ڕۆبێرت ئۆپنهایمەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-15:51:00 - کۆدی بابەت: 1237
ڕۆبێرت ئۆپنهایمەر

ناوه‌ڕۆك

ڕۆبێرت ئۆپنهایمەر ١٩٠٤-١٩٦٧ز

  ئەگەر دەستەیەک لە زانایان بە زانستەکەیان ڕووی زەویان گۆڕیبێت، بە دۆزینەوەی دەرمانێک هەزاران نەخۆشیان ڕزگار کردبێت، ئەوە لەولاشەوە چەند زانایەک هەبوون بە داهێنانی چەکێک هەزاران مرۆڤیان لەسەر ڕووپەلی زەوی تەفروتونا کردووە، لە یەک چرکەدا ڕووباری خوێنیان لە وڵات هەستاندووە.
ئێمە لێرەدا نەهاتووین بە شانوشەپێلکیان هەڵدەین و شانازیان پێوە بکەین، بەڵکە وەک بەشێک لە مێژووی زانستی باسیان دەکەین، ڕۆبێرتیش یەک لەو زانایانە کە ڕێگەیان بۆ قڕکردنی هەزاران مرۆڤ خۆش کرد. هەرچەند ئەوان با لە بەکارهێنانی ئەو چەکەیش بەشدار نەبن، بەڵام بەشێک لەو تاوانەشیان دەکەوێتە ئەستۆ. هەرچەند ڕۆبێرت دوای ئەو ئاکامە خوێناوییەی بینی، بەشیمانی خۆی لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەربڕی.

پڕۆژەی مانهاتن

ڕۆبێرت لە ساڵانی ١٩٢٩-١٩٢٤، سەرپەرشتیی پڕۆژەی مانهاتنی دەکرد، هەڵبەت ئەمەیش بە وانەگوتنەوە لە زانستگەی کالیفۆرنیا، لە کارەکەیدا جەختی لەسەر تیۆرەکانی ئەتۆم و بڕ (الذرة والکم) دەکردەوە. هەوڵەکانی خۆی بۆ دۆزینەوەی (بۆزیترۆن) چڕکردەوە، کە توخمێکی هاوشێوەی ئەلیکترۆنە، بەڵام بارگەیەکی موجەبی هەیە.

نامەی ئەنشتاین

ئەلبیرت ئەنیشتاین نامەیەکی بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەوسا ناردبوو، تێیدا نووسیبووی: ئەگەر نازیەکان بەر لە کەسانی دیکە توانیان بۆمبی ئەتۆمی دروست بکەن، ئەوە نەژادی مرۆڤ تووشی مەترسی دێت. بەرتەک (ردالفعل)ی
حکوومەتیش ئەوەبوو هەر زوو فەرمانی بە سوپا کرد کە هەرچی پێویستی و پێداویستیەک هەیە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم دەستەبەری بکەن. هەر بەپەلە ڕۆبێرتیان هێنا و وەک سەرۆکی تیمی دروستکەرانی چەکی ئەتۆم دەسنیشان کرا. لە ساڵی ١٩٤٣ز، (لۆس ئەلمۆس) وەک شوێنی ئەو پڕۆژەیە دیاریی کرا.
زۆر لە زاناکان لە ترسی نازیەکان ڕوویان لە ئەمریکا کردبوو، ڕۆبێرت کۆی کردنەوە و سوودی لێ وەرگرتن.

سەرکەوتنێکی پێشبینی کراو و پەشیمانی

دوای کۆتاییهێنانی جەنگ و دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو، ڕۆبێرت دەکرێتە سەرۆکی لیژنەی ڕاوێژکاری گشتیی وزەی ئەتۆمی. دوای ئەوەی ئەمریکا ویستیی جیاوازی نێوان هەردوو بۆمبی ئەتۆمی تاقی بکاتەوە، توانستی هەردووکیان دەربخات، هات دانەیەکی بۆ هێرۆشیما و دانەیەکیشی بۆ ناکازاکی هاوێشت، وێرانەیەکی گەورەی خستەوە و ئەو دوو ناوچەیەی خوێناوی کرد. ڕۆبێرت کە ئەم ڕووداوەی بیست، زۆر دڵتەنگ بوو، لە دروستکردنی پەشیمان بووەوە.

پوختەیەک لە ژیانی

- لە زانستگەی کامبریج لای ڕەزەرفۆرد خوێندوویەتی.
- دوای فڕێدانی بۆمبی ئەتۆمی بۆ سەر هێرۆشیما و ناکازاکی، دەستی لە کارەکەی کێشایەوە.
- لە ساڵی ١٩٦٣ز، خەڵاتی ئینریکۆ وەردەگرێت.


سەرچاوەکان



726 بینین