبینی جەخت نەكردنەوە دەكرێـت، دەبێـت داوای لێبووردن بكەیت لەبەر ئەوەی كات درەنگ بووە.


سەرچاوەکان



1716 بینین