ئیدوین هابڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-09-14:04:00 - کۆدی بابەت: 1212
ئیدوین هابڵ

ناوه‌ڕۆك

ئیدوین ھابڵ ١٨٨٩-١٩٥٣ز

ھابڵ لە سەرەتای ژیانیدا زۆر نەمابوو شاڕێگەی خۆی ون بکات. وەختێک قوتابی زانستگە بووە. کۆششێکی زۆریان لەگەڵ داوە تاکوو ڕازی بکەن فێری زۆرانبازیی بێت و وەک پیشە لەسەری ڕابێت. بەڵام ئەو دوای وەردبوونەوە و تێڕامان . ئەم کارە ڕەت دەکاتەوە. لە زانستگەی شیکاگۆ دەست بە خوێندنی قانوون دەکات. دواتر بۆ تەواوکردنی خوێندن لەگەڵ شاندێکی زانستی دەچێتە زانستگەی ئۆکسفۆردی ویلایەتە یەکگرتووەکان. دوای ئەوەی لیسانس(بەكالۆری) لە بواری ماف وەردەگیرێت، دەگەڕێتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان و دەست بە پیشەی پارێزەری دەکات، بەڵان ھەر زوو ھەست بەوە دەکات کە لە بووارێک کار دەکات مەیدانی حەز و خولیای ئەو نییە، ئاخر ئەو زۆر عاشق و شەیدای بواری گەردوونناسیی بوو، نەک قانوون. دیسان دەگەڕێتەوە شیکاگۆ و لەو بوارە تێزی دکتۆرا وەردەگرێت. 
دوای ئەوەی لە جەنگی یەکەمی جیھانیدا خزمەتێکی باش پێشکەش دەکات و بریندار دەبێت، لە ساڵی ١٩١٩ز، لە ڕووانگەیەکی ئەستێرەوانی کێوی (وڵسۆن) لە کالیفۆرنیا دادەمەزرێت، ھەموو ژیانی زانستی خۆی خۆی لەوێ بەڕێ دەکات.

تەلیسکۆبێکی نوێ

ھابل گەردوونناسێکی زۆر بەختیار بوو، دوای ئەوەی تەلیسکۆبێکی نوێی بە درێژیی ١٠٠ئینج دروست کرد. لەو ڕووانگە ئەستێرەوانییە دەستبەکار بوو. بەم ھۆیەوە توانی تەواوی وردەکارییەکانی فەزا ببینێت، کە پێشتر کەس پەی پێ نەبردبوو. ئەو بۆ سۆراخکردنی ھەورەگڵی ئاسمان. ھەر زوو سوودی لەو تەلیسکۆبە بینی. پێشتر گەردوونناسەکان نێوان ھەور و زەوییان بە سێسەت ھەزار ساڵی تیشکی خەمڵاندبوو. دواتر بەشێکی دیکەی زانایان ھاتن. ئەم نێوانەیان بە سەد ھەزار ساكی تیشکی دەستنیشان کرد. ھەموو پێیان وابوو ئەو ھەورە. بەشێکە لە کۆمەڵەی کاکێشان. کە زەوی یەک لە ھەسارەکانیەتی . دواتر ھابل لە ڕێگەی توێژینەوە و تەلیسکۆبەکەی دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو ھەورە بە ئەندازەی نۆسەد ھەزار ساڵی تیشکی لە زەوی دوورە، بەمەش زەوی دەکەوێتە دەرەوی ئەو گەلەئەستێرەیە. ئەو زوو بۆی دەرکەوت کە ئەوە ھەورەگلێنە کۆمەڵە ھەسارەی ترن، وەک ئەو ھەسارەی ئێمە لەسەری دەژین، ھەزاران مەجەڕەی دیکە ھەن، بە بلیۆن ئەستێرە وەخۆ دەگرن.

مەجەڕەکان دووردەکەونەوە

دووای چەند ساڵێکی کەم، توانی پێوانەی نێوان زەوی و بەشێک لە مەجەڕەکان بکات، بۆیدەرکەوت ئەو مەجەڕانە بەرەو دوور دەجووڵێن. ھەروەختێکیش ڕووبەری نێوان زەوی و مەجەڕە زۆر بوو، خێرایی مەجەڕە لە دوورکەوتنەوەی لە زەوین ، پتر دەبێت. ھابڵ سەلماندی کە جیھان چەسپاو و جێگیر نییە، ھەر وەک پێشتر کەردوونناسان وای بۆ دەچوون، لێکدەکشێت و فراوان دەبێت. ئەگەرچی پێشتر ھەندێک لە زانایان ئاماژەیان پێ کردبوو، لە نێویشیان ئەنیشتاین بوو، بەڵام ھابڵ بە ڕەسمیی ئەوەی چەسپاند. 
لە ساڵی ١٩٢٩ز، ھابڵ پێوانەی نێوان بەشێک لە مەجەڕەکانی*  کرد، دواتر بنەمایەکی  بۆ پێوانەکاری نێوان مەجەڕەکان دانا، کە ساڵ وە ساڵ لە یەکتر دوور دەکەونەوە. ھەرچەند ھابڵ لە بەشێک لە ئەندازەگیرییەکەی زێدەڕۆی کردبوو، بەڵام دواتر ڕاستبینی کران و ڕێکخرانەوە. ئەو پێوانە کردنەی ھابڵ ڕێگەی بۆ گەردوونناسەکان خۆش کرد تاکوو نیوەی گەردوون بە ھەژدە بلیۆن ساڵی تیشکیی بخەمڵێنن، تەمەنی گەردوونیش بە ١٠-٢٠ بلیۆن ساڵ دەستنیشان بکەن. ئەو پۆلێنکارییەی ھابڵ بۆ مەجەڕەکانی دانا، تاکوو ئێستەش کاری پێ دەکرێت. 

———————————————————
*- لەم دواییەش ژمارەیەک لە زانای ئەمریکی و ئەوروپی كەوتونەتە نوێژینەوە لە چۆنێتی درووستبوون و گەشەکردنی مەجەڕەکان، بەردەوام چاودێری مەجەڕە چڕە بەرزەکان دەکەن، کە بە مەجەڕە ھێشوییە بریسکەدارەکان ناسراون. 
———————

تلیسکۆب ھابڵ

ئێستەیش تلیسکۆبی فەزا، بە نێوی ئەو شۆرەتی دەرکردووە. لە ساڵی ١٩٩٠ز، ئەم تلیسکۆبە کەوتووەتە کار.

ئاماژەیەک لە ژیانی

 • ھابڵ لا ساڵی ١٩٢٣ز، سەلماندی کە گەردوون لە مەجەڕەیەک گەورەترە، کە زەوی یەک لە ھەسارەکانیەتی.
 • لە ساڵی ١٩٢٥ز. ھابڵ مەجەڕەکانی پۆلێن کردن.


سەرچاوەکان



861 بینین