زایۆنی

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2021-01-25-20:01:00 - کۆدی بابەت: 1584
زایۆنی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زایۆنی (بە ئینگلیزی: Zoinism، بە عەرەبی: الصهیونیة)، لە سەدەی نۆزدەیەمی زایینی بزوتنەوەیەکی سیاسی لەناو کۆمەڵگە یەهودییەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا دروستبوو، بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە ئەو دۆخە کۆچەری و گەڕۆکییەی کە جولەکەکانی تێدابووە، هەر لە سەردەمی ئاشوورییەکانەوە هەتاکوو سەدەی ١٩ گەڕۆک و کۆچەربوون، بە گوێرەی تەلمود کە کۆمەڵە یاسایەکی جولەکەکانە، دەبوو بگەڕێنەوە بۆ نیشتیمانەکەیان یان ئەو زەوییەی کە پەیمانیان پێداوە، ئەو جێگەش فەڵەستین بوو.

بنچینەی بیرۆکەکە

هۆکاری دروستبوونی زایۆنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە جولەکەکان وڵات و نیشتیمانیان نەبوو، هیچ کۆمەڵگا و جێگەیەکی تایبەت بەخۆیان نەبوو، هەروەها ترسێکی زۆریان هەبوو کە لەوانەیە تێکەڵبن بە کۆمەڵگە ئەورووپییەکان و بنەچە و بناغەیان نەمێنێت، جگە لە ئەوەش لە کۆمەڵگە ئەورووپییەکاندا ڕووبەڕووی سوکایەتیپێکردن و بەکەم زانین دەبوونەوە.

هەر بۆیە جولەکەکان باوەڕیان وابوو کە بەدەستهێنانی نیشتیمانێک تەنها بە هەوڵی خۆیانەوە بەندە، لە سەرەتادا تەنانەت خۆشیان نکۆڵیان نەدەکرد لەوەی کە ئەم کارە قورسە، بەتایبەتی قورسییەکەی دوای ئەوەیە کە وڵات ڕادەگەیەنن واتە وڵاتی ئیسرائیل، سەرەتا جولەکەکان لە قەوارەی وڵاتە ئەورووپییەکاندا دەرکەوتن، ئەمە دوای ئەوەبوو کە بەهۆی چەندین جەنگی خوێناوییەوە لە سەدەکانی ١٧ و ١٨ وڵاتە یەکگرتووەکان دروستبوون.

دروستبوون و دەرکەوتن

دروستبوونی جولەکەکان پەیوەستە بە نووسەر و ڕۆژنامەنووسی سویسری تیۆدۆر هەرزل، هەرچەندە پلەی سەرەکی هەبوو لە پڕۆژەی جولەکەکاندا بەڵام وشە و دەستەواژەی جولەکە لەلایەن کەسێکی ترەوە داهێنرا کە ناوی ناتان بیرنبون بوو، ئەمیش ڕۆژنامەنووسێکی سویسری و هاوڕێی هەرزلبوو،  کاتێک لە ساڵی ١٨٩٠ بۆ یەکەم جار ناتان بیرنبون وشەکەی بەکارهێنا، ڕوونکردنەوەی کرد دەربارەی و وتی کە ئەمانە کۆمەڵێکن دەگەڕێنەوە بۆ فەڵەستین، واتە جولەکەکان هەستانەوەی سیاسییان دەبێت و بەهۆیەوە قەوارەیەکی سیاسی و نەتەویی بۆ جولەکەکان دروستدەبێت.

پەیماننامەی بال

بزوتنەوەی جولەکەکان یەکەم کۆنگرەی خۆی لە نێوان ٢٩-٣١ی ئابی ١٨٩٧ بەست، جێگەی پەیماننامەکە شاری بالی سویسرابوو، بەهۆیەوە جولەکەکان سەرنجێکی گەورەی سیاسی و میدیایی وڵاتەکانی ئەورووپایان بەدەستهێنا، لەم کۆنگرەدا جوڵانەوەی یەهودییەکان بە شێوەیەکی فەرمی ڕاگەیەنرا، لەگەڵیدا لیژنەیەکی جێبەجێکار هەڵبژێردرا و بۆ بارەگاکەشیان ڤییەنایان هەڵبژارد. 

لە کۆنگرەی پێنجەمیاندا کە لە ساڵی ١٨٩١ بەستیان، بڕیاریاندا بە دروستکردنی لقێکی دارایی بۆ بزوتنەوەکەیان، لەگەڵ ئەم هەنگاوەیاندا جولەکەکان دەستیانکرد بە کۆچکردن بەرەوە فەڵەستین، بە تایبەتی لە ساڵی ١٨٩٥ جولەکەکانی ڕووسیا بە لێشاو کۆچکردنیان دەستپێکرد، چونکە لەو ساڵەدا جەنگێکی شکستخواردوو لە ڕووسیا بەرپابوو.

دواتر هەرزل دەستیکرد بە گەڕان بەدوای پاڵپشتێکی گەورە و بەهێزی ئەو سەردەمە و ناوچەکە، لەگەڵ عوسمانییەکاندا ڕیککەوتنی بەست لە ساڵەکانی ١٨٩٦-١٩٠٦، بەو مەرجەی کە جولەکەکان ئەو قەرزە زۆرەی عوسمانییەکان هەیانە بەرانبەر بە ئەورووپییەکان کەمبێتەوە، لە بەرانبەردا عوسمانییەکانیش ڕێگەدەدەن بە کۆچکردنی جولەکەکان بۆ فەڵەستین، بەڵام مامەڵەکردنەکان بێسوودبوون و سەرکەوتونەبوو.

لە ئەنجامدا هەرزل ناچاربوو کە پەنا بۆ بەریتانییەکان ببات، لەوێ توانی ئەو هەلە بەدەستبهێنێت کە جولەکەکان کۆچبەرن، هەرچەندە مامەڵەکان دووبارە شکستیان هێنا، بەڵام ڕۆڵێکی سیاسی گرنگی هەبوو، چونکە بەهۆیەوە توانیان دانپیانانی بەریتانیا بەدەستبهێنن، بە جۆرێک کە جولەکەکان گەلێکن و مافی ئەوەیان هەیە لەسەر خاک و نیشتیمانی خۆیان بژین.

دوای هەرزل جولەکەیەکی ڕووسی بە ناوی شاییم ویزمان بەردەوامیدا بە هەوڵەکان، بەڕای ویزمان کارەکانی هەرزل بێبەهابوون و دەبێت لە ڕێگەی کەسی پلە یەکی سەرۆکەوە هەوڵبدرێت، هەروەها ڕێگاکەی خۆی ناوبرد بە ڕێگای پاشایی، ویزمان خۆی دەستیکرد بە پەیوەندیکردنی چڕ بە پلە یەکەکانی شای بەریتانیا، لە ئەنجامیشدا بەرهەمی هەوڵەکانی بەدەستهێنا، کە چەند بەڵێن و پەیماننامەیەکی پێدرا.

دوای ئەم سەرکەوتنە سیاسییانە دەزگاکانی ناو کۆمەڵگەی جولەکە دەستیانکرد بە ناردنی کۆچبەرەکانیان بۆ فەڵەستین، بەڵام لەم کاتانەدا خودی جولەکەکان خۆیان بوون بە چەندین باڵەوە، ژمارەیەکی زۆریان باوەڕیان وابوو کە ئەوان نابێت وڵاتیان هەبێت و جولەکە وڵاتی نییە، بیرۆکەی کۆچکردنیش سەرکەوتنی گەورەی نەبوو هەتاکوو جەنگی جیهانی سێیەم، لەو جەنگەدا و لەسەر دەستی نازییەکان تێکشکانی جولەکەکان دەستیپێکرد.

پەیمان دواتر وڵات

وڵاتە زلهێزەکانی ئەو کاتە و بەتایبەت فەڕەنسا و بەریتانیا ڕازیبوون بە دروستبوونی وڵاتێک بۆ جولەکەکان لەسەر خاکی فەڵەستین، هەرچەندە بەریتانیا دەیویست خەڵکی فەڵەستین بێبەشنەبن لە خاکەکە و بە ئاشتی بژین و بمێننەوە لە نیشتیمانی خۆیان، بەڵام دواتر جولەکەکان سەرکەوتوبوون لە تێپەڕاندنی ئەو سنوورەش، هاوشێوەی ئەوەی هەرزل دەیویست وڵاتەکەیان داگیرکرد، عەرەبەکانیان دوورخستەوە و لە فەڵەستین جێگیربوون، بە تێپەڕبوونی ساڵەکان تەنانەت ناوی فەڵەستین لەو جێگانەدا بوونی نەما و بوون بە ناوچەی ئیسرائیل.


سەرچاوەکان



1808 بینین