خەڵاتەکانی زنجیرەی یاری تەختە پاشاییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-03:09:00 - کۆدی بابەت: 1278
خەڵاتەکانی زنجیرەی یاری تەختە پاشاییەکان

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

9 شانشین شەڕ دەکەن لە پێناو بەدەستهێنانی زەوی وێسترۆس بەڵام دواتر دووژمنە کۆنەکەیان دوای ١٠٠٠ ساڵ یەتەوە ئاخۆ چی ڕوودەدات؟
 
یاری تەختە پاشاییەکان بەئینگلیزی (Game of Thrones)، درامایەکی ئەمریکی جۆری خەیاڵی و ئاکشنە و لە بەرهەمهێنانی تۆڕی بەناوبانگی (HBO)ــیە. چیرۆکەکەی لە زنجیرە ڕۆمانی "گۆرانیەک لە سەهۆڵ و ئاگر"ـی نوسەری ئەمریکی (جۆرج ئاڕ ئاڕ مارتن)ــەوە وەرگیراوە، کە باس لە جیهانی خەیاڵی وێسترۆس دەکات.
کە تیایدا بۆ هەزاران ساڵە خێزانە بەناوبانگەکانی وەک (ستاڕک، لانیستەر، تارگێریان، باراثیۆن، مارتێڵ، تایڕێڵ، گرەیجۆی، بۆڵتن، ئارن، هتد...) دەجەنگن لەپێناو بەدەست هێنانی تەختی پادشایەتی وێسترۆسدا.
(دەیڤد بێنیۆف) و (دانیاڵ وایز) سیناریۆی زنجیرەکەیان نوسیوە و وەکو دەرھێنەری سەرەکی و بەڕێوەبەری زنجیرەکە کاردەکەن.
خودی (جۆرج)یش دەرهێنەری سەرەکی زنجیرە دراماکەیە و سیناریۆی ھەندێک لە ئەڵقەکانی داڕشتووە. زنجیرەکە لە ستۆدیۆکانی بێلفاست و چەند شوێنێکی تر لە ئێرلەندای باکوور و ماڵتا و ئێسکۆتلەندا و کرواتیا و ئایسلەندا و ئەمریکا و مەغریب وێنەی گیراوە.
پەخشی وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە (کەناڵی ئچ بی ئۆ)ـی ئەمریکی لە ٢٠١١/٤/١٧ بوو و پەخشی بەشی هەشت و کۆتاییش لە ١٤\٤\٢٠١٩ بوو.
 

خەڵاتەکانی درامای (game of Thrones)

پاڵێوراوی ٧٣٨ خەڵاتی جیھانیە و براوەی ٢٦٩ یانە.
وەکو: براوەی ١٢ خەڵاتی (ئێمی)، یەک خەلاتی گۆڵدن گڵەوب، ٢ خەڵاتی هەڵبژاردەی ڕەخنەگران، ١١ گۆڵدن ڕییڵ و چەندانی تر.
 
وە خاوەنی شەش ژمارەی پێوانەی کتێبی گینسە.): خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم وەک باشترین درامای درامی (۲۰۱۹) خەڵاتی هەڵبژاردەی ڕەخنەگران وەک باشترین زنجیرەی درامی کە لەسەر تەلەفیزیۆن پەخشکرابێ بۆ ساڵی (۲۰۱۳) و خەڵاتی هەڵبژاردەی ڕەخنەگران بۆ باشترین دەرهێنانی درامی بۆ ساڵی (٢٠١٢) و چەن ڕاستیەک لەسەر زنجیرەکە
 
* لەسەرەتادا ڕامزی بۆڵتن ڕۆڵی جۆن سنۆی ئەگێڕا و جۆن سنۆ ڕۆلی ڕامزی بۆڵتن ئەگێڕا تا کەمێک پێش کۆتای ھاتنی دیاری کردنی کاستەکە بەتەواوی ڕۆڵەکە پێچەوانەکرایەوە.
 
* لەسەرەتادا وابڕیار بوو خانمە ئەکتەر کریس ھاونتن ڕۆڵی سێرسی لانستەر بگێڕێت دوای تاقی کردنەوەی ڕۆڵەکە شکستی ھێنا و ڕۆڵەکەدرا بە لینا ھیدی ڕۆڵی مێلێساندرا ی وەرگرت.
 

بەژداربووان

ئەمیڵیا کلارک لە ڕۆڵی دنێریەس تاڕگێریان
 
کیت ھارینگتۆن لە ڕۆڵی جۆن سنۆو
 
پیتەر دنکلیج لە ڕۆڵی تێریەن لانستەر
 
لینا ھیری لە ڕۆڵی سێرسی لانستەر
 
نیکولاج کوستر والدو لە ڕۆڵی جیمی لانستەر
 
سۆفیا تورنەر لە ڕۆڵی سانسا ستاڕک
 
مەیسی ویڵیامس لە ڕۆڵی ئاریا ستاڕک
 
لیام کەنینگهان لە ڕۆڵی داڤۆس سیوۆرذ
 
جۆهن برادڵی لە ڕۆڵی ساموێڵ تاڕڵی
 
کۆنڵیس هێڵ لە ڕۆڵی ڤاریس


سەرچاوەکان



1591 بینین