سوودەکانی زرشک

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-06-20:55:00 - کۆدی بابەت: 609
سوودەکانی زرشک

ناوه‌ڕۆك

زرشک

داری زریشک قوڵەیە، خاوەنی گوڵی هێشووی زەردە میوەکەی چکۆلەیە سوورە، تامی ترشە زریشک لە بەشی باکووری ئێران، مازەندەران، (کوردستات) خۆراسان ناوچەکانی دیکەی ئێران دەڕوێ ئەو ناوانەشی پێ دەڵێن:سرشک، زارج، زارچ، جگە لە میوەکەی زریشک لە تەواوی بەشەکانی داری زریشک لە باری کیمییاییەوە کوڵداراوتەوە مەوادێکی گرنگی لێ وەدەست هاتووە، ئەوەی لە هەمووان بەناوبانگترە و بەربەرینەکە بۆ پزیشکی و سەنعەت بەکاردێ بۆ دەرمان دەبێت ئەو بەشانەی لە زرشک بۆ خواردن و دەرمان دەبن ئەوانەن:١_میوە٢_تێکوڵی داری زریشک،ڕەگەکەی، گەڵاکەی .

تایبەتمەندییەکانی

١.لە پزیشکیدا زیاتر لە دەنکەکەی کەڵک وەردەگرن کە سارد و وشکە.

٢.دەنکی زریشک، مرۆڤ قەبز دەکات گەدە و جەرگ و دڵ بەهێز دەکات.

٣.زریشک بۆ ڕشتنی ژار یان مادەی غەیرە سروشتی بە ئەندامەکانی لەش پێشگیری دەکات ڕوونتر بڵێم، زریشک ناهێڵێ ژەهر بچێتە نێو لەش. ڕەوەی بە ئەستۆیە ژەهرەکان بەرپەرچ دەداتەوە.

٤.زریشک دژی زەرداو دژی توونیەتییە.

٥.زریشک ئارام کەری تینی دەروونە دژی هەڵچوونە خوێنە.

٦.شەربەتی زریشک کە لە تێکەڵاوی ٥٠ مساقڵ زریشک و نیوە لێوانێک ئاوی سێو و شەکر و ئاولیمۆ دروست دەبێت بۆ لابردنی تونیەتی، کەم ئیشتیایی، حاڵەتی ڕشانەوە زۆر باشە.

٧.کوڵێنراوی زریشک و عەناب بە قەدەر یەک بۆ خاوێن کردنەوەی خوێن، بۆ دەرمانی خورووی لەش و حەساسییەتەکان، بۆ کرانەوە و جوان کردنی ڕوخسار،بە کەڵکە ئەو تێکەڵاو باشترین دەرمانە بۆ ئەوانەی سروشتی گەرمیان هەیە بۆ ئەوانەی گیرۆدەی گوشاری خوێنن.

٨.پێست و ڕەگی داری زریشک، خاوەنی تایبەتمەندی دەرمانی زۆرن بۆ وێنە دژی چڵکن ناهێڵن بۆگەن و شڵەژان ڕوویدا دژی بۆگەن بوونە و فێنکە، مرۆڤ قبز دەکات.

٩.کوڵێنراوی ڕەگی داری زریشک بۆ دەرمانی برینی ڕیخۆڵە گەورە زۆر باشە شوێنەواری باشی هەیە.

١٠.خاوێن کردنەوە بە کوڵێنراوی ڕەگی داری زریشک لەگەڵ گوڵاو بۆ ڕشانەوە و بۆ چارەسەری ئاولێهاتنی چاو بە کەڵکە هەڵبەت بۆ سازکردنی دەبێت بە تەواوی خاوێنی لەبەر چاوبگیرێ خراپەکانی لێ جیابکرێتەوە.

١٢.کوڵێنراوی تێکوڵی داری زریشک بۆ دەرمانی ژانی زار و برینی زار باشە.

١٣.زریشک وەک میوەیەک کەڵکی لێ وەردەگیرێت کە جەرگ و گەدە بەهێز دەکات و هەموو ئەندامەکان، خاوێن کەرەوەی خوێنە واباشە لەگەڵ برنج بیخۆن.

١٤.شەربەتی زریشک بۆ بێ ئیشتیایی و دەرمانی ڕشانەوە و تاسان و لابردنی ژەهری کوشندە پئوەدانی جڕوجانەوەر بە کەڵکە.

١٥.شەربەت و مرەبای زریشک بۆ چارەپێی ڕانەگەیینی جەرگ و گورچیلە و خراپ هەزم کردن زۆر باشە.

١٦.جاوینی گەڵای زریشک پووک و ددان قایم دەکات لە خوێنڕێژی پووک پێشگیریدەکات.

١٧.خواردنی کوڵێنراوی گەڵای زریشک و تێکوڵی ڕەگی ئەو بۆ چارەی قوڵنجی جەرگ و گورچیلە و زەردووی، ئاوهێنانی لەش، باداری، نەخۆشی ئاودار و خوێنڕێژی لە بەینی مانگانەی ژنان کە ڕوودەدات بە کەڵکە.

١٨.زریشک بۆ دەرمانی زگچوونی توند بە کەڵکە، بەو شێوەکە ١٥ تا ٣٠ گرام گەڵای وشکی پنچکی زریشک لە نیو لیتر ئاوی سارد بکەن و لەسەر ئاوری دانێن تا دەقەیێ بکوڵێ پاشان ڕوونی کەنەوە بە هەنگوین شیرینی بکەن هەموو ڕۆژێ لە مابەینی ژەمەکاندا سێ جار هەر جارەی فنجانێک بخۆنەوە.

١٩.کوڵێنراوی زریشک بەوشێوەی لەسەرەوە باسکرا بۆ دەرمانی نەزۆکی زۆر باشە لەگەڵ ئەوەش خوێنڕێژی ئەو کاتانەش چارە دەکات.

٢٠.کوڵێنراوی تێکوڵ و ڕەگی پنچکی داری زریشک بۆ لابردنی بەردی گورچیلە باشە بە شێوەی ٢٠ تا ٢٥ گرام تێکوڵ و ڕەگی وشکی زریشک لەنیو لیتر ئاودا ١٥ دەقیقە بخوسێنن دوایی لەسەر ئاوری دانێن دوای نان مواردنی ژەمەکان یەک فنجانی لێ بخۆنەوە.

٢١. کوڵێنراوی تێکوڵ و ڕەگی زریشک وەکی ئەوەی سەروە دژی ژەهرە بۆ چارەی ژارگرتوو بە تایبەت ئەوەی لە تریاک کێشان بەدیدێ شوێنەواری زۆر باشی هەیە.

٢٢.کوڵێنراۆی زریشکی وشک بۆ دەرمانی بێ هێزی دڵ و لاوازی هەموو لەش بە کەڵکە بۆ ئەو مەبەستە ١٠ گرام زریشکی  وشک لە دەستاوگدا بکوتن پاشان لە کاسەیەکی بکەن ١/١٠لیترێک ئاو یانی ١٠٠ گرانی لەسەر بکەن هەتا دوو سەعات بیخووسێنن دوای ئەوەی لەسەێ ئاوری دانێنن  تا بکوڵێ لە دەقەیەک زیاتر نەکوڵێ دوای ساردبوونەوە، بیخۆنەوە ڕۆژی ٣ جار یان ٤ جار جارێ زیوە فنجانێک هەڵبەت شەربەتی زریشک ئەو تایبەتمەندییەی هەیە.

٢٣.بۆ دەرمانی دڵ گیران کەم ئیشتیایی دەتوانن ئاوی زریشک لەگەڵ ئاو و شەکر و ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکەیت و بیخۆیتەوە زۆر باشە.

٢٤.لە ئاوی زریشک بۆ ڕەنگی کردنی پارچەی لۆکەیی و ئاوریشمی کەڵک وەردەگرن.

٢٥.شەربەتی زریشک بۆ لابردنی زگچوون و پێچ پێداهاتنی زگ، لاوازی دڵ و دەرمانی بێ هۆشی باشە.

٢٦.زریشک بۆ نەهێشتنی تاو بەناوبانگە لەبەر ئەوە دەمکراوی تێکوڵ و ڕەگی داری ڕووەکی زریشک ٤٠ گرام لە لیترێک ئاوی کوڵیو بکەن پاشان ڕوونی بکەنەوە شیرینی بکەن بە هەنگوین ڕۆژی ٢ تا ٣ جار فنجانی لێ بخۆنەوە ئەگڵر تێکوڵ و ڕەگی زریشک وە دەست نەکەوت دەتوانن لە گەڵا و میوەی ٣٠ گرام لە لیترێک ئاودا کەڵک وەرگرن.


سەرچاوەکان



2363 بینین