کارلز دی کۆلۆمب

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-04-14:01:00 - کۆدی بابەت: 1092
کارلز دی کۆلۆمب

ناوه‌ڕۆك

کارلز دی کۆلۆمب ١٧٣٦ - ١٨٠٦ز

کۆلۆمب لە فەڕەنسا لە دایک بووە. ئەندامانی خانەوادەکەی لە بواری قانوون کاریان کردووە، دوات ئەو خانەوادەیە ڕوو دەکەنە پاریس. ئەو دەچێتە زانستگەی (مازریان). لەوێ وانەی: زمانناسی، ئەدەب، فەلسەفە، ماتماتیک، گەردونناسی، کیمیازانی، ڕووەکناسی ...
دەخوێنێت، هەڵبەت ئەمە بەر لەوەی دەست بە خوێندنی زانستی ئەندازیاریی بکات.
ئاشکرایە لە سەدەی لە سەدەی هەژدەدا لە مەڕ زانستی کارەبا بایەخێکی زۆری هەبووە، بەڵام زاناکان هێشتا لە سەرەتای تێگەیشتن بوون لە بارەی چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵکردن  و کەڵک لێ وەرگرتنی. قانوونی زەویکێشی نیوتن باشترین بیردۆز بوو. کە بزانین گەردوون چۆن کار دەکات. کۆڵۆمب دوای بیرکردنەوەیەکی چڕ، گرنگیەکی زۆری بە کارەبای پڕاکتیکی دا.

یاسای کۆڵۆمب

هنری کاڤندش پێش (قانوونی کۆڵۆمب) کەوتووەتەوە، بەر لەو ئەمەی درکاندووە، وەلێ چونکە یاساکەی چاپ و بڵاونەکرابووەوە، کەس نەیدیبوو، بە هیی کۆڵۆمب ناوی دەرکرد. یاساکەی هنری کاڤندش سادە بوو ''هێز لە نێوان دوو تەنی بارگاوی بە وزەی کارەبا، پەیوەستە بە ڕووبەری چوارگۆشەی نێوانیان.'' بە واتایەکی دیکە، هەر کاتێک ڕووبەری نێوان دوو تەنمان کردە سێ بەش، هێز بە قەد نۆ بەش، بەرەو کەم بوونەوە دەچێت.
ئەمەیش، لە بواری کارەبادا ڕێک لە قانوونەکەی نیوتن (زەوی کێش) دەچێت. قانوونی کۆلۆکب لە ساڵی ١٧٨٥ز، لەگەڵ چەند باسێکی دیکە، کە لە حەوت باش پێکهاتبوو بڵاوکرایەوە.
کۆڵۆمب پێی وابوو پەیوەندییەکی هاوبەش لە نێوان هێزە موگناتیسییەکاندا هەیە، ئەمەی لەگەڵ ئەم یاسایەی خۆی دۆزیبوویەوە پەیوەست کرد، ئەوسا گوتی: لەوانەیە پێوەندیی لە نێوان موگناتیس و کارەبا و کێشکردندا هەبێت.

ئەندازیاری سەربازی

هەرچەند کۆلۆمب بە داهێنراوەکان بواری کارەبا ناسراوە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەو لە چەندان لایەنی دیکە کاری کردووە. ماوەیەکی زۆر ئەندازیاری سوپای فەڕەنسیی بووە، لە زۆربەی داگیرکارییەکانی خۆراوای هیند بەشداریی کردووە. هەروەبێتەوە، کاتێکی زۆری لە دیزاین کردنی کۆشک و تەلارەکان خەرج کردووە و سەرپەرشتیی کردوون. هیچ نامۆ نییە گەر بڵێین داهێنراوە زانستییەکانی، بەشێک بوون لە کارە هەندەسییەکان، یان لە سایەی ئەواندا داهێنانی کردووە.

زانستی لێکخشان

زۆرینەی زانایان دۆزینەوەی زانستی هێزی لێکخشان بۆ کۆڵۆمبی دانا دەگێڕنەوە. لە وەختی دەوامی لە سوپادا ئەو بابەتە زۆر ورووژاوە، ئەمە وای لێ کردووە چەند ساڵیک بۆ ئەو بابەتە تەرخان بکات، لە ئەنجامدا ئەمە بە قانوونی کۆڵۆمب ناسرا. ئەو هات پێوەندیی ڕێژەیی نێوان لێکخشان و فشاری دیاری کرد، ئەم توێژینەوە ئەوی وا لێکرد، لە ساڵی ١٧٨١ز، بۆ ئەکادیمیای زانستەکان لە بەشی میکانیک هەڵبژێردرێت.


سەرچاوەکان



641 بینین