خەڵکی ئێستا زۆر دەخۆن و کەم دەجووڵێن

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-13:46:00 - کۆدی بابەت: 644
خەڵکی ئێستا زۆر دەخۆن و کەم دەجووڵێن

ناوه‌ڕۆك

خە‌ڵكی ئێستا زۆر دە‌خۆن و كە‌م دە‌جووڵێن 

خۆراكی ناتە‌ندروستانە‌ و نە‌ریتە‌ ناتە‌ندروستە ‌خۆكردە‌كانی دیكە‌ بوونە‌تە‌ گە‌ورە‌ترین ھە‌ڕە‌شە‌ لە‌سە‌ر تە‌مە‌ن درێژی مرۆڤ، بە‌وە‌ی لە‌ زۆرتر لە‌ ٧١٪‏ی حاڵە‌تە‌كانی مردندا ڕۆڵیان ھە‌یە‌، ئە‌وە‌ش بە‌ پێی توێژونە‌وە‌یە‌كی گە‌ورە‌ی جۆرناڵی لانێست كە‌ دە‌یلی تە‌لە‌گراف ئاماژە‌ی پێكردوە‌.
توێژونە‌وە‌كە‌، كە‌ پشتی بە‌ داتای نزیكە‌ی ٢٠٠ وە‌ڵات بە‌ستووە‌، دە‌ڵێ ئە‌و زیادبوونەی‌ تێكڕای تە‌مە‌ن كە‌ بە‌ھۆی پرۆسە‌كانی كوتان و سە‌پاندنی ستاندارە‌كانی خاوێنی ھاتنە‌دی، ئێستا بە‌ھۆی قە‌ڵە‌وبوونی دانیشتوانی زە‌وییە‌وە‌ دیسان لە‌ پاشە‌كشە‌دایە‌. 
لە‌ توێژونە‌وە‌كە‌دا بە‌دواداچوون كراوە‌ بۆ ٢٤٩ ھاوكاری مردن، ٣١٥ نە‌خۆشی و زە‌بر و ٧٩ ڕێگە‌ خۆشكە‌ری نە‌خۆشی و مردن لە‌ ١٩٥ وڵاتدا لە‌ نێوان ساڵانی ١٩٩٠ و ٢٠١٥ دا.
بە‌ پێی توێژینە‌وە‌كە‌، ھە‌رچە‌ندە‌ مردن بە‌ نە‌خۆشییە‌ گواستراوە‌كانی وە‌ك مە‌لاریا و پە‌تاكان بە‌ شێوە‌یە‌كی بە‌رچاو كە‌میانكردووە‌، مردن بە‌و نە‌خۆشییانە‌ زییادیكردوە‌ كە‌ بە‌ھۆی شێوازی نادرووستی ژیان تووشی خە‌ڵكی دە‌بن. دە‌ركە‌وتووە‌ ساڵی ڕابردوو ‏٧١,٣٪‏ ی حاڵە‌تە‌كانی مردن بە‌ ھۆكارگە‌لی نامیكرۆبییە‌وە‌ بووە‌، ئە‌وە‌ لە‌ كاتێكدا ساڵی ١٩٩٠ مردن بە‌و نە‌خۆشیانە‌ ٥٧,٦٪‏ بوو. 
لە‌ نموونە‌ی ئە‌و نە‌خۆشییە‌ نامیكرۆبییە‌كانی كە‌ لە‌یوە‌ندییان بە‌ شێوازی نادروستی ژیان ھە‌یە‌. دە‌توانین ئاماژە‌ بكە‌ین نە‌خۆشییە‌كانی دڵ، جە‌ڵتە‌ی مێشك، شێرپە‌نجە‌ و شە‌كرە‌.
توێژینە‌وە‌كە‌ دە‌ریخست بە‌رزە‌ پە‌ستانی خوێن یە‌كە‌م ھۆكاری ڕێگە‌ خۆشكە‌رە‌ بۆ مردن، بە‌وە‌ی ڕێگە‌ خۆش دە‌كات بۆ زۆرتر لە‌ ٩٪‏ی ھۆكارە‌كانی تێكچوونی تە‌ندروستی. وە‌ك دە‌زاندرێ قە‌ڵە‌وی و وە‌رزشنە‌كردن لە‌ تاودە‌رە‌ بە‌رچاوە‌كانی بە‌رزی فشاری خوێنن.
دوابە‌دوای بە‌رزی فشاری خوێن، ئە‌م ھۆكارانە‌ ھاتوون بە‌ ڕیز: جگە‌رە‌ كێشان(٦,٣٪‏)، بە‌رزی شە‌كری خوێن (٦,١٪‏) و قە‌ڵە‌وی (٥٪‏).
ھە‌رچە‌ندە‌ خە‌ڵكی ئێستا زۆرتر دە‌ژین، دە‌‌ركە‌وتوە‌ خانمانی بە‌ تە‌مە‌ن ١٠ ساڵی كۆتایی ژیانیان و پیاوانی بە‌ تە‌مە‌نیش ٩ ساڵی كۆتاییان تە‌ندروستییە‌كی نە‌خوازراوە‌وە‌ بە‌سە‌ردە‌بە‌ن.
پرۆسیفۆر جۆن نیوتن، لە‌ دامە‌زراوە‌ی تە‌ندروستی گشتی بە‌ریتانی، دە‌ڵێ «جاران وڵاتان لە‌بارە‌ی ئایدز، مە‌لاریا و سورێژە‌ و ھاەوشێوە‌كانیان نیگە‌ران بوون بۆ دانیشتوانیان، بە‌ڵام ئێستا كێشە‌كە‌ بریتیە‌ لە‌ خواردنی ناتە‌ندروست، جگە‌رە‌ كێشان و زۆر خواردنە‌وە‌ی كحول».
داتاكانی توێژینە‌وە‌كە‌ دە‌ریانخست لە‌ ١٩١ وڵاتدا تێكڕای تە‌مە‌نی مرۆڤ بە‌ لە‌سە‌ر خۆیی ڕوو لە‌ ھە‌ڵكێشان بووە‌ بە‌ جۆرێك لە‌ ١٥ ساڵدا تێكڕای تە‌مە‌نی مرۆڤ ٦,١ ساڵ زیاد كرد.
بە‌ گشتی لە‌ ماوە‌ی توێژینە‌وە‌ ٢٥ ساڵییە‌دا تێكڕای تە‌مە‌نی مرۆڤ ١٠,١ ساڵ زیادیكردووە‌، درێژ بوونە‌وە‌ی تە‌مە‌نیش واتای ئە‌گە‌ری زۆربوونی نە‌خۆشییە‌ درێژخایە‌نە‌كان لە‌ كۆتایی تە‌مە‌ندا كە‌ حاڵە‌تی پیادە‌كردنی  شێوازێكی نادروستانە‌ی ژیان. توێژینە‌وە‌كە‌ دە‌ڵێ ئە‌و سە‌ركە‌وتنانە‌ی بە‌ھۆی شە‌ڕی دژە‌میكرۆب بە‌دیھاتن، بە‌ھۆی شێوازی نادرووستی ژیانی خە‌ڵكی ئێستا لە‌ مە‌ترسیدان.


سەرچاوەکان

64 بینین