زیپكە

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-20-14:39:00 - کۆدی بابەت: 1430
زیپكە

ناوه‌ڕۆك

زیپكە

زیپکە هەوکردنی ڕژێمی چەوری ژێر پێستە کە بەشێوەی سەر ڕەش یان سەر سپی دەردەکەون، ڕژێنەکانی ژێر پێست بەشێوەی سروشتی چەوری دەردەدەن کە لە ڕێگەی کونی بچوکی سەر پێست دێنە دەرەوە دەبێتە هۆی بەچەوری مانەوەی دەموچاو و پێست.
ژمارەی ئەم ڕژێنانە لە دەم و چاودا بەتایبەتی (سەرلوت و ڕوومەتەکان) و لەسەر شان زۆر زۆر دەبێت هەرکاتێک کە کوڕان و کچان دەگەنە تەمەنی باڵغ بوون چالاکی ئەم ڕژێنانە زیاد دەکات، ئەگەر ئەو کونانەی کە ئەم دەردراوانە دەردەدەن بۆ دەرەوە تەسک و بەستراو بێت ئەوا دەبێتە هۆی کۆبونەوەی دەردراوەکان لەژێر پێست و دەرکەوتنی زیپکە، سەری ئەم زیپکانە گۆڕانی ڕەنگی چەوریەکانن بەهۆی ئاسەواری چونە بەر هەوا (چەوری ئۆکساو)، ئەم ڕەش بوونە بەهۆی سەختی و پیسی زیپکەکانەوە نیە.
دەرکەوتنی زیپکە بۆ سەرەوەی پێست پەیوەندی هەیە بەبونی ڕێژەی هۆرمۆنی تێستێسترۆنی پیاوانە لە خوێندا کە ئەمیش هۆی گەورەتربوونی هۆرمۆن دەردەری چەوری و خێراتر ڕژاندنی چەوری ژنان و پیاوان هەردوو ڕەگەز خاوەنی چەند هۆرمۆنێکی پیاوانەن هەروەها ژنانەشن، بەڵام بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لەم هۆرمۆنانە لە پیاواندا زیپکە زیاتر لە کوڕاندا دەردەکەوێت، لە ژناندا پێش بێ نوێژی زیپکەکان سەخت ترو دژوارتر دەبن، بەڵام لە پاشی وردەوردە کەم و سوک دەبن. هەندێک جار بەهۆکاری بەکارهێنانی ماددەی ئارایشت زیپکە دروست دەبێت، سەڕەڕای ئەوەی کە دەنگۆی ئەوە هەیە کە خۆراک کاریگەری لەسەر زیپکە نیە بەڵام زۆربەی خەڵک دەبێژن کە چەند خۆراکێک كاریگەرییان هەیە لەوانە: نەستەلەی قاوە و چکلێت، فستق، خواردنی چەور، بیپسی دەبنەهۆی خراپتر بوونی زیپکە. بۆیە دەتوانین دووری بکەین لە خواردنی ئەم جۆرانە کە پێی زیاد دەبێت.

هەروەها چەند دەرمانێک لەوانەیە ببنە هۆی دروست بونی زیپکە کە بریتین لە: سترۆید، کۆرتۆن، فنی تۆین، فینۆباربیناڵ، ایزونیازید، لیتیۆم. وەڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین B.
تەواوی ماددەی ئارایشی و چەورەکان دەبنە هۆی خراپ لەسەر زیپکە.

زۆر دەست لێدان و مەساج کردنی دەم و چاوی زیپکاوی دەتوانێت هۆکاری خراپتربونی بێت. هەروەها ئاووهەوای گەرم و شێ دار خراپتری دەکات.

یەکێک لەخاڵە هەرە گرنگەکانی چارەسەر یان کەم کردنەوەی کە لەبیر ناچێت ئەوەیە کە بە بەردەوامی بیشۆرین بە ئاو و صابون بۆ ئەمەش پێویست نیە لە صابونی گران بەهاو بێ سود سود وەربگرین، هەر ئەم صابونە ئاساییەی کە ڕۆژانە بەکاری دێنین هیچ کات نابێت لە کاتی شۆردندا زۆر دەستی لێ بدەین و ئازاری پێ بدەین. مەبەست لە شۆرین لابردنی چەوری و ماددەی زیان بەخش دەبێت. لەبیرمان نەچێت خوراندن، تەقاندن، فشاردانی زیپکەکان، هۆکاری گرنگن بۆ دووبارە سەر هەڵدانەوەیان و بەدیارمانی جێگەکایان. 

چارەسەر

  • کرێم یان للسیۆنی تر بتینۆین 
  • (ڕتین. ئا) جێڵی بنزۆیڵ
  • پڕۆکساید
  • خواردنی گولاجی تتراسایکلین
  • داکسی سایکلین

ئەگەر زۆر زیپکەکان سەخت بوون و هیچ جۆرە پەرچە کردارێکیان بۆ ئەم دەرمانە ئاساییانە نەبوو دەبێت لە گولاجی (ئیزۆ ترێتینۆین) سود وەربگرین کە ئەمەش پێویستە لەلایەن پزیشکەوە بێت، وە چەند ئاسەوارێک بەجێ دەهێڵێت لەوانە:- وشک بەنەوەی پێست، ئازاری جومگە، بەرزبونەوەی کۆڵسترۆڵ، لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەگەر ژنانی سک پڕ بیخۆن چونكە دەبێتە هۆی ناتەواوی لە کۆرپەلەدا.


سەرچاوەکان

42 بینین