رۆبێرت کوچ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-00:12:00 - کۆدی بابەت: 1139
رۆبێرت کوچ

ناوه‌ڕۆك

رۆبێرت کوچ ١٨٤٣-١٩١٠ز

کۆچ پزیشک و زانای ئەڵمانیا، لە شاری (کلۆستهال)ـی ئەڵمانیا لە دایک دەبێت، لە زانستگەی (کۆنگن) فێری زۆر لە زانستەکان دەبێت. چەندان توێژینەوە لەسەر میکرۆب دەکات. لە ژیانیدا چەندان دەستکەوتی گەورە بە دەست دێنێت، ساڵی ١٨٨٠ز، دەبێتە ئەندامی نووسینگەی ساغلەمیی بەرلین.
ناوی نەمر و بەناوبانگە زۆرەکەی بۆ داهێنان و کەشفکاریی و کتێب و توێژینەوە بە سوودەکانی دەگەڕێتەوە، ئەو گرنگترین توێژینەوەی لەسەر پیسترین میکرۆب کردووە، گەورەترین خزمەتی بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی گەیاندووە.
ئەو میکرۆبەی ئەو توێژینەوەی لە مەڕدا کردووە، وەرەمێکە دەچێتە نێو سییەکان و بە چەندان شێوە بڵاو دەبێتەوە... بە تایبەتی لە ڕێگەی دەستلێدانەوە خێرا دەگوازرێتەوە. بە ملیۆنان خەڵک تووش هاتن و بە سەتان هەزار تووش بوو بەر لەوەی چارەسەر بکرێن مردن.
کۆچ لە نێو نەخۆشیی وەرەمدا ئەو میکرۆبەی دۆزیەوە کە بووەتە هۆی پەکخستن و مردنی مرۆڤ، کۆچ توانی ئەو میکرۆبە دەستنیشان بکات، دەرزییەکی تایبەتی بۆ  لەناوبردنی دانا، ڕێگەی بڵاوبوونەوەی لێ گرت.
پێشتر و ئێستەیش ئەو میکرۆبە بە نێوی (میکرۆبی کۆچ) ناودەبرێت.
دواتر میکرۆبی کۆلێرای دۆزیەوە، کە مەترسیی لە هیی پێشتر کەمتر نەبوو، بەڵکە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبووەوە و خەڵکی دەکوشت. ئەو میکرۆبە بە میکرۆسکۆب وەک نیشانە (،) دەبینرا.
وەک ڕێزێک بۆ ئەو ڕەنجەی لە بواری زانستی پزیشکیی داویەتی، لە ساڵی ١٩٠٥ز، خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت. لە شاری (بادن) کۆچی دوایی دەکات.


سەرچاوەکان



628 بینین