بەرزە پەستانی خوێن و توانای هزری

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-13:04:00 - کۆدی بابەت: 662
بەرزە پەستانی خوێن و توانای هزری

ناوه‌ڕۆك

بە‌رزە‌ پە‌ستانی خوێن و توانای ھیزری 

پێشوتر توێژینە‌وە‌كان دە‌ریانخستبوو كە‌سانی پێگە‌یشتوو ئە‌گە‌ر فشاری خوێنیان بە‌رز بێ، توانا ھزریە‌كانیان كە‌مدە‌كات، بە‌ڵام لە‌ منداڵاندا وە‌ك پێویست توێژینە‌وە‌ نە‌كرابوو لە‌سە‌ر ئە‌و بابە‌تە‌.
لە‌ توێژینە‌وە‌ نوێیە‌كە‌دا د.مارك لاند و تیمە‌كە‌ی لە‌نێوە‌ندی پزیشكی رۆچستە‌ری زانكۆی نیویۆركە‌وە‌ لە‌ توانا ھزریە‌كانی ١٥٠ منداڵایان كۆڵیوە‌تە‌وە‌ كە‌ تە‌مە‌نیان ١٠-١٨ ساڵان بووە‌، ٧٥ منداڵیان فشاری خوێنیان ئاسایی بووە‌ و ٧٥ كە‌سیان فشاری خوێنیان بە‌رز بووە‌. 
ئە‌و منداڵانە‌ی بە‌ھۆی ھە‌ندێك نە‌خۆشی دیكە ‌و تێكچوونی نووستن توانای ھزرییان باش نە‌بووە‌، لە‌ توێژینە‌وە‌كە‌دا بە‌شدار نە‌كراون. 
دواتر دە‌ركە‌وت ئە‌و منداڵانە‌ی فشاری خوێنیان بە‌رزە‌، بە‌ بە‌راورد بە‌ منداڵانی دیكە‌، ئاستی زیرە‌كی و توانا ھزریە‌كانیان لاوازترە‌.
ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ جۆرناڵی (پێدیاتریك) بڵاوبووە‌توە‌ و پۆتراڵی (مێدیكاڵ نیوز تودە‌ی) ئاماژە‌ پێكردووە‌.


سەرچاوەکان



1164 بینین