دابەشبونی تیشکی خۆر

له‌لایه‌ن: ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-23-00:06:00 - کۆدی بابەت: 830
دابەشبونی تیشکی خۆر

ناوه‌ڕۆك

دابەش بوونی تیشکی خۆر

 جیاوازی هەیە لە دابەش بوونی تیشکی خۆری گۆڕاو بۆ وزە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە لەسەر ڕووی زەویدا، هۆکارەکانیشی بریتین لە:

هۆکارەکانی جیاوازی دابەشبوونی تیشکی خۆر

  • هاوکۆلکەی هەڵگەڕانەوە

سەرجەم هۆکارەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر هاوکۆلکەی هەڵگەڕانەوە کە کاریگەرییەن هەیە لەسەر دابەش بوونی تیشکی خۆر، سروشتی ڕووی زەوی لە ڕووی ڕەنگ و زبرێتی و شێداریەوە  کاریگەری هەیە لەسەر دابەش بووونی تیشک، بە زیادبوونی هاوکۆلکەی هەڵگەڕانەوە تیشک کەمدەکات، ئەمەش بەهۆی کاریگەری بازنەکانی پانی و لاری تیشکی خۆرەوەیە، وە کەم بوونەوەی بڕی تیشکی خۆر بە ئاڕاستەی جەمسەرەکان دەگەڕێتەوە بۆ نزی(کەمی) گۆشەی داکەوتنی تیشکی خۆر و بڵاوبونەوەی (هەبونی) سەهۆڵ لەسەر بازنەکانی ژوروو.

  • درێژی ڕۆژ

 درێژی ڕۆژ لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی دیکە جیاوازە، ئەمە دەبێتە هۆی جیاوازی لە بڕی تیشکی خۆری گەشتوو بە ڕووی زەوی، ڕوودانی گەورەترین جیاوازی (ماوە) لە درێژ ڕۆژدا لە نێوان هەردوو وەرزی هاوین و زستاندایە، لە هاویندا بەهۆی درێژی ڕۆژەوە بڕی تیشکی خۆریش زیاد دەکا، بەڵام لە وەرزی زستاندا پیچەوانە دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی کورتی ڕۆژەوەیە لەم وەرزەدا، درێژی ڕۆژ لە وەرزی هاوینی ناوچە جەمسەریەکاندا دەگاتە لوتکە (درێژی ڕۆژ زۆرە) بەڵام بڕی زۆری ئەم تیشکە ون دەبێت بەهۆی هەڵگەڕانەوەوە، چونکە لێژی(لاری)داکەوتنی خۆر زۆرە.

  • ڕونی و ساماڵی ئاسمان

بوونی هەورو پیسکەرەکان و مادە زیادەکان کاریگەریان هەیە لەسەر ماوەی دەرکەوتنی خۆر و بڕی تیشکی گەیشتوو بە ڕووی زەوی، ناوچەی یەکسانی بە هۆی زۆری هەورەوە بڕێکی کەمتری لە تیشک پێدەگات، بە بەراورد لەگەڵ ناوچە بیابانیەکان کە هەوریان کەمە، بۆیە بڕی ئەو تیشکەی کەدەگاتە ناو ئەو ناوچانەی یان شارانەی کە پیشەسازین کەمترە، بەهۆی بونی مادەی زیادە و گەرد و رۆز لە هەوای ئەو ناوچانەدا، بە بەراورد لەگەڵ ئەو تیشکەی کە دەگاتە ناوچەکانی دەوروبەری، چونکە ناوچەکانی دەوروبەری گەرد و تۆزیان کەمترە و کەمتر هەواکەیان پیس بووە، کەواتە بوونی هەورەکان و ماد پیسکەرەکانی هەوا بەربەستن لە بەردەم تیشکی خۆر و دەبنە ڕێگر لە گەشتنی بەشێک یان هەموو تیشکەکە بە زەوی.

  • بەرزی و نزمی

بە بەرزبوونەەوە لە ئاستی ڕووی دەریا تیشکی خۆر کەمدەکات، بە هۆی زیادبوونی ڕێژەی هەور لە بەرزاییەکاندا، کە دەبێتە بەبەست لە بەردەم بەشێکە لە تیشکی خۆر، وە ئاڕاستەی ڕووی چایاکن پەیوەندی هەیە بە ماوەی دەرکەوتنی خۆرەوە و دەبێتە هۆی جیاوازی لە برێ تیشکی خۆر (دەرکەوتنی تیشکی خۆر بە ڕوونی) لەو ناوچە چیاییانەی کە بەرز و نزمیان زۆرە و دەکەونە نێوان بازنەکانی ناوەڕاست و ژورەە.
  ئاڕاستەی باشووری چیاکانی نیوە گۆی باکوور بڕێکی زیاتریان لە تیشک پێدەگات، بەهۆی ئەوەی کە بە درێژایی ڕۆژ ڕوویان لە خۆرەوە، لە بەرامبەردا ئاڕاستەکانی باکوور سێبەرن، وە حاڕاستەکانی ڕۆژهەڵات لە کاتی خۆرهەڵاتنەوە وە خۆر لێی دەدات تا کاتی نیوەڕۆ وە ئاڕاستەکانی ڕۆژئاوا لە کاتی نیوەڕۆ تا کاتی ئێوارە خۆر لێیان دەدات.
  لێژی ئاڕاستەی چیاکان کاریگەری هەیە لەسەر گۆشەی داکەوتنی تیشکی خۆر، بەتایبەت بەرزاییەکنای بازنەی ناوەراست و ژورو، وەک چیاکانی (ئەلب و هیمالایا)، ئەگەر لێژی چیاکان گونجاو بێت (لەبار بێت) ئەوا دەبێتە هۆی زیادبونی تیشک بەهۆی کەمی (نزمی) کرداری هەڵگەڕانەوە لەو ناوچانە داو چربونەوەی تیشکەکە لە ڕوبەرێکی کەمدە، کەواتە جیاوازی پلەی گەرمی لەسەر ئاڕاستە و لێژایی چیاکاندا بە هۆی جیاوازی گۆشەی داکەوتنی تیشکی خۆرە لەسەریان.


سەرچاوەکان

549 بینین