دانیێل گابرێڵ فەهرێنێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-04-14:38:00 - کۆدی بابەت: 1099
دانیێل گابرێڵ فەهرێنێت

ناوه‌ڕۆك

دانیێل گابرێڵ فەهرێنێت ١٦٨٦ - ١٧٣٦ز

دانێڵ، زۆرینەی تەمەنی خۆی لە هۆڵەندا بەسەر بردووە، لەوێ بایەخێکی زۆری بە ئامێری تەرمۆمەتر (گەرم پێو) دەدات. بە تایبەتی ئەو پێوەرەی لە ساڵی ١٦٤٠ز. لە (فلۆرنس)ـە، داهێنرابوو. ئەو بۆ بەرەو پێش بردنی ئەو ئامێرە، بڕە پارەیەکی قەرز کردووە.
هەرچەند ئەم ئامێرە، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی ئاسایی تەماشا دەکرێت، بەڵام زانایان لە چەرخی هەژدە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیاندا تاکوو ئامێرێک بۆ پێوانەکردنی  گەرمیی دابهێنن، پێداویستییەکان پڕ بکاتەوە.

تەرمۆمەتر

گالیلۆ یەکەم کەس بووە تەرمۆمەتری بە شێوەیەکی سادە و سەرەتایی دا‌هێناوە. لە رێگەی بۆریێکیەوە بینیویە هەوا بە گەرمکردن فراوان دەبێت، بە ساردکردنەوەیشی دەچێتەوە یەک. گەرمای ئاو، لە بۆڕیەکەوە بەرەو سەرەوە سەری دەکرد، بەڵام خێرا درک بەوە کرا، کە ئەو ئامێرە ورد نییە، چونکە قەبارەی ئاو و ئەو گۆڕانکارییەی لە هەوادا دروست دەبێت، بە هۆی فشاری کەشەکەی کاریگەرییان لەسەر دروست دەبێت.
دواتر زاناکان ماددەی وردتری دیکەیان بۆ تەرمۆمەتر دەکارهێنا، کە مسۆگەری و چەسپاوییەکەی زۆر زیاتر بوو.

تەرمۆمەتری جیوەیی

دانێڵ تەرمۆمەترێکی زۆر پوخت و وردی داهێنا، دەکرێ پشتی پێ ببەسترێت. بۆ زانایانیش چشتێکی زۆر گونجاو باش بوو. لە ساڵی ١٧٠٩ز، تەرمۆمەترێکی داهێنا بە (کهول) کاری دەکرد، ئەمە لە هەموو تەرمۆمەترەکانی پێشتر پێشکەوتووتر بوو. دواتر سوودی لە تاقیکردنەوەکانی (ژوولی ئهۆمێنتۆ بێنز) بۆ جیوە، وەرگرت. دانێڵ چووە پێشەوە. ئەو یەکەم کەس بوو تەرمۆمەترێکی جیوەیی سەرکەوتووی لە ساڵی ١٧١٤ز، چێ کرد، لە دەکارهێنان سەرکەوتنی بە دەست هێنا.

پێوەری دانێڵ

گەرمیپێو، کە ئێستە بە پێوەری (فەرینێ) ناسراوە، لە ساڵی ١٧١٥ز، گەیشتە ئاستێکی زۆر بەرز، لە پلەی سفرەوە-کەمترین پلەیە لە ڕێگەی ئاوێتە بوونی بەفر و خوێ پێی دەگەین- دەستی پێ کرد.
لە چێکردنی ئەو پێوەرەدا، پلەی بەستنی ئاو و پلەی گەرمیی نێو تەنی مرۆڤ، هاوکارییان کرد. لە پێوەری (دانێڵ)دا پلەی بەستنی ئاو، یەکسانە بە ٣٠پلە. پلەی گەرمیی تەنی مرۆڤیش بە ٩٠پلە یەکسانە. دواتر ئەو پێوەرانەی لەو بوارەدا ناسران، دوو پلەیان لەسەر هەمان پێوەری دانێڵ، بۆ بەستن و شەش پلەیەشیان لەسەر هەمان پێوەر بۆ گەرمی زیاد کرد، واتا: بۆ بەستنی ئاو ٢٣پلە و بۆ گەرمیی جەستەی مرۆڤیش ٩٧پلە. هەورە بۆ کوڵاندنی ئاویش ٢١٢پلە پێویستە. ئەمە مانای وایە نێوان بەستن و کوڵاندن ١٨٠ پلەیە. ئەم پێوەرە لە نێو ئەو وڵاتانەی بە زمانی ئینگلیزیی دواون زۆر باو بووە. تاکوو حەفتاکانی سەدەی بیستەمیش ئەم ئامێرە لە زۆربەی وڵاتانی دنیا بەکار هاتووە، ئێستەیش لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ڕێزی پێشەوە دێت.

جێنشینانی دانێڵ

دوای مەرگی دانێڵ، تەرمۆمەترێکی دیکە لە لایەن (سلیلۆس)ـی بە ڕەچەڵەک سوێدی لە ساڵی ١٧٠١ - ١٧٤٤ز، دادەهێنرێت، کە بە تەرمۆمەتری سەدی نێو دەردەکات. بە گوێرەی ئەم ئامێرە، پلەی گەرمیی بەستنی ئاو، دەگەیشتە سەت پلە، پلەی گەرمی کوڵاندنیش دەگەیشتە سفر لە سەتا. دواتر (کارۆلۆس لینۆس) ئەم داهێنانەی (سیلسۆس)ـی پێچەوانە کردەوە، واتا: پلەی گەرمیی بەستنی ئاوی کردە سفر لە سەتا، پلەی گەرمیی کوڵانیشی کردە ١٠٠پلە.

پوختەیەک لە ژیانی دانێڵ

- لە شاری (دانزج)ـی پۆڵەندیی لە دایک بووە.
- برای گەورەی هەر پێنج برای بووە.
- لە تەمەنی پانزە ساڵیدا، باوکی ژەهرخوارد کراوە و مردووە.
- لای چەند بازرگانێک ڕاهێنانی پێ کراوە، دواتر بۆ (ئەمستردام) ڕەوانە کراوە.
- گەرمیپێوێکی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەکارهێناوە.


سەرچاوەکان



613 بینین