ناوهڕۆك
ئەو هۆکارانەی کە کاریگەری هەیە لەسەر ئاوی ژێر زەوی بریتین لەم هۆکارانەی خوارەوە
١- باران
ئەو ناوچانەی کە بارانیان زۆرە ئەوا ئاستی ئاوی ژێر زەوی زۆر بەرزە، بەتایبەتی لە هەرێمە شێدارەکاندا کە بە خێرایی ساڵ بارانیان لێدەبارێت.
٢- بەهەڵم بوون
لەو ناوچانەی کە بەهەڵم بوون زۆرە ئاوی ژێر زەوی کەمە، بەڵام لەو ناوچانەی بەهەڵم بوون کەمە، ئاوی ژێر زەوی زۆرە.
٣- ڕووەکی سروشتی
ڕوەکی سروشتی چڕ و جۆراوجۆر هۆکاری یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی ئاوی ژێر زەوی (ئاوی ژێر زەوی لەو ناوچانەدا زۆرە)، بەڵام ئەو ناوچانەی کە ڕوەکیان کەمە یان دەگمەنە ئاوی ژێر زەویان کەمە.
٤- کونیلەداری ڕووی زەوی
بوونی کونیلە و ڕێڕەو لە ڕووی زەویدا هۆکاری زیادبوونی داچۆڕانی ئاوە بۆ ژێر زەوی و لە دوایدا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاوی ژێر زەوی، بەڵام ئەو ناوچانەی کە ڕووی زەویەکەیان بێکونیلەیە، ئەوا داچۆڕانی ئاو کەمە و ئاوی ژێر زەویش کەمە.
سەرچاوەکان
6494 بینین