جۆزێف بلاک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-03-11:34:00 - کۆدی بابەت: 1074
جۆزێف بلاک

ناوه‌ڕۆك

جۆزێک بلاک ١٧٢٨ - ١٧٩٩ ز

جۆزێف بلاک لە فەڕەنسا لە دایک بووە، لە زانسگەی (بلڤاست گلاسکۆ)، زاسنتەکانی خوێندووە. لە لای ولیەم کۆڵن چەند زانستێک فێر بووە، بەڵام هەر بلەز پێوەندیی نێوانیان لە قوتابی و وانەبێژەوە دەگۆڕێت بە مامۆستا و یاریدەدەر. کۆڵن لە زانستی کیمیادا بلیمەت بووە، لە پۆلێنکردنی نەخۆشییەکان لێهاتوویەکی مەزن بووە. ئەو لە ماوەی ژیانیدا  چەند کتێبێکی نووسیون. بەڵام تا دوای مەرگی هیچیان جاپ نەکراون.

دۆزینەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن

سەدەیەک بەر لە بلاک، (ڤان هیملوت) بەوە گەیشتبوو. کە لە هەوادا چەند غازێکی سەربەخۆ هەن، بەڵام بە درێژایی ئەو سەدەیەدا، کەس گرنگیی بەم باسە نەداوە، بلاک بەوە ناسراوە بۆ یەکەم جار دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی دۆزیوەتەوە، ئەوسا ناوی بردووە (غازی جێگیر). هەرچەند پێشتر (ڤان هیلموت) گوتبووی ئەو غازە هەیە، بەڵام بلاک یەکەم کەس بووە سیفاتەکانی ئەم غازەی (دووەم ئۆکسیدی کاربۆن)ـی دەستنیشان کردوون.... بەمەیش توانیویەتی بناغەیەکی تۆکمە و تازە بۆ زانستی کیمیای نوێ دابنێت.

ڕێگە نایابەکەی

بلاک گرنگیێکی زۆری بە تاقیکردنەوەی زانستیی داوە، چەندان بنچینەی بۆ زانستی کیمیا داڕشتوون و بەرەو قۆناغێکی نوێی بردووە. تاقیکردنەوە دوای تاقیکردنەوە، تا لە کۆتاییدا دەگاتە ئەنجامێکی باش، کە لە کتێبەکەی: (تاقیکرندەوە لەسەر ماگنسیۆمی سپێ) باسی کردووە.

فیزیای گەرمی

بەدەر لە زانستی کیمیا، بلاک بایەخێکی زۆریشی بە فیزیا داوە، چەندان شتی گرنگی لەو زانستە دۆزیوەتەوە. لە نێو تاقیکردنەوە چڕ و پڕەکانی گەیشتە ئەنجامی (گەرمی شاراوە)، واتا: هەبوونی توانسی ماددە بۆ وەڵامدانەوە، بەبێ هەبوونی گۆڕانکاریێکی حەتمی لە پلەی گەرمیەکەیدا. باشترین نموونە لەوبارە: گۆڕانی بەفرە بە ئاو لە دۆخی پلەی سفری سەدیدا، هەڵبەت ئەمەیش گەرمی دەوێت، هەمان ئەو پێوەرە دەکرێ بەسەر گۆڕینی ئاودا بەهەڵم، تاقیی بکرێتەوە. هەروەها هەموو ماددە ڕەقەکانی دیکەش بکەینە شلەمەنی، هەموو شلەمەنیەکیش بکەینە غاز.
لەو کارەیدا بلاک توانی (سخونة) و (الحرارة) (یاخود گەرمی و پلەی گەرمی) لێک جیا بکاتەوە، دواتر هاوڕێیەکەی (جێمس وات) لە کاتی داهێنانی جیهازی هەڵم، سوودی زۆری لەم باسانەی بلاک وەرگرت.

بە کورتی

- بلاک لە زانستگەی (ئیدنبرگ) ساڵی ١٧٤٧ز، زانستی کیمیای خوێندووە.
- لە ساڵی ١٧٥٣ز، جاڕی بیردۆزی (کارلێکی کیمیا)ی دا.
- لە ساڵی ١٧٩٩ز، گەرمی شاراوە (الحرارة الکامنة)ـی دۆزییەوە.


سەرچاوەکان



1046 بینین