سەرمابوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-21:01:00 - کۆدی بابەت: 1657
سەرمابوون

ناوه‌ڕۆك

سەرما بوون

سەرما بوون یەکێکە لە نەخۆشییە ڤایرۆسیەکان کە زیاتر لە (٢٠٠) جۆر و ڤایرۆسی هەیە کە دەتوانن هۆکاری سەرماخوردەگی بن و رێژەی توشبوون بەم نەخۆشیە لە وەرزە ساردەکاندایە کە (٥٠٪)ی خەڵکان لە ماوەی زستاندا تووش دەبن لە کاتێکدا کە (٢٠٪) ئەم خەڵکانە لە هاوینیشدا تووش دەبن.
سەرما خوردەگی لە منداڵاندا زۆرتر دەبینرێت بە تایبەتی تریش ئەو منداڵانەی کە لە قوتابخانەن (٧) جار و گەورەکانیش نزیکەی (٢) جار لە ساڵێکدا تووش دەبن، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە هەر جارێک توشی جۆرێک لە ڤایرۆسی سەرما خوردەگی دەبن ئیتر لەش بەرگری هەتا هەتایی لە دژی ئەو ڤایرۆسە پەیدا دەکات. چونکە نزیکەی (٢٠٠) جۆر ڤایرۆسمان هەیە تا مرۆڤەکان گەورەتر بن بەرگری دژی جۆرەکانی ڤایرۆسەکان زیاتر پەیدا دەکەن بۆیە کەمتر نەخۆش دەکەون، عادەتەن تا ٢٥-٣٠ ساڵی لە ساڵێکدا ٦ جار و دوای ئەمە ساڵی سێ جار توشی ئەم نەخۆشیە دەبن. کوڕان زۆرتر لە کچان توش دەبن بەڵام دایکان زۆرتر تووش دەبن لە باوکان، نیشانەکانی سەرما خوردەگی بریتین لە:

  •  گیرانی لووت
  • پژمە
  • خورانی قوڕگ
  •  دەنگ گیران
  •  بێ حاڵی
  •  سەر ئێشە
  •  تا


سەرما خودەگی نەخۆشیەکی سوکە خۆی چاک دەبێت بە خواردنی ئەو دەرمانانەی کە لە ماڵەوەن، نیازی بە چوونە لای پزیشک نییە مەگەر ئەم حاڵەتانە ڕووبدەن:

١- تایەکی زیاد لە (٣٨) دەرەجە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ.
٢- ئازار یان چڵک هاتنەدەرەوە لە گوێچکەکان.
٣- کۆکە لەگەڵ هاتنە دەرەوەی بەڵغەمی سەوز و زەرد.
٤- قوڕگ ئێشە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ زیاتر.


سەرچاوەکان



1770 بینین