تۆماس نیۆکۆمین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-03-23:55:00 - کۆدی بابەت: 1084
تۆماس نیۆکۆمین

ناوه‌ڕۆك

تۆماس نیۆکۆمین ١٦٦٣ - ١٧٢٩ز

مادامەکێ شۆڕشی پیشەسازیی پیشەسایی جیهانی لە ڕەگوڕیشەوە گۆڕی، ژیانی ئێمەی لە شەوەزەنگی خۆپەرستی و خوپەرستیی ڕزگار کرد و بەرە و دنیای زانست و تەکنۆلۆژیی دەستی گرتین، لێرەوە گەرەکە سوپاسی خۆمان بۆ هەموو ئەو زانایانە دەرببڕین کە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەستیان لەم پێشکەوتنە مەزنەدا هەبووە.
تۆماس نیۆکۆمین یەکێکە لەو بلیمەتانەی دەستی هەبووە لە گۆڕانکاریی سەر ڕووی زەمین. ئەو، یەکەم کەس بووە، کە مەکینەی هەڵمی داهێناوە، بەڵام بە فشارێکی کەم.
نیۆکۆمین نەهات بە شێوەیەکی درامی ژیانی کۆمەڵایەتیی خەڵک بگۆڕێت، بەڵکە لە ڕێگەی پیشەسازییەکەیەوە گۆڕانکاریی لە نێو کۆمەڵگەدا کرد. سەرەتا وەک ئاسنگەرێکی سادە لە شاری (دارسماوس) کاری دەکرد. لە نێو پڕۆژەی کارکردنەکەیدا، چشتێکی وا گەورەی کرد، کە هاوکێشەی پیشەسازیی هەموو دنیای گۆڕی.

کۆششێکی نەپساوە

زۆرینەی کرێکارانی تۆماس نیۆکۆمین خاوەن کانزا بوون،  بەردەوام لەگەڵ نیۆکۆمین باسی ئەو گرفت و ئاستەنگانەیان کردووە، کە لە هەڵکۆڵینی قووڵی کانەکان تووشیان دێت، هەڵبەت ئەمەی بۆ دەستەبەرکردنی وزەی زیاتری وەک: خەڵووز، خامی ئاسن...تاد.
لە قووڵایی کانەکان لە ناکاو تووشی هەڵقووڵینی ئاو دەبوونەوە، تاکە چارەسەریش هەڵینجانی بوو بۆ دەرەوەی چاڵەکە. بۆ ئەمەیش ئەسپ یان کوڕگەلیان وەگەڕ دەخستن. دیارە ئەم ڕێگەچارەیەش زۆر سست و تاقەتبەر بوو.

هەوڵە شکستخواردووەکان


پێشتر ئەندازیاران پەستانپێویان وەک سەرچاوەیەک بۆ وزە وەکار هێناوە، بەڵام هیچکەس بە شێوەیەکی کردەیی سوودیان لەمە نەیبینیوە. لە ساڵی ١٦٩٨ز، (تۆماس سافری)ـی ئینگلیز، ئامێرێکی هەڵمی داهێنا و ناوینا (هاودەمی کرێکارانی کانزا). ئەو ئامێرەی لە پەمپی ئاویشدا بەکارهێنا، وەڵی ئەو داهێنانش بە هۆی پەکخەرە تەکنۆلۆژی و بەربەستەکانی کارپێکردن، شکستی هێنا.

باشترین چارەسەر

لە ساڵی ١٧٠٥ز، نیۆکۆمین ئامێرێکی مەکینەی هەڵمی بە پاڵپشتی فشاری هەوا دروست کرد. لە ساڵی ١٧١٢ز، ئەم ئامێرە کەوتە کار و سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ ئەوسا بەدەست هێنا.
دیزاینەکەی ئەو، بەم شێوەیە بوو: گەرمکردنی ئاو لە ژێر ئامێرێکی گەورەی پەستێنەر لە نێو لوولەیەکدا... ئەمە وای کرد هەڵمەکە کە لە ئەنجامی پەستێنەردا پەیدا دەبوو، بەرز بێتەوە و، ئاوی نێو خەزانەکەیش بەسەر پەستێنەردا هەڵچێت.
ئەمە وای کرد هەڵمەکە لە ئاکامی ساردبوونەیەکی لە ناکاودا، چڕبێتەوە، نیمچە بۆشاییەکی هەوایی دروست بێت و فشارەکەی بەرەو نزمیی بچێت. ئام بەم شێوەیە، دوای چەندان ئەزموونکردن و تاقیکاری، مەکینە هەڵم بە سەرکەوتووی کەوتە کار.

بلیمەتێکی فەرامۆشکراو

وێڕای ئەوەی نیوکۆمین مەکینەی هەڵمی وەک بنەمایەکی کارکردن لە کانەکان دانا، پاشان بوو بە بەردی بناغەی شۆڕشی پیشەسازی، دواتر (جێمس وات) هات و پەرەی زیاتری پێدا، بەڵام نیوکۆمین غەدری لێ کرا، هەقی خۆی پێ نەدرا.. ئەمڕۆ ئامێری هەڵم بە دەستکەوتی (جێمس وات) لە قەڵەم دەدرێت و کەس نێوی نیوکۆمین  نابات!
چەند بەدنمەکی و پێ نەزانینە، لە کاتی باسکردنی ئامێری هەڵم، ئاماژە بە (تۆماس نیوکۆمین) نەکرێت.

ئاماژەیەک لە ژیانی

- بە ڕەچەڵەک بەریتانییە و لە (دارسماوس) لە ئینگلتەرا لە دایک بووە.
- لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە.
- ئامرازی هەڵمی داهێناوە.


سەرچاوەکان



537 بینین